بازارەكانی میوە‌و سەوزە لە توركیا ‌

 
لە توركیا ئەو باجانەی كە بازارچییەكان دەیدەنە خاوەنی بازارەكانی كە لە شارەوانی رۆژانە بە پێی مەتر چوارگۆشە شوێنیان بە کرێ گرتووە لە بەرانبەردا ئەویش باج دەدەنە شاروانی چونكە ئەو جۆرە شوێن‌و بازارانە هەمووی بە ناوی شارەوانیەوە تۆمار كراون‌و موڵكی دەوڵەتن. 

هەروەكو دەزانین لە توركیا جۆرەها بازاری كراوە دروستكراون. ساڵانە لەلایەن ئەو كەسانەی كە لە شارەوانی بە كرێیان گرتوون. خۆیان میوە‌و سەوزەی خۆیانی تیا دەفرۆشن هەندێ لەو بازارانە كراوەن هەندێشكیان سەریان بە جەمەلۆن گیراوە. هەر دوكاندارێك دەزگایەكی بۆ خۆی لەسەر دروستكردووە بە گوێرەی ئەو مادەیەی كە تیایدا دەیفرۆشێت بەمەش رۆژانە‌و مانگانە‌و ساڵانە داهاتێكی باش بۆ خەزینەی دەوڵەت كۆ دەكرێتەوە. 

بازاری شوێنە بازرگانییەكانیش زۆر گرنگن وە بە نرخێكی باش دەخەمڵێنرێن، لە كاتی بە كرێدانیان نرخێكی تایبەتییان هەیە لە ڕووی داراییەوە، هەموو خاوەنی ئەو شوێنانەش كە شوێن‌و دوكانەكانیان بە كرێ گرتووە، دەبێ مانگانە باجی فەرمی بدەنە شارەوانی، ئەمەش سەرچاوەیەك باش داهات بۆ حكومەت پەیدا دەكات. 

بازارچییەكان كاتێ شوێنی دوكانێك بە كرێ دەگرن لە شارەوانی راستەوخۆ یان لەو كەسانەی كە لە شارەوانی تەواوی بازارەكەیان بە كرێ گرتووە، لە بەرامبەر هەر مەتر دووجایەكدا بۆ هەر رۆژێك لەنێوانی( 5،0 تا 5،2) لیرەی توركی دەبێ كرێ بدەن كە دەكاتە(17،0تا85،0) دۆلار. ئەمەش پێی دەڵێن كرێی بەكارهێنانی شوێنە بازرگانیەكان، بێگومان هەم ئەوانەی شوێنەكانیان بە كرێ دەدەن هەمیش ئەوانەی شوێنەكان بە كرێ دەگرن، هەردوولا دەبێ باجی خۆیان بدەنە خەزینەی دەوڵەت. ئەگەر هەر لایەكیان شكاتێكیان هەبوو ئەوە شكاتی خۆیان دەبەنە بەردەم سەرۆكایەتی  ژووری بازرگانی‌و ناڕەزایی خۆیان دەردەبڕن. 

لە توركیا هەم بازاری داخراو هەیە هەمیش بازاری كراوە، لە ئەیلوولی 2014 وە لە توركیا كۆی ژمارەی بازارەكان كە بە كرێدراون 57.655 شوێن بوون لە توركیا زیاتر لە 50 شەست مەسلەكی جۆراوجۆر هەیە. لە ساڵانی دوای مەسلەكی بازارچییەكان بووە یەكێ لەو 60 شەست مەسلەكە گرنگە. لە هەرێمی كوردستان شوێنی بازاری زۆرمان هەیە بەداخەوە بەشی زۆریان بە هەرزان دراونەتە لێپرسراوان‌و هەندێشكیان فەرامۆش كراون. حكومەتی هەرێم چاوخشاندنەوەیەك بكات بەو بازارە كراوە‌و  بازار داخراوانە كە موڵكی شارەوانینن دەتوانێ داهات‌و باجێكی جێگیر‌و بەردەوامی هەبێ، نازانم كەی لە خەو هەڵدەستن، نەوت بە تەنیا ناتوانێ بكەیتە سەرچاوەی داهات بە تەنیا.