قه‌یران‌و گرفته داراییه‌كان بوونه‌ته هۆكاری زۆربوونی بێهیوایی مرۆڤه‌كان. به‌گوێره‌ی داتا‌و زانیارییه‌كانی پۆلیسی وڵاتی یۆنان، دیارده‌ی خۆكوشتن له‌و وڵاته‌داو له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا به‌ڕێژه‌ی له 37% زیادی كردوه. هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان‌و راپۆرتی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، ته‌نیا له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، نزیكه‌ی 700 هاووڵاتی له‌یۆنان خۆیان كوشتووه‌و كۆتاییان به‌ژیانیان هێناوه.
خزمه‌تگوزارییه‌كان نه‌ماون
ئه‌و قه‌یرانه قورسه داراییه‌ی كه‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه وڵاتی یۆنانی گرتۆته‌وه، رێژه‌یه‌كی زۆری یۆنانییه‌كانی خستۆته‌سه‌ر ئیفلاس بوون «ساجی عه‌لی». بۆ نموونه له‌ماوه‌ی ساڵه‌كانی رابردوودا چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته هاوكاری‌و چاره‌سه‌ری پزیشكی‌یان پێشكه‌ش به‌په‌نابه‌رو كۆچبه‌ره‌كان ده‌كرد، به‌ڵام له‌ئێستادا زۆرترین ژماره‌ی هاووڵاتیانی وڵاته‌كه له‌ده‌رگای نه‌خۆشخانه‌كان ده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ی به‌خۆڕایی چاره‌سه‌ر بكرێن، كه‌ئه‌وه‌ش ژیانی 80%ی یۆنانییه‌كانه.
نیكیتاس كاناكیس كه له‌یۆنان سه‌رۆكی یه‌كێك له‌ڕێكخراوه ته‌ندروستییه‌كانه ده‌ڵێت:»ئێمه هه‌میشه‌و به‌رده‌وام مرۆڤه «ئاساییه‌كان» ده‌بینین، كه‌ئه‌و مرۆڤانه‌ن كه‌بێ هیوابوون، كه‌تا ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا ژیانێكی ئاساییان هه‌بووه، به‌ڵام له‌پڕ ده‌بێت خانوو، ئۆتۆمبێل‌و كه‌ره‌سته‌كانی بفرۆشێت‌و بچێته لای كه‌سێكی نزیكی بۆئه‌وه‌ی نیشته‌جێ ببێت یاخود ده‌كه‌وێته سه‌رشه‌قام».
بێ ئومێدی یۆنانییه‌كان
ئه‌و پزیشكه وتیشی:»به‌رده‌وام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌سه‌ردانی ده‌كه‌ن، پێیڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌به‌نیازن خۆیان بكوژن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچی به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه كه‌خێزانه‌كه‌ی پێبژێنێت».
هاوكات هاووڵاتییه‌كی یۆنانی كه له‌هۆڵی چاوه‌ڕوانیدا دانیشتبوو به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن، ده‌ڵێت:»حاڵم وه‌كو قه‌ره‌ج‌و سواڵكه‌ری لێهاتووه، به‌جۆرێك ماوه‌ی دوو مانگه بێ جێگا‌و رێگام‌و ئاواره‌م، بێكارو بێ بیمه‌ی ته‌ندروستیم، به‌ڵام ناتوانم داوای هاوكاری له‌كه‌س بكه‌م، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌مووی وه‌كو من له‌هه‌مان بارودۆخدایه».
خۆكوشتن له‌هۆڵه‌ندا زیادیكردووه
به‌گوێره‌ی ژماره‌و داتاكانی ساڵی 2011، به‌رده‌وام ژماره‌ی ئه‌و هۆڵه‌ندییانه‌ی كه‌خۆیان ده‌كوژن‌و كۆتایی به‌ژیانی خۆیان ده‌هێنن له‌زیادبووندایه، هۆكاری زۆربوونی ئه‌و حاڵه‌ته‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی كه له‌وڵاته‌كه‌دا سه‌ریهه‌ڵداوه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا لاینا پۆلیكار له‌به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆپارستن‌و رێنمایه‌كانی خۆكوشتن له(GGD)ی شاری ئه‌مستردام-یش هاوڕایه له‌گه‌ڵ راستی هۆكاری خۆكوشتنی هۆڵه‌ندییه‌كان.
پۆلیكار ده‌ڵێت:»له‌كاتی له‌قه‌یرانی داراییدا، ده‌بینین ژماره‌ی خۆكوشتن روو له‌هه‌ڵكشان ده‌كات، كه‌سه‌كان به‌هۆی قه‌رزاری‌و بێكارییه‌وه زیاتر ده‌كه‌ونه ژێر گوشار‌و رووبه‌ڕووی به‌دگومانی‌و دوو دڵی ده‌بنه‌وه».
زیاتر پیاوانن
له‌ماوه‌ی رابردوودا‌و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌كاتی دروستبوونی قه‌یرانه ئابوورییه‌كاندا خۆیان ده‌كوژن، به‌ڕێژه‌ی 8% – 15% زیادیكردووه، له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا هاتووه:»ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ی كه كۆتایی به‌ژیانی خۆیان ده‌هێنن زیاتر پیاوانن‌و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌هیچ جۆره چاره‌سه‌رێك نه‌ماوه بۆ ده‌ربازبوون له‌نه‌هامه‌تیه‌كانی ژیان‌و سه‌رئه‌نجام ئه‌و بڕیاره قورسه ده‌ده‌ن.