یه‌كێتی نیشتیمانی له‌ نێوان به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون و پاشه‌كشه‌دا (28-5-2013 )

                یه‌كێتی نیشتیمانی له‌ نێوان به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون و پاشه‌كشه‌دا (28-5-2013 )
 
 

( به‌ بۆنه‌ى یادى 38 ساڵه‌ دامه‌زراندنی یه‌كێتیه‌وه‌ )
عه‌تا قه‌ره‌داخی
 
A- زۆرینه‌ى ئه‌و حیزب‌و رێكخراوانه‌ى كه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتدا درووست بوون شێوازى رێكخستنیان ده‌گه‌رَێته‌وه‌ بۆ هه‌مان فۆرمی رێكخستنی حیزبه‌ شیوعیه‌كان كه‌ ئه‌وه‌ش زیاتر شێوازێكی هه‌ره‌می هه‌یه‌و ئاراسته‌ى ده‌سه‌ڵاتیش سه‌رباری بوونی مه‌كته‌بی سیاسی‌و كۆمیته‌ى ناوه‌ندی یان سه‌ركردایه‌تی، له‌سه‌ره‌وه‌ بۆخواره‌وه‌یه‌، واته‌ فه‌رمان ‌و بڕیار له‌ ده‌ستی سكرتێر یان سه‌رۆكدا كۆبووه‌ته‌وه‌. به‌هه‌رحاڵ ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره‌ رێكخستنه‌ بۆ رابردوو په‌سه‌ندبووبێت به‌ تایبه‌تی بۆ وڵاتێكی وه‌كو كوردستان كه‌ له‌ خه‌باتی رزگاری نیشتیمانیدا بووه‌و له‌ به‌رامبه‌ر داگیركه‌رێكی دیكتاتۆری خوێنرَێژدا راوه‌ستاوه‌، بۆیه‌ پێویستی به‌ جۆرێك له‌ رێكخستن‌و كاری حیزبایه‌تی هه‌بووه‌ كه‌ له‌لایه‌ك ئه‌و رێكخستنه‌ بتوانێت خۆی بپارێزێت، له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ بتوانێت له‌ نێو جه‌ماوه‌ردا زیاترین پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندام‌و لایه‌نگر بۆ شۆڕش كۆبكاته‌وه‌، به‌ ئومێدی راوه‌ستانێكی به‌هێز دژی دوژمنی داگیركه‌ر. به‌ڵام بۆ ئێستا كه‌ بارودۆخی كوردستان به‌ تایبه‌تی له‌م به‌شدا گۆڕاوه‌و كورد خۆی فه‌رمانڕه‌وایه‌ كه‌ یه‌كێتی نیشتیمانی یه‌كێكه‌ له‌ حیزبه‌ جه‌ماوه‌رداره‌كانی‌و به‌شداری فه‌رمانڕه‌وایه‌تی وڵاته‌و وه‌كو یه‌كێك له‌ دوو حیزبه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ى ده‌سه‌ڵات سه‌یر ده‌كرێت پێویستی به‌وه‌یه‌ ئه‌و شێوازی رێكخستنه‌ى رابردووى بگۆڕێت‌و له‌ بری كاركردنی بۆ په‌یداكردنی زیاترین ژماره‌ى ئه‌ندام ده‌بێ هه‌وڵبدات زیاترین ژماره‌وى ده‌نگده‌ر بۆ خۆی په‌یدابكات، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ گۆڕینی هه‌یكه‌لی حیزبی‌و شێوازى كاری حیزبی هه‌یه‌. كه‌ ئه‌ویش به‌ بۆچوونی من له‌ بری درووستكردنی مه‌ڵه‌به‌ندو كۆمیته‌و كه‌رت‌و… تاد، پێویستی به‌ درووستكردنی یانه‌ى رۆشنبیری‌و كه‌لتووری‌و فه‌رهه‌نگی‌و ژیاری‌و ژیانی هه‌یه‌ به‌ جۆرێك كه‌ بتوانرێـت زیاترین ژماره‌ى خه‌ڵك له‌ده‌وری ئه‌و یانه‌وكۆمه‌ڵه‌و پیكهاتانه‌ كۆبكرێنه‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ شێوزه‌ى رێكخراوی مه‌ده‌نیدا خۆیان نمایش ده‌كه‌ن.
بێگومان كارێكی له‌و جۆره‌ش به‌ دابه‌زینی ئاستی سه‌ره‌وه‌ى ئه‌م حیزبه‌ ده‌بێت بۆ ناو خه‌ڵك كه‌ مه‌به‌ستمان له‌م قسه‌یه‌ش ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ سه‌ره‌وه‌ى حیزب په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رووبه‌ره‌كانی خواره‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ له‌ رێگای هاتووچۆو سه‌ردانه‌وه‌ به‌هێز بكات وه‌كو ئه‌وه‌ى ئێستا ده‌یكه‌ن، نه‌خێر، به‌ڵكو هه‌وڵبده‌ن ببن به‌ نوێنه‌ری داواكارییه‌كانی خه‌ڵك له‌ رووی ژیان‌و پێداویستییه‌كانی ژیانی خه‌ڵكه‌وه‌. هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌رداری ئه‌و هه‌موو مه‌كسه‌به‌ مادیانه‌و ئه‌و ژیانه‌ شاهه‌نشاهیانه‌ ببن كه‌ ئێستا زۆرێك له‌ به‌رپرسانی یه‌كێتی هه‌موو خه‌مێكیان بووه‌ته‌ گه‌ڕان به‌ دوای ژیانی تایبه‌تی خۆیاندا به‌ جۆرێك جه‌ماوه‌ری خواره‌وه‌ باش له‌وه‌ تێده‌گات كه‌ ئه‌وه‌ى له‌ به‌رنامه‌و درووشمی یه‌كێتیدا هه‌یه‌ بۆ عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و یه‌كسانی‌و بۆ نوێنه‌رایه‌تی كردنی ره‌نجده‌رو زه‌حمه‌تنكێشی كوردستان وانییه‌و ته‌نیا جۆرێكه‌ له‌ قس