قسەكردن لە لوتكەی بیستدا ئاسانترە لە جێبەجێكردنی

 
 
 
لوتكەی بیست یان كۆبوونەوەی خاوەن 20 گەورەترین ئابورییەكەی جیهان، زۆر گرنگە و گاڵتە هەڵناگرێت. منیش لایخۆمەوە بەدیار هەموو كۆبوونەوەكەوە دانیشتم و ئەو گۆرانیە كۆنە بەسەرمدا زاڵ بوو كە دەڵێت: هەركەس گۆرانی بۆ لەیلای خۆی دەڵێت و منیش بۆ لەیلاكەی خۆم گۆرانی دەڵێم…

زی جینپینگ هەموو ئەوانەی لە میوانەكانەوە بیست كە پێیخۆش بوو.
سەرۆك باراك ئۆباما لە دوا سەردانیدا وەك سەرۆك بۆ خۆرهەڵاتی دوور، لە دوای چین بەشداریی كرد لە كۆبوونەوەی باڵای خۆرهەڵاتی ئاسیا لە لاوس, باوەڕناكەم توانیبێتی سەركەوتوو بووبێت لە رەواندنەوەی نیگەرانیی وڵاتانی خۆرهەڵاتی دوور دەربارەی هەڵوێستەكانی كاندیدی كۆمارییەكان بۆ سەرۆكایەتیی ئەمریكا دۆناڵد ترامپ، كە هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانێتی وڵاتەكەی دەكات لەگەڵ ژاپۆن و كۆریای باشوردا. بەڵكو رەنگە نیگەرانیەكانیانی زیاتریش كردبێت بە قسەكردنی لەسەر تیرۆری چاوەڕوانكراوی ئەتۆمی كە وەك دەزانین هەموو دنیا وێران دەكات.

ئەنجێلا مێركل راوێژكاری ئەڵمانیا وتی كە دەخوازێت لوتكەی بیست تەركیز بخاتە سەر ئۆكرانیا و سوریا و پەنابەران. 

تێریزا مای سەرەك وەزیرانی بریتانیا وتی پاشەڕۆژی بریتانیا لەدوای راپرسیەكەی دەرچوونی لە یەكێتی ئەوروپا، پرشنگدارە و ئامادەیە بۆ درێژەدان بە  رۆڵی خۆی لە میوانداریی (بزنس)دا. هەروەك لەگەڵ ئۆبامایشدا رێككەوتن لەسەر بایەخ و گرنگێتیی بەردەوامبوونی هاوپەیمانیی نێوان بریتانیا و ویلایەتە یەكگرتووەكان.

عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر زنجیرەیەك كۆبوونەوەی كرد و ئامانجیشی دڵنیاكردنەوەی وەبەرهێنەران بوو لەسەر ئەوەی كە بارودۆخی میسر جێگیر و ئاساییە. تێریزا مای قسەی لەسەر یەمەنیش كرد كە دەبوا قسەی لەسەر ئێرانیش بكردایە. 

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا داوای جەنگی جیهانیی لەدژی تیرۆر كرد، بەڵام ئەوەی ئەردۆغان بە تیرۆری دەزانێت زۆر كەس وەك ئەو نایبینن چونكە ئەو رۆژێك شەڕی داعش دەكات و رۆژێك هودنەی لەگەڵ دەكات و شەڕی كوردەكانی وڵاتەكەی خۆی و سوریایش دەكات و بە تیرۆریستیان دادەنێت، ئەم هەڵوێستەیش زۆربەی وڵاتان رەتیدەكەنەوە. بەلای منیشەوە لەسەر حەقن و سەركۆنەی تیرۆری هەندێكیان دەكەم.

ڤلادیم