داهاتی موڵكەكانی دەوڵەت! ‌

 داهاتی موڵكەكانی دەوڵەت! ‌

 
لە توركیا دەوڵەت چەند جۆرە ڕێگایەكی دۆزیوەتەوە بۆ پەیداكردنی داهات بۆ خەزینەی ووڵاتەكەی. بۆ ئەوەی كارگوزاری‌و خزمەتی هاووڵاتیانی خۆی پێ بكات لە سنووری شارەوانیەكانیدا. ئەگینا دەوڵەت، ئەگەر باج وەرنەگرێ! ئەگەر پارەی ئاوو كارەبا‌و تەئمین وەرنەگرێ! ئەگەر باجی داهات وەرنەگرێ! ئەگەر هەموو هۆكارەكانی پەیداكردنی داهات بەكار نەهێنێ! چۆن دەتوانێ خزمەتی هاووڵاتیانی خۆی بكات! بەندە باسی ئەو حكومەتەی ئێستای خۆمان ناكەم. ئەم شتانەی من باسیان دەكەم لە كاتێكدایە كە حكومەتی هەرێم بتوانێ بە رێك‌و پێكی موچە‌و خزمەتگوزاریەكانی خۆی بە باشترین شێوە‌و جۆر پێشكەشی هاووڵاتیەكانی بكات, لەو كاتەشدا حكومەت دەتوانێ هەموو ڕێگاكانی بگرێتە بەر بۆ كۆكردنەوەی باج‌و زەریبە بۆ ئەوەی داهاتێكی بەردەوامی جێگیری هەبێ؟

لە توركیا دەوڵەت چەندین ڕێگا‌و شوێنی گرتۆتە بەر بۆ كۆكردنەوەی باجی داهات لەوانەش باج‌و داهاتی خودی مولكەكانی دەوڵەت خۆی. دەوڵەت لەو موڵكانەی كە خۆی هەیەتی داهات كۆ دەكاتەوە یان مولكەكانی بە كرێ دەدات‌و كرێیەكەی وەردەگرێ‌و باجیش لە كرێكە وەردەگرێ یان هەندێكیان دەفرۆشێ‌و لە بەرامبەردا پارەیەكی باشی دەست دەكەوێ‌و بەم پارەیە بازرگانی دەكات لە ڕێگەی چەند دامەزراوەیەكی دروستكراو لەلایەن خودی دەوڵەتەوە بۆ سەرپەرشتیكردنی ئەمجۆرە بازرگانییە‌و چۆنیەتی زیادكردنی داهاتەكەی.

دەوڵەت لە هەموو جۆرە موڵكەكانی خۆی: لە ڕێگاوبان، لە پردەكان، لە فرگەكان، لە قوتابخانەكان، لە كتێبخانەكان، لە مۆزەخانەكان، لە ئەرزە‌و ساختومانەكانی، لە هەمووی داهاتێكی زۆر پەیدا دەكات. وە یان بەشێكیان دەفرۆشێ بە كەرتی تایبەت بەم شێوەیە كۆمەڵێك داهاتی بەردەوامی دەبێت كە جێگیرن، هەروەك دەوڵەت كۆمەڵێك دامەزراوەی بازرگانی دروستكردوە كە راستەوخۆ سەر بە دەوڵەتن‌و خۆی ئیدارەیان دەدات، كە پێیان دەڵێن دامەزراوەی بازرگانی كۆمەڵگا. ئەم دامەزراوانەش داهاتێكی زۆر پەیدا دەكەن، دەوڵەت پارەی ئاو كارەبای موڵكەكانی خۆی خۆی دەیدات.

 لە توركیا دەوڵەت كۆمەڵێك دامەزراوەی دروستكردووە لە وانە دامەزراوەی گۆشت‌و شیر، دامەزراوەی چایە، دامەزراوەی كشتوكاڵی، بۆ پەیداكردنی داهات، دامەزراوەی پەترۆڵ‌و پێكهاتەكانی نەوت، ئەم دامەزراوانە هەمووی بە مەبەستی پەیداكردنی داهات دەوڵەت دروستیكردون. 

هەم بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان‌و خزمەتگوزاری، هەمیش بۆ پەیداكردنی داهاتێكی بەردەام‌و جێگیر. بۆیە موڵك‌و موڵكەكانی دەوڵەت هەمووی سەرچاوەیەكی داهاتی بەردەوام‌و جێگیرن بۆ خەزینەی دەوڵەت لە توركیا. 

هیوادارین حكومەتی هەرێم‌و كاربەدەستەكانی تاقەتی ئەوەیان هەبێ ئەم دووسەدو حەفتا ‌وشەیەی من هەموو سێشەمووان دەیا