له‌دوای راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی ئازاری١٩٩١وه، سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕووی ده‌وڵه‌تانی دراوسێدا كرایه‌وه، به‌هۆیدوو گه‌مارۆی سه‌په‌ێندراوی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، كۆمه‌ڵێك كه‌س ئه‌و ماوه‌یه‌یانقۆسته‌وه تا به‌ڕێگه‌ی خواروخێچ‌و نایاسایی سامانێكی زۆر له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كۆبكه‌نه‌وه،ئه‌ویش به‌هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌لی كوالێتی نزم‌و خراپ‌و ساغكردنه‌وه‌ی له‌بازاڕه‌كاندا.له‌دوای ساڵی ٢٠٠٣‌و نه‌مانی حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌دام حسێن، سنووره‌كان ئاوه‌ڵاتربوون‌وده‌رفه‌ته‌كان باشتر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست قۆزرانه‌وه.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا حكومه‌تی هه‌رێمیكوردستان، به‌ره به‌ره كۆنتڕۆڵی خاڵه سنوورییه‌كانی كرد، به‌هیوای ئه‌وه‌ی به‌ته‌واویبه‌ر به‌هاوردنی كه‌لوپه‌لی كوالێتی نزم بگرێت، هاووڵاتیانی لێ رزگار بكات، به‌ڵامبه‌ئێستاشه‌وه نه‌توانراوه ئه‌و پرسه كۆنتڕۆڵ بكرێت، وه‌زاره‌تی بازرگانی وه‌ك به‌شێكیئه‌م حكومه‌ته، كاره‌كه‌ی‌و به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی سه‌رخستنی كاروباری بازرگانیی هه‌رێم‌وپه‌ره‌پێدانیه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی لێوه‌ی پێداویستییه‌كانی هاووڵاتیانی هه‌رێم دابین بكات،له‌هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌لیشدا پشت به‌سه‌رچاوه پیشه‌سازییه ناسراوه‌كان ببه‌ستێت.هه‌روه‌ها ئه‌ركی ئه‌وه چاودێرییه‌كی تووند له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كاڵایانه‌ی دێنه‌نێو سنووره‌كانمانه‌وه دابنێت، ئه‌ویش له‌ڕێی چالاككردنی كۆنتڕۆڵی جۆری له‌سنووره‌كان‌وئه‌و ناوچانه‌ی تر كه به‌پێویست ده‌زانرێت، به‌دابینكردنی هه‌موو پێداویستییه‌كانیان.ئایا وه‌زاره‌تی بازرگانی توانیویه‌تی ئه‌و ئه‌ركه به‌جێبهێنێت؟ كاتێك له‌میدیاكانه‌وه‌تیمه‌كانی چاودێریی ده‌بینین كه له‌ناوه‌ندی پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن،ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین جۆری كه‌لوپه‌ل‌و كاڵای كوالێتی نزم‌و ماوه به‌سه‌رچوودا ده‌گرن،كه خراونه‌ته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌هاووڵاتیانی بفرۆشن، هاووڵاتیش به‌هۆی نه‌زانی‌و باوه‌ڕنه‌كردنیبه‌وه‌ی كه‌ده‌بێ گومان له‌هه‌موو شتێك بكات، ده‌یكڕێت، دواتر باجه‌كی ده‌دات. كه‌واته‌به‌رپرسیارێتی وه‌زاره‌تی بازرگانی له‌پاراستنی به‌كاربه‌ر له‌كوێدایه؟ كه‌كۆمه‌ڵێكبازرگان به‌بێ ترس‌و دڵه‌ڕاوكی له‌سزای یاسایی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
بۆ كۆنترۆڵكردن‌و نه‌هێشتنی ئه‌و دیارده‌یه،ده‌بێ حكومه‌ت رێوشوێنی تووند‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه بگرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر به‌هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ی ژیانی هاووڵاتیانیان له‌لا مه‌به‌ست نییه، ئایا وه‌زاره‌تی بازرگانی ده‌توانێپێشنیازی یاسایه‌كی تووند بكات بۆ په‌رله‌مان، بۆ سزادانی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی هاورده‌یكه‌لوپه‌ل‌و كاڵای كوالێتی نزم‌و خراپ ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت دوای په‌سه‌ندكردنیله‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، بتوانێ وه‌ك چه‌كێكی یاسایی به‌رده‌ستی بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌یساخته‌و گه‌نده‌ڵی به‌كاریبهێنێت؟، له‌هه‌مانكاتیشدا بتوانێ مافی به‌كاربه‌ران بپارێزیتله‌چاوچنۆكی ئه‌و بازرگانانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌كورتترین ماوه‌دا زۆرترین قازانج زامنبكه‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه، له‌ماوه‌یئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوواییدا، دیارده‌یه‌كی نوێ هاته نێو بازاڕه‌كانی هه‌رێمه‌وه،ئه‌ویش په‌یوه‌ندیی به‌غه‌شی پیشه‌سازییه‌وه هه‌یه، كاتێك بازاڕه‌كانمان نغرۆبووه‌له‌جۆره خراپه‌كانی به‌رهه‌مه پیشه‌سازییه‌كان كه‌به‌نرخی كاڵای ئه‌سڵی به‌هاووڵاتیانده‌فرۆشرێت، هێنده‌ی پێناچێت خراپ ده‌بن، بازرگانه‌كان بۆ هاوردنی كه‌لوپه‌ل‌و كاڵارووده‌كه‌نه چین‌و كۆریا هیندو ئه‌وانی تر، بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له‌كۆمپانیاكانیئه‌و ده‌وڵه‌تانه بۆ دیزاینكردنی هه‌ندێك به‌رهه‌م به‌مواسه‌فاتی نزم‌و هاورده‌كردنیبۆ ناو بازاڕه‌كان، هه‌ندێك جار به‌نرخی هاوتای كاڵا ئه‌سڵه‌كان ده‌فرۆشرێن. ئه‌وه‌شزۆرێك له‌هاووڵاتیان له‌كڕینی به‌رهه‌مه كاره‌باییه‌كاندا هه‌ستی پێده‌كه‌ن. جگه‌له‌وه هاورده‌كاران داوا له‌كۆمپانیاكانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌كه‌ن كه‌ماركه‌ی ئه‌سڵیله‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مانه دابنێن، كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناسراون. هه‌روه‌ها داواله‌و كۆمپانیایانه ده‌كه‌ن له‌سه‌ریان بنووسن كه له‌ژاپۆن دروستكراوه، له‌كاتێكدائه‌وان له‌چین یان وڵاتێ