سلێمانی: ئه‌و شاره‌ى هه‌ركه‌س له‌ رۆحی تێنه‌گه‌یشت ته‌ڵاقی ده‌دات!!!

سلێمانی لە دوای جەنگی یەكەمی جیهانەوە زەمینەو پێگەی دیارترین راپەڕین وماملانێ‌و پێكدادان بووە چ لەگەڵ حكومەتی عێراقی و چ لە ناوخۆشدا كە زەمینەی ململانێی حیزبایەتی و ئاراستە جیاوازەكانی فیكرو ئایدیۆلۆجیاو پێگەی ناكۆكی دەستەو گروپ و تاقمە جیاوازەكان‌و زەمینەی سەرهەڵدانی ئاراستە ئەدەبی وهونەرییە جۆراوجۆرەكان بووە, لە چواردەی تەمووزی 1958 بەدواوە یەكێك لەزەمینە بەهێزەكانی حیزبی شیوعی عێراق بووە، به‌ڵام دواتر پشتی له‌ حیزبی شیوعی كرد. 

لە ساڵانی شەستەكاندا بەهێزترین پێگەی پێگه‌ى پارتی و شۆڕشی ئەیلول‌ بوو،به‌ڵام له‌ ئه‌نجامی تێنه‌گه‌یشتنی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئه‌یلول و سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌ رۆحی ئه‌م شاره‌، سلێمانی پارتی له‌ مێژه‌ ته‌ڵاقداوه‌و پارتی ته‌نیا وه‌كو حیزبی ئه‌رستۆكرات و خانه‌دانه‌كانی سلێمانی له‌م شاره‌دا بوونی ماوه‌، یان خاسێتی بۆماوه‌یی خێزانی هه‌یه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بوونی ماوه‌, لە ساڵی1976یش بۆ دواوە سلێمانی زەمینەی رێكخستنی بەهێزو دەستپێكردنەوەیشۆڕش بووە لە لایەن كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستانەوەو پاشانیش ئەو شارەبووە كە هەست دەكرا نەك هەر ئینسانەكانی بەڵكو دارودیواریشیله‌به‌رخورداندایه‌و پێشمەرگەیه‌ به‌ تایبه‌تی كه‌ بووه‌ پێگه‌ى سه‌ره‌كی یه‌كێتی نیشتیمانی.

 لە راپەڕیندا بەعس بەشێوەیەك لەم شارەدا شكستی خوارد كە بۆ ئێمەی كوردیش لە خەون دەچوو، خودی یەكێتی نیشتیمانی كە لە منداڵدانی ئەمشارەوە لە دایكبوو, ئێرە بێشكەی سەرەكی بوو، نه‌یتوانی له رۆحی ئه‌م شاره‌تێبكات، دواتر لەبەر سلوكی خراپی بەشێك لە بەرپرسان و ناپاكی كردنیان له‌رۆحی لەم شارەو له‌ خه‌بات و ماندووبوونی ئه‌م شاره‌و هه‌موو نیشتیمان و بردنیداهاتی نەتەوەو بە فیڕۆدانی سامانی گشتی و گاڵتەكردنیان بەچەمكی عەدالەتی كۆمەڵایەتی و هاونیشتیمانی بوون‌و به‌لاوه‌نانی مافی چاره‌ى خۆنووسین و كاركردن لە پێناوی بەرژەوەندییە تایبەتیەكانی خۆیانداو سپاردنی زیاتر شاره‌كه‌وبه‌ڕێوه‌بردنی به‌ كه‌سانێك كه‌ له‌ ره‌حمی ئه‌م شاره‌وه‌ له‌ دایكنه‌بوون، ئه‌م شاره‌ یەكێتی سزادا.
 
لە 25ی تەمووزی 2009دا تا ئاستێكی ئاشكرا ئەم شارە پشتی لەیەكێتیش كردو تاكو ئێستاش یەكێتی بەدەست ئەو شكستەوە دەناڵێنێت كەسلێمانی لە جەستەیدا درووستی كردووه‌، پێموایە هەرهێزێكی تریش بێت ئەگەرنەتوانێت له‌ رۆحی ئه‌مشاره‌ تێبگات و ویست‌و داواكارییەكانی خەڵك لەم شارەجێبەجێ نه‌كات، كەلتووری ئەم شارە بە زوویی تەڵاقی دەدات. 

ئەم شارە كە لە25ی تەموزی 2009 كه‌ تووشی بۆشاییه‌كی رۆحی بووبوو، یه‌كێتی له‌و بكه‌ره‌ كه‌وتبوو ئه‌و بۆشاییه‌ى بۆ پڕبكاته‌وه‌، سەرێكی بۆ بزووتنەوەی گۆڕان لەقاند وهێنایە پێشەوە، ئێستا پێدەچێت لەویش دڕدۆنگ بێت، چونكه‌ ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ش نه‌یتوانی بۆشاییه‌ رۆحیه‌كه‌ى سلێمانی پڕبكاته‌وه‌، له‌ رووى ئیدارییه‌وه‌ به‌ تایبه‌تیله‌و كاته‌ى به‌شداربووه‌ له‌ حكومه‌تدا گۆڕانیش نه‌یتوانیووه‌ شتێك بكات جیاواز بێتله‌ لایه‌نه‌كانی تر. 

هه‌روه‌ك زۆربه‌ى ئه‌و پۆسته‌ ئیدارییانه‌ی ئه‌م شاره‌ش كه‌ ئه‌وبزووتنه‌وه‌یه‌ وه‌ریگرتوون به‌ خه‌ڵكی نه‌شاره‌زاو بێتواناو گومناو و لاواز و تا