شانسو بەخت

 
 توركیا چەندین جۆرە یاری كێبەركێی یانسیب و بەختی تێدایە،واتە تاقیكردنەوەی شانسو بەختی خۆت بە جۆرەها شێوە،بۆنمونە كێ بەركێی ئەسپ، لۆتۆ ، تۆتۆ، وە  یاریەكانی تۆپی پێ ،لەگەڵ  جۆرەها یاری تر ، كە حكومەت پارەی پێ پەیدا دەكا. دیارە  بۆ ڕێكخستنی ئەم جۆرە كێبەركێیانەش حكومەت سێ جۆرە یانەی بۆ بەڕێوەبردنیان دروستكردووە،یەكەمیان: كشتوكاڵ و ئیشو كاری لادێكان . ئەمەیان وەزارەتی كشتوكال و كاروباری لادێكان  سەرپەرشتی  كێبەركێی ئەسپەكان دەكات،لە توركیا لەهەموو شارێكدا كێبەركێی ئەسپ هەیەو هەریەكە پارە لەسەر ئەسپێك دادەنێ‌ و پێی وایە ئەو ئەسپە دەیباتەوە. دووەمیان: فەرمانگەی میللی یانسیب و بەختە،ئەم فەرمانگەیەش سەرپەرشتی بەڕێوەبردنی لۆتۆ و تۆتۆ هەموو جۆرە یانسیب  و كێبەركێیەك  دەكات . سێیەمیان:  بەڕێوەبەرایەتی گشتی یانەی گەنجان و وەرزش، ئەمەش سەرپەرشتی جۆرەكانی تری  یانسیبێك دەكات كە پەیوەندی بە بەڕێوەبردنی تۆپی پێوە هەیە.

لەتوركیا حكومەت  پارەیەكی  زۆری  لە یانسیب  و بەخت تاقیكردنەوە دەست دەكەوێت،ئەم جۆرە یارییانە باجێكی زۆریان دێتە سەر كە لەلایەن حكومەتەوە بڕەكەی دیاریكراوەو لەلایەن خەزینەوە  وەردەگرێت . ئەمەش هەمووی دەگەڕێتەوە بۆ باجی شانس و بەخت،بۆنمونە لە كێبەركێی وەرزش حكومەت لەسەدا پێنج  %5 باج  وەردەگرێ‌،لە كێبەركێی نێوان ئەسپەكان حكومەت  لەسەدا %7 حەوت باجوەردەگرێ‌ ، وەلە كێبەركێكانی تری  وەكو لۆتۆ  و تۆتۆ، حكومەت لە سەداپێنج  %5 باج وەردەگرێ‌. ئەنجومەنی وەزیرانیش دەسەڵاتی تەواوی ئەوەی هەیە،كە هەركاتێك بیەوێ ،بەبڕی یەك بەیەك باجەكە زیاد بكات،سەرباری هەموو ئەو باجانەی باسمانكردن كە حكومەت وەریدەگرێ. هێشتا سەرباری ئەوانەش، حكومەت  لەسەدا هەژدە %18 باجی،KDVلەم یانەو ناوەندانەی كێبەركێ و دامودەزگاكانی شانسو بەختی تر  وەردەگرێ‌،بەمەش حكومەت ساڵانە داهاتێكی یەكجار زۆری دەست دەكەوێ ، كە دەتوانێ‌ بەم بڕە پارەیە گۆڕەپانەكان و فەرمانگە حكومییەكانی پێ نۆژەنبكاتەوەو  لەگەڵ سیانەی فەرمانگەكان و دورستكردنەوەی جۆرەها  بینای تازەش  كە بۆ حكومەت و دەزگاكانی  پێویست و جێگای بایەخن .