پڕۆژه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی سیسته‌می ئابوری هه‌رێم

 
 
سه‌ره‌تایه‌ك بۆ شێوازی سیسته‌می ئابوری هه‌رێمی كوردستان 
ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بوترێت سیسته‌می ئابوری هه‌رێمی كوردستان له‌نێو هیچ یه‌كێك له‌ سیسته‌مه‌ ئابورییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا جێی نابێته‌وه‌، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن له‌ دو لایه‌ن خۆیان ده‌بیننه‌وه‌، ئه‌وانه‌ش، یه‌كه‌م: یان كه‌سانێكی نەشارەزا و نه‌زانن و ناشیانه‌وێ خوێنده‌واره‌كان بێنه‌ پێشه‌وه‌.
دوه‌م: كه‌سانێكی هه‌لپه‌رستن‌و داهاتی هه‌رێم بۆ مه‌رامی كه‌سی و حیزبی خۆیان به‌كارده‌هێنن و كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌رتی گشتی ئه‌م هه‌رێمه‌یان خستوه‌ته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان.
سروشتی ئابوری هه‌رێمی كوردستان
زانستی ئابوری هه‌ر وڵاتێك به‌نده‌ به‌ سروشتی وڵاته‌كه‌و له‌و روه‌وه‌ ده‌توانێت هه‌نگاو بۆ ئاینده‌ی دابڕێژێت، زانسته‌كانی ئابوری سروشتی ئابوری شیده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌یكه‌ن به‌ چه‌ند به‌شێكی سه‌ره‌كییه‌وه‌، وه‌ك (سروشتی ئاو هه‌وا، سروشتی سه‌رمایه‌ی مرۆیی، سروشتی سه‌رمایه‌، سروشتی كشتوكاڵ) مه‌به‌ست له‌م دابه‌شكارییه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ر وڵاتێك له‌ یه‌كێك له‌م چوار لایه‌نه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و به‌گرتنه‌به‌رو گرنگیدان به‌و لایه‌نانه‌ ده‌توانێت سیسته‌می ئابوری وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و ئاستێكی باڵا ببات، ئه‌وه‌شمان بینیوه‌ له‌ وڵاتان رێره‌وی تایبه‌تی خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه‌و ته‌وانیویانه‌ گه‌شه‌ به‌ ئابوری وڵاته‌كه‌یان بده‌ن، بۆ نمونه‌ هیندستان له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی مرۆیی له‌ ئاستێكی باڵادایه‌و له‌جیاتی گرنگیدان به‌ كه‌رتی پیشه‌سازی، هاتوه‌ گرنگی ده‌دات به‌ كه‌رتی كاری ده‌ستی، له‌و رێگه‌یه‌وه‌ دو ئامانجی پێكاوه‌، یه‌كه‌م كارێك بۆ كرێكاره‌ بێكاره‌كانی وڵاته‌كه‌ی فه‌راهه‌م ده‌كات و له‌لایه‌كیتریشه‌وه‌ كاری ده‌ستی نرخێكی تایبه‌تی و حه‌زێكی تایبه‌تی له‌سه‌ری هه‌یه‌.
ئه‌وه‌ی پێویسته‌ باسی لێوه‌بكرێت سوپاس بۆ خودا ئێمه‌ هه‌ر چوار جۆره‌ سروشته‌كه‌مان له‌ هه‌رێمی كوردستان دا هه‌یه‌، ئاو هه‌وامان گونجاوه‌ و سه‌رزه‌وی و ژێر زه‌ویمان پڕێتی له‌ به‌رهه‌می ده‌گمه‌ن و گران به‌ها، هه‌روه‌ها كرێكارێكی بێكاری زۆرمان هه‌یه‌و سه‌رمایه‌یه‌كی باشیشمان هه‌یه‌ به‌ مه‌رجێك لای كه‌سه‌كان بدرێته‌وه‌ به‌ حكومه‌ت و زه‌ویه‌كی به‌پیتیشمان بۆ كشتوكاڵ كردن هه‌یه‌.
ئه‌وه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا ده‌گوزه‌رێت، بونی قه‌یرانێكی داراییه‌و به‌شێوه‌یه‌كه‌ جگه‌ له‌وه‌ی حكومه‌ت ئیفلیج بوه‌ به‌ده‌ستییه‌وه‌ قوتی فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیشی له‌ خه‌یاڵدانی گه‌لی كوردستاندا ده‌رهێناوه‌ كه‌ هیچ فه‌رمانبه‌رێك كۆتایی مانگ چاوه‌ڕێی موچه‌كه‌ی ناكات!
ئه‌و سیسته‌مه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان پیاده‌ ده‌كرێت به‌ سیسته‌مێكی به‌ره‌ڵایی ناوی ده‌به‌م و بۆ چاره‌سه‌ركردنی باری ئابوری هه‌رێمیش پێویسته‌ سیسته‌مێكی لێوان لێو له‌ سروشتی ئابوری هه‌رێم بكرێته‌ باڵای كاڵای ئابوریمان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:
هۆكاره‌كانی رمانی ئابوری هه‌رێم
یه‌كه‌م: گه‌ڕانه‌وه‌ی موڵكی گشتی بۆ حكومه‌ت:
له‌ ئێستادا ده‌بینین بۆ ماوه‌ی (25) ساڵ ده‌بێت زۆرێك له‌و موڵكانه‌ی حكومه‌ت كه‌ خۆیان له‌ نه‌خۆشخانه‌ و قوتابخانه‌و چه‌ندین موڵكیتر له‌لایه‌ن حیزبه‌كانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌و كراوه‌ته‌ موڵكی حیزب، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ بینای فه‌رمانگه‌كان له‌ كرێدان، ئه‌مه‌ش بارقورسییه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ داهاتی هه‌رێم.
دوه‌م: جیاكردنه‌وه‌ی كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت:
یه‌كێك له‌ كێشه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كانی روخانی ئابوری هه‌رێمی كوردستان بریتییه‌ له‌ پێكه‌وه‌ گرێدانی كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌رتی گشتی كه‌ ئه‌مه‌ گوناهێكی ئابورییه‌ و له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ ئاشكرا پیاده‌ده‌كرێت، مه‌به‌ست له‌م تێكه‌ڵه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌رپرسانی حكومه‌ت و حكومڕانی هه‌رێمی كوردستان خۆیان سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و كۆمپانیا و كه‌رته‌ تایبه‌تیانه‌ن كه‌ هه‌ندێك پایه‌ی ئابوری هه‌رێم به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن له‌ گرنگترینیان كه‌رتی نه‌وت و كه‌رتی په‌یوه‌ندیه‌كانه‌.
سێهه‌م: ده‌رخستنی داهاتی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف
ئه‌و كێشه‌ گه‌وره‌یه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی نیگه‌ران كردوه‌ بریتییه‌ له‌ ناڕونی و نادیاری داهاتی هه‌رێمه‌كه‌یان، ئه‌مه‌ش واده‌كات كێشه‌ له‌نێوان به‌رپرسان و هاوڵاتیان