ئابووری به مانا ئه‌كادیمییه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی گشتی بریتیه له هه موو ئه م چالاكیانەى كه له ناو ئه م قۆناغ‌و سیسته‌مانهەا رووئەدات كه كاڵا‌و خزمه‌تگوزه‌رانیه‌كانى تیا به‌رهه‌مدێ له‌گه‌ڵ داهات‌و قازانج له چوارچێوەى سیسته‌می به ڕێوەبردن‌و كارگێری بۆ رێكخستنی بنه‌ماو ره‌گه‌زه‌كانی ئابووری كه سیسته‌می به‌رهه‌مهێنانی كاڵاكان، سه‌رمایه‌ی به‌كارهاتوو ( هه‌ردوو سه‌رمایه‌ی مادی و مرۆی)، بازاڕ و كرێی كار وه ئیداره و دابه‌شبوونى داهات له‌خۆئه‌گرێ له‌ژێر چه‌تری سیاسه‌تی ئابووری كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاراسته ئه‌كرێت یان له لایه ن دەزگا و دامەزراوەكانه وه به تایبەت دامه زراوه پیشه سازى‌و ئا بووریه گەورەكانەوه بەپله و ئاستی جیاواز بەپێى توانا , گه ورەیی وه كاریگەرىان لەسەر كایەكانی ئابووری, سیاسی و كۆمەڵگا . كورتكراوەى ئەمەش بۆ ماناى ئابووری بریتیه له تواناى بەدەست هاتوو بەدەستهێنانی پار ه /دارایی، وه ئیداره و چۆن و چه ند به كارهێنانى پاره .
هه‌ڵبه‌ته هه‌روه كوو ئاماژەمان پێدا, هەر دامه‌زراوه‌یه‌كی گه‌وره یان بچووكی ئابووری بۆخۆی سیاسه‌تی تایبه‌تی خۆی هه‌یه كەله هەیكەلى رێكخستن، چه‌ندایەتى و جۆرایەتى به‌رهه‌م , بەبازاركردن (marketing) وه كێبركێی بازاڕا خۆی ئه‌بینێته‌وه به له‌به‌رچاو گرتنی سیاسه‌تی ئابووری گشتی وڵات به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به باج، گومرگ، كرێی كار، سیاسەتی دارایی , سیاسەتى پارە و مافی به‌كاربه‌ر وه‌هەیه , ئه‌مرۆ له زۆر شوێنى پێشكەوتووی دنیا به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵایه‌تی ,ته ندروستى وه ژینگه‌یش له‌خۆ ئه‌گرێت.
*ئامانج له سیاسه‌ت و سیسته‌می ئابووری
له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی ئامانج له سیاسه‌ت و سیسته‌می ئابووری بریتیه له‌وه‌گه‌ڕخستنی هه‌موو توانا ماددى و معنەویەكانى وڵات كه ئه‌توانرێ بەكاربێن‌و كارابكرێن له ئابووری نیشتمانی وه‌كو به‌گه‌رخستن و به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی سروشتی، خاك، ئاو، هێزی كار وه توانا‌و سه‌رمایه‌ی مرۆیی له چوارچێوه‌ی سیسته‌مێ كه باشترین وه ته‌ندروسترین ئامانجی ئابووری هه‌بێ كه به كورت كراوه‌یی بریتى بێ له وه‌گه‌ڕخستنی هێزی كاری وڵات به دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌ی ئابووری كه بتوانێ زۆرترین هێزی كاری وڵات له‌خۆبگرێت، وه ڕێژه‌ی بێ كاری بگاته نزمترین ئاست له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م هێنانی ناوخۆ به‌جۆرێ زۆرترینی كاڵا‌و پێویستیه‌كانی به‌كاربه‌رانی وڵات له ناوخۆدا به‌رهه‌م بێ وه فه‌راهه‌م بكرێت كه دوا ئامانجیش له‌مه دابین كردنی ژیان و گوزه‌رانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌یه بۆ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ و وه دابین كردنی داهات وه ئاسایشی ئابووریه بۆ گه‌ل و وڵات.
*كام سیسته‌م و سیاسه‌تی ئابووری ئه‌توانێت ژیان و خۆش گوزه‌رانی و ئاسایشی ئابووری بۆ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ و وڵات دابین بكات؟
دوای قۆناغی پیشه‌سازی و فراوان بوونی ره‌هه‌نده‌كانی ئابووری وه سنوره‌كانی ئابووری هه‌روه‌ها دروست بوونی چینی سه‌رمایه‌دارو كرێكار له ئه‌نجامی پێشكه‌وتنی ره‌هه‌نده‌كانی زانست، ته‌كنه‌لۆژی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری وه فكری سیاسی و فه‌لسه‌فی، بوونی سیسته‌می سیاسى به سیا سه ت و نا سنامه ى ئابووری بوو به بابه‌تی هه‌ره گرنگی ژیانی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی سیاسی، ئایدۆلۆجی وه فكری . دینامیكی ئابووری ، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی ،فكری وه ئایدۆلۆجی له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م دوو ڕوانگه‌ی له‌سه‌ر سیسته‌می ئابووری به‌رهه‌م هێنا كه بریتیه بوو له سه‌رمایه‌داری و سۆسیالیزم به‌م جۆره‌ش له رووی ئایدۆلۆجیه‌وه بۆ هه‌ریه‌كێ له‌م روانگانه ئاده‌م سمیس وه‌ك تیئۆریستی وه زانای ئابووری سه‌رمایه‌داری وه كارل ماركس وه‌ك زانا و فه‌یله‌سوفی بواری سۆسیالیزم نوێنه‌رایه‌تیان ئه‌كرد.
كام له‌م دوانه راست ئه‌كه‌ن وه راستیان كرد په‌یوه‌ندی به ئه‌زموونی سیاسی، ئابووری هه تا ده‌رونی ، قه رهه نگى وه پا شخانی شارستانی تاك كۆمه‌ڵگا ، وه هه‌روه‌ها دۆخ و ئاستی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك و جیهانه‌وه هه‌یه.