شۆكی چوونه ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ئه‌وروپا گه‌لێك پرسیار‌و گومانی ورووژاند، زۆرێك له‌سیاسی و ئه‌كادیمییه‌كانی ئینگلیزیش هه‌رجاره‌و یه‌كێك و چه‌ند هۆكارێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری بۆ ئه‌و چوونه ده‌ره‌وه‌یه هه‌ژمار ده‌كه‌ن. له‌هه‌مووان سه‌رنج راكێشتر بۆ ئێمه، شیكردنه‌وه ئابوورییه‌كه‌ی ماتی‌و گۆدوین-ی پرۆفیسۆر لهسكوڵی سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌كانی زانكۆی كێنت-ه؛ ئه‌و پێیوایه نادادپه‌روه‌ری هۆكاری یه‌كه‌می سه‌ركه‌وتنی كه‌مپینی چوونه ده‌ره‌وه‌یه به‌سه‌ر كه‌مپینی مانه‌وه، نه‌ك هۆكاری دیكه!
به‌پێی توێژینه‌وه‌و شیكارییه‌كه‌ی ماتی‌و گۆدوین، ئه‌وا داتا‌و ژماره‌كان ئه‌و راستییه باش ده‌سه‌لمێنن كه بۆ چی نادادپه‌روه‌ری ئابووری وكۆمه‌ڵایه‌تی هۆكاری یه‌كه‌می سه‌ركه‌وتنی كه‌مپینی چوونه ده‌ره‌وه‌یه. ئه‌و، دوو ناوچه‌ی به‌ریتانیای به‌نموونه وه‌رگرتوون: یه‌كه‌میان بۆستن-ی ئیست میدلاند و ئه‌وی دیكه‌شییان ناوچه‌ی لامبێزی له‌نده‌ن-ه. له‌بۆستن، 79% ده‌نگییان به‌ده‌رچوون دا، كه‌ناوچه‌یه‌كی خاوه‌ن ئابوورییه‌كی سسته‌و تێكرای داهاتی ساڵانه‌ی تاك ده‌گاته 17 هه‌زار پاوه‌ند و هه‌روه‌ك سێییهكی خه‌ڵكه‌كه‌شی بێ بروانامه‌ی به‌رزن. له‌كاتێكدا، له ناوچه‌ی لامبێزی له‌نده‌ن كه به‌هه‌مان رێژه 79% ده‌نگییان بۆ مانهوهداوه : ئه‌وا ئاستی ژیانكردن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو جیاوازه له‌ناوچه‌ی پێشوو. لێره‌دا دوو هێنده‌ی بۆستن پرۆفیسۆر و خاوه‌ن بروانامه‌ی به‌رز هه‌ن و رێژه‌ی گه‌نجانیش دووهێنده‌یه، هه‌روه‌ك تێكرای داهاتی ساڵانه‌ی تاك 10 هه‌زار پاوه‌ند له‌بۆستن وزیاتره!
پرۆفیسۆر ماتی‌و گۆدوین، به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌تر وێنه‌ی نادادپه‌روه‌ری ئابوورییه‌كه‌ی وه‌رگرتووه و له‌توێژینه‌وه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی، له‌و 20 هه‌رێمه‌ی به‌ریتانیا كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌نگده‌ران له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌دا بوون له‌ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌وا 45 له‌سه‌دی ئه‌و ده‌نگده‌رانه خاوه‌ن بروانامه‌ی زانكۆ بوون و 42 له‌سه‌دی پرۆفێشناڵ و 26 له‌سه‌دیش خۆیان وه‌ك غه‌یری سپی پێست ناسكردووهو ته‌نها 11 له‌سه‌دیش خانه‌نشین و چینی ناوه‌ند بوون به تێكرای داهاتی ساڵانه‌ی 27 هه‌زار پاوه‌ند. له‌كاتێكدا، له‌و 20 هه‌رێمه‌ی به‌ریتانیا كه ده‌نگده‌ران له‌گه‌ڵ ده‌رچوون دابوون له‌ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌وا ته‌نها 16 له‌سه‌دی ئه‌و ده‌نگده‌رانه خاوه‌ن بروانامه‌ی زانكۆ بوون و 23 له‌سه‌دی پرۆفێشناڵ و كه‌متر له 5 له‌سه‌دیش خۆیان وه‌ك غه‌یری سپی پێست ناسكردووهو ته‌نها 20 له‌سه‌دیش خانه‌نشین و چینی ناوه‌ند بوون به تێكرای داهاتی ساڵانه‌ی 18 هه‌زار پاوه‌ند.
كۆمه‌ڵگای به‌ریتانی، به‌بریاری چوونه‌ده‌ره‌وه زیانی ملیاره‌ها دۆلارییان له ماشینی ئابووری وڵاته‌كه‌یان و جیهانیشداو بۆ یه‌كه‌مجار له‌ماوه‌ی 31 ساڵی رابردووا پاوه‌ندی به‌ریتانی ئه‌وا بشكێت. هه‌روه‌ك له‌خاڵه‌كانی سه‌ره‌وه ئه‌و روونكراوه‌ته‌وه كه چی سیاسه‌تێك به‌شدار بووه له‌درووستكردنی بریارێكی له‌وجۆره پر له‌زیانه، ئه‌وا به‌پله‌ی یه‌كه‌م نادادپه‌روه‌ری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بووه.
بۆیه ده‌بێت ئه‌و كه‌یسه‌ی ده‌رئه‌نجام و هۆكاره‌كانی رێفراندۆمی به‌ریتانیاش بۆ پرسی رێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی هه‌رێم به‌هه‌ند وه‌رگیرێت، چۆن؟ به‌ریتانییه‌كان به‌هۆی دنگدانی ده‌رچوون زیانی گه‌وره‌یان به‌ئابووری وڵات گه‌یاند، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان (ده‌نگده‌رانی پرۆ-ده‌رچوون) ته‌نها زۆر نه‌ته‌وه‌یی بوون، به‌ڵكو ئه‌وان هه‌ستییان كردووه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ئه‌زموونی وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا ئه‌وان هه‌ر هه‌ژارو كه‌م داهات و پێشكه‌وتنی ئهكادیمیشیان نه‌بینییوه.
بۆیه، ئه‌گه‌ر تۆ بێیت بۆ راپرسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم ته‌نها پشت بهگهرهكه ده‌وڵه‌مه‌ند نشینه‌كانی ئهمپایرو دریم ستی و .. هتد هه‌ولێرو گوندی ئه‌ڵمانی و قه‌یوان ستی سلێمانی ببه‌ستیت، حه‌تمه‌ن ئه‌نجامه‌كان پێشبینی ناكرێن و دنیابینی ئه‌و گه‌ره‌ك نشینانه له‌گه‌ڵ دنیابینی گه‌ره‌كه هه‌ژارو شار‌و ناحییه‌كانی دیكه ته‌واو جیاوازه. له‌به‌رهیچ هۆكارێك نا، به‌ڵكو یه‌ك هۆكاری ساده به‌سه، هه‌ژاره‌كان خه‌ونیان نان په‌یدا كردن و كرێی خانوو مۆبایل و گواستنه‌وه‌ی رۆڵهكانیانه بۆ مه‌كته‌ب ئه‌وانی دیكه خه‌می گۆرینی سه‌یاره‌كانیان و گه‌وره‌كردنی باغ و به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵه كێوییه دهگمهنهكانیانه.