بەهەرێم و بەغدا، رەنجی جوتیاریان بە بادا‌

 
 
جوتیارانی هەرێمی کوردستان لەچەند ساڵی رابردودا رۆڵی کاریگەرییان بینی لە دابینکردنی یەکێک لەپایە گرنگەکانی ئاسایشی خۆراک، ئەویش بەرهەم هێنانی رێژەیەکی زۆری بەرهەمی دانەوێڵە بەتایبەتی گەنم بو، هۆکاری سەرەکی زیادبونی رێژەی گەنم دەگەڕێتەوە بۆ پرۆسەی بەبازاڕکردن لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقی فیدراڵەوە بەشێوەیەک گەنمی پلە یەک بۆ هەرتەنێک (792) هەزار دینار دیاریکرابو، پلە دوش (682) هەزارو دواپلەش کە سێیە (572) هەزار بو .
 لێرەدا تەنها یەک نمونە دەهێنینەوە بۆ گرنگی بە بازاڕکردن و زیادبونی بەرهەمی گەنمی جوتیارانی هەرێم، لەساڵی (2009) دا لەهەرێمدا بەرهەمی گەنم تەنها (218) هەزار تەن و نیو بوە لەکاتێکدا لەساڵی (2015) رێژەی بەرهەمهێنانی گەنم گەیشتە (912) هەزار تەن و نیو کە نزیکەی (200) هەزار تەنی لەپێداویستی ناوخۆی هەرێم زیاتربو، هۆکاری زۆربونی رێژەی بەرهەمیش راستەوخۆ پەیوەندی بە بازاڕکردنیەوە هەبو. سەرەڕای ئەوەی کە تائێستاش سەدان ملیارد دیناری ساڵانی (2014) و (2015)ی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم لای حکومەتی ناوەند ماوە و نەدراوە بەجوتیاران کە هۆکارێک بوە بۆ نائومێد کردنی جوتیارانی کوردستان، بەڵام بەو حاڵەشەوە جوتیارانی کوردسنان نائومێدی بەتەواوی باڵی نەکێشابو بەسەریانداو ئاهێکیان هێشا تێدا مابو، بەڵام لەمساڵی (2016)دا حکومەتی ناوەند و وەزارەتی بازرگانی عێراق (کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە) چەند رێوشوێنێکیان گرتەبەرو هەندێ بڕیاریشیان دەرکرد کە بەدڵنیاییەوە بونە هۆکار بۆ نائومێدبونی یەکجارەکی جوتیارانی هەرێمی کوردسنان و لەساڵانی دادێش کاریگەری تەواویان دەبێت لەسەر دابینکردنی ئاسایشی خۆراک لەکوردستاندا، لەگەڵ ئەو هەمو رێوشوێنە هەمەجۆرانەی کە بەغدا گرتویەتیە بەر بەرپرسانی باڵای هەرێمیش ئەوەی بەلایانەوە گرنگ و جێی بایەخیان نەبێت مەسەلەی کشتوکاڵ و دابینکردنی ئاسایشی خۆراک و ساغ کردنەوەی بەرهەمی جوتیارەکانیەتی.
 من لێرەدا تەنها چەند نمونەیەک لەو بڕیارو رێنماییانە دەخەمەڕو کە بۆ بەرهەمی گەنمی جوتیاران دەرکراون وکاریان پێدەکرێت کەبەزیانی جوتیاران بون، لەوانە؛ ــ لە (19-10-2015) بەنوسراوی ژمارە (22947) بڕی (680) ملیارد دینار پارە بۆ گەنمی جوتیارانی عێراق خەرجکرا بەبێ ئەوەی یەک دیناری بدرێتە جوتیارانی هەرێم، لەوکاتەشدا بەرپرسانی کورد وەزیری دارایی و جێگرەکەشی کە هەردوکیان کوردن و دەیانتوانی رۆڵی گەورە بگێڕن کەچی ورتەیان لێوەنەهات لەسەر مافی جوتیارانی هەرێم. 
1ــ لەیاسای بودجەی ساڵی (2016)داو لەبودجەی حاکیمە تەنها (300) ملیارد دینار تەرخان کرابو بۆ کڕینەوەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان کە ئەمەش کەمتربو لەنیوەی ئەو پارەیەی لەساڵی (2015) دا بۆ کڕینەوەی گەنمی جوتیاران دابینکرابو، من لەکاتی خۆشیدا هۆشداریمدا بە بەرپرسانی هەرێم بەڵام نەیان بیست! ــ لە (14-2-2016)دا بەنوسراوی ژمارە (3310) لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە چەند رێوشوێنێک دەرکران بۆ سایلۆ و بنکەکانی وەرگرتنی دانەوێڵە کە بەپێی دۆنم بڕی گەنم وەردەگیرێت و گرێبەستی کشتوکاڵیش کرابوە پێوەر لەگەڵ پشتگیری هۆبەو لقە کشتوکاڵیەکان بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران کە ئەم رێنماییانە گرفتی زۆریان بۆ جوتیاران بەگشتی و جوتیارانی ناوچە دابڕێنراوەکان بەتایبەتی دروستکرد. 
2ــ هەر لەمساڵدا وەزارەتی بازرگانی عێراق لە (25-5-2016) دا بەنوسراوی ژمارە (11641) بڕیاری کەمکردنەوەی وەرگرتنەوەی گەنمی جوتیارانیدا بۆ لەسەدا حەفتا، واتا گەر جوتیارێک بەرهەمی ساڵەکەی (10) تەن گەنم بوبێت ئەوا تەنها (7) تەنی لەبنکەو سایلۆکان لێوەردەگیرێت کە سەرەتای وەرگرتنەکە سەدی دەی لێوەرنەدەگیرا، ئەمەش کێشەگەلێکی زۆری بۆ جوتیاران و بنکەو سایلۆکان دروست کردوە، بڕیارەکەش زەرەرمەندی یەکەم جوتیارانی هەرێمی کوردستانە چونکە بڕیارەکە لە(25) ی ئایار دەرچوەو وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی ناوەڕاست و خواروی عێراق تەواو بوە، ئەمە جگەلەوەی کە وەرگرتنی گەنمی پلەیەک نرخەکەی لە (792) هەزار دینارەوە کەمکرایەوە بۆ (700) هەزارو پلەکانی تریش بەوشێوەیە.
3 ــ لەهەمو بڕیارەکان خراپتر کە دەبێتە هۆکارێک بۆ مانەوەی گەنمی جوتیاران وساغنەکردنەوەی بەرهەمی گەنمەکانیان، بڕیارێکی تری کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵەی وەزارەتی بازرگانی عێراقە کە ژمارەکەی (14631) لە (28-6-2016) کە تێیدا هاتوە پرۆسەی بەبازاڕکردن و وەرگرتنی گەنمی جوتیاران تا (15-7-2016) دەبێت و لەدوای ئەو رۆژەوە نابێت گەنم لەبنکەو سایلۆکان وەربگیرێت، لەکاتێکدا لەساڵانی رابردودا پرۆ