بازرگانی به‌منداڵه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی‌مه‌ترسیدار بووه‌ته دیارده‌یه‌كی به‌ربڵاو، به‌تایبه‌ت له‌كۆمه‌ڵگه عه‌ره‌بییه‌كان‌و كۆمه‌ڵگه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه به‌چه‌ندینشێوه به‌رچاو ده‌كه‌ون، پێشتر قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه منداڵان وه‌ك ده‌ستی‌كار به‌كارده‌هێنرێن بێئه‌وه‌ی بگه‌نه ته‌مه‌نی یاسایی رێگه‌پێدراو بۆ كاركردن،كه له‌رووی ته‌ندروستیشه‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه به‌تایبه‌ت به‌كارهێنانیان له‌كاره‌قورسه‌كاندا كه هێشتا ده‌ست و مه‌چه‌كیان ناسك و ناپێگه‌یشتووه و بۆ ئه‌و كارانه‌ده‌ست ناده‌ن و توانایان نییه، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ئێستا دیارده‌كه به‌شێوه‌یه‌كی‌زه‌ق ده‌بینرێت و له‌كۆمه‌ڵگه‌دا بوونی هه‌یه.
زه‌ره‌رو زیانی هه‌یه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بینین هه‌ندێك چاوی‌لێده‌نوقێنن و فه‌رامۆشی ده‌كه‌ن، كه ئه‌وه‌ش زه‌ره‌رو زیانێكی زۆری هه‌یه، نه‌كهه‌ر ته‌نیا بۆ منداڵه‌كه بگره بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
ئه‌وانه‌ی زیاتر چاوی خۆیان له‌به‌رامبه‌رئه‌و دیارده‌یه‌دا ده‌نوقێنن، خاوه‌ن كاره‌كان‌و ئه‌وانه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییان له‌وه‌داهه‌یه، چونكه كرێی منداڵان كه‌مه‌و زۆرجار ئه‌و كرێیه هه‌ر به‌شی خواردن و نیشته‌جێبوونیانده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ده‌بێته مایه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی نه‌هه‌نگه گه‌وره‌كانو خاوه‌ن مۆڵه بازرگانییه‌كان. هه‌موومان ئه‌و منداڵانه‌مان بینیووه، به‌تایبه‌تله‌وڵاتانی جیهانی سێیه‌م كه هه‌ژاری و نه‌فامی زیاتر تێدا بڵاوه‌و به‌ده‌ست نه‌بوونی‌دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌ناڵێنن.
یاسایه‌كی راسته‌قینه
هه‌ندێك له‌ڕێكخراوه ئه‌هلییه‌كان هه‌وڵ‌بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دیارده‌یه ده‌ده‌ن، به‌ڵام كۆمه‌ك و ته‌مویلی پێویستیاننییه بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌و كاره، به‌ڵام هه‌ندێكی تریان له‌به‌ر به‌ژه‌وه‌ندیی‌خۆیان یان ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كاریان تێدا ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی پراگماتی مامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵ دیارده‌كه‌دا ده‌كه‌ن. پێموایه گه‌ر ئه‌و دامه‌زراوانه به‌شێوه‌یه‌كی جددی‌كاربكه‌ن و هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ، ده‌توانن ئه‌و دیارده‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن،به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ك خه‌مخۆرییه‌ك بۆ ئه‌و منداڵانه، داوا له‌وڵاتانی‌جیهانی سێیه‌م ده‌كه‌ین به‌بێ ره‌چاوكردنی لایه‌نی ره‌گه‌زو ئیتنی و ئایینی،وه‌ك خۆپاراستنێك به‌ر له‌چاره‌سه‌كردنی، به‌رپه‌رچی ئه‌و دیارده‌یه بده‌نه‌وه‌ویاسایه‌كی راسته‌قینه نه‌ك ته‌نیا شكڵی، بۆ بنه‌بڕكردنی دابڕێژن.
پێویسته ئه‌و یاسایه له‌پێناو رێگرتنله‌كاركردنی منداڵانی(خوار ته‌مه‌نی یاسایی) كه له‌لایه‌ن پسپۆڕانی پزیشكی جه‌سته‌یی‌و ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه دیاریكراوه، سزای كه‌سوكاری منداڵه‌كه‌و خاوه‌نكاره‌كه بدات وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه كه پێویسته‌سزاكه دوولایه‌ن بێت، لایه‌نی یه‌كه‌م ماددی بۆ غه‌رامه‌كردنی خاوه‌ن كاره‌كه‌وسزای یاساییش بۆ خاوه‌نی كه‌سوكاری منداڵه‌كه‌و خاوه‌ن كاره‌كه له‌هه‌مان كاتدا.داڕشتنی یاسای زاره‌كی بۆ به‌رگرتن له‌و دیارده‌یه، بێسووده به‌تایبه‌ت له‌وڵاتانی‌جیهانی سێیه‌م كه منداڵ لای خه‌ڵك بایه‌خێكی ئه‌وتۆی پێ‌نادرێت و ده‌وڵه‌ت زیاترسه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئاسایش و تیرۆریزمه‌و له‌هه‌ندێك وڵاتی ترداده‌وڵه‌ت خۆی به‌سه‌ركوتكاری و به‌رگرتن له‌ئازادییه‌كان سه‌رقاڵ كردووه‌و له‌هه‌ندێكی‌تریش، ته‌نیا كار بۆ پاراستنی كورسی فه‌رمانڕه‌واو به‌رپرسان ده‌كات!
له‌و وڵاتانه‌دا ئه‌وه له‌بیر ده‌كرێت،ئه‌و منداڵه بێبه‌شكراوانه له‌فێركردن و ئه‌و چاودێرییه‌ی كه پێویسته له‌لایه‌نحكومه‌ته‌كانیانه‌وه بۆیان فه‌راهه‌م بكرێ