بۆ ئەزمونەی حکومەت ، دروستكردنی كۆمپانیا

لەتوركیا ئەگەر كۆمپانیایەك دروست بكەی !هەنگاوی یەكەم لەڕێگای ژمێریارَیكی فەرمییەوە كۆمەڵێ  پێویستی دەبێ بۆ خاوەنی كۆمپانیایەكە ئامادە بكا . ناونیشان،سەرمایە،ئامانج،جۆری كۆمپانیاكە،لەگەڵ ناوی هاوبەشەكە . 
ئەگەر خاوەنی كۆمپانیاكە شەریكی هەبێ ! دەبێ ڕَیژەی شەراكەتەكە دیاری بكرێ.دوای ئەوە هەنگاوی دووەم ئەمشتانە دەبێ جێ بەجێبكرێن.یەكەم 4 چوار دانە (لە ڕێكەوتنامەی سەرەتایی كۆمپانیاكە)كە دەبێ لەلایەن نۆتاراوە بەفەرمی پیشتڕاست بكرێتەوە.بۆ ئەمەش دەبێ خاوەنی كۆمپانیاكە بڕی 151 سەدو پەنجاو یەك دۆلار بداتە دەولەت .دووەم خاوەنی كۆمپانیاكە بۆ ڕاپەڕاندنی ئیشو كاری دروستكردنی كۆمپانیاكەی ،دەبێ وەكالەتی فەرمی بداتە كەسێك بۆ جێبەجێكردنی ئیشوكارەكانی لەدامودەزگاكانی حكومەت.بۆ ئیمزاكردنی ئەو وەكالەتەش ،دەبێ 25 بیستو پێنج دۆلار بداتە خەزینە.سێیەم دەبێ‌ لەلای نۆتار 3 سێ دانە (مافی ئیمزاكردن) تەسدیقبكرێ‌ و 18 هەژدە دۆلار باج بدرێ‌  .چوارەم دیاریكردنی بڕی سەرمایەی كۆمپانیاكە . بڕی سەرمایەكە هەرچەندبێ ! دەبێ‌ چواریەكی ئەو پارەیە لە بانقێك دابنرێ تا كۆمپانیاكە بەفەرمی دروست دەكرێ‌.
ئەگەر سەرمایەی كۆمپانیاكە 400 چوارسەد هەزرا دۆلار بێ‌ ؟ دەبێ‌ 100 سەد هەزار دۆلاری لە بانق دابنرێ‌.پاش دانانی ئەو پارەیە.تەئیدی دانانی ئەو پارەیە لەبانق وەردەگیرێ كە پێی  دەڵێن (دیكۆنت) .ئینجا ئەو تەئیدە ( دیكۆنت)ە دەبرێتە ژووری بازرگانی .دوای ئەوەی ژووری بازرگانی دیكۆنتەكەی بینی !بڕیاری  كردنەوەی كۆمپانیاكە دەردەكات و بەفەرمی ڕایدەگەیەنێ‌.بێگومان دوای دروستكردنی خاوەنی كۆمپانیاكە دەتوانێ 100 سەد هەزاردۆلارەكەی لە بانق ڕابكێشتەوە.پێنجەم دوای تۆماركردنی كۆمپانیاكە لە بەڕێوەبەرایەتی تۆمارگەی بازرگانی كۆمپانیاكان ،هەقی تۆماركردن و ڕاگەیاندنی لە ڕۆژنامەكان 450 چوارسەدو پەنجا دۆلار دەبێ‌  باج بداتە  خەزینە .
بەمجۆرە كۆمپانیاكە بە فەرمی تۆماردەكرێ‌ . هەركۆمپانیایەك چەند دەفتەرێكی سەرفیاتی دەبێ ،كە دەبێ بەفەرمی تەسدیق بكرێن.هەقی تەسدیقیش سەدو نۆهەد 190 دۆلارە.هەركەسێ بیەوێ كۆمپانیایەكی  بچوكیش دروستبكا دەبێ 1834 هەزارو هەشت سەدو سیو چوار دۆلار بداتە دەولەت  .پاشان ئەم كۆمپانیایانە بەپێی یاسا دەبێ باجی سودەكانی خۆیان بەڕێكو پێكی بدەن.ئایا لەهەرَیمی كوردستانیش وایە؟كۆمپانیاكان باج دەدەن ؟؟؟