لە توركیا 244 دووسەدو چل و چوار جۆرە كومپانیای پاسی گوازتنەوەی ڕێبواران هەیە، كە ڕێبواران بۆ 81 هەشتاو یەك پارێزگای توركیا دەگوازنەوە و سەفەرو گەشت بۆ هەموو شارەكانی توركیا ئەنجامدەدەن.ساڵی 2015 زیاتر لە 217.056دووسەدو حەڤدە هەزارو پەنجاو شەش پاس خزمەتیان پێشكەشی هاوڵاتیان كردووە .ژمارەی ئەو {ێبوارانەی كە لە ساڵلی 2015 بە پاس سەفەریان بۆ شارەكانی توركیا كردووە نزیكەی دووملیۆن و سەد هەزار گەشتیاربونە.لەو ژمارەیەش زیاتر لە 8.5 هەشت ملیۆن و نیوی لە جەژنی قوربان ئەنجامدراوە.تەنانەت لەجەژنی قوربان كۆمپانیاكانی پاس بایی 116 سەدو شانزە ملیۆن دۆلار بلیتی سەفەریان فرۆشتوە.
كومپانیاكانی پاس بۆ گوازتنەوەی ڕێبواران ،پاش دەركردنی مەسروفاتەكانیان لەو قازانجەی كە دەمینێتەوە! دەبێ دوو جۆرە باج بدەنە دەولەت ،یەكێكیان باجی داهاتە و ئەویتریشیان لەسەدا 18% باجی KDV یەكە دەبێ بیدەنە خەزینەی دەولەت.بەمەش دەوڵەت داهاتێكی زۆری دەستدەكەوێ.لە ڕاستیدا دەوڵەت باشترین و زۆرترین سوود لە مازۆت و بەنزین و گاز لەو پاسانە وەردەگرێ كەبەكاری دەهێنن .دیارە بەهۆی ئەم شەڕو شۆڕەی كە ئەمڕۆ لەتوركیا لەئارادایەو بەردەوامە !ژمارەی سەفەركردن و ڕێبوارانیش لە توركیا ئەمڕۆ كەمیكردووە. بەتایبەتیش بۆ ئەو ناوچانەی كەشەڕی تێدا هەیە.واتە ڕێژەی سەفەركردن زۆر هاتۆتە خوارەوە.بەتایبەتیش لە 3 سی مانگی رابردودا ئەو كەسانەی بەپاس سەفەریان دەكرد بۆ ناوچە كوردنیشینەكان و باكوری كوردستان ،ژمارەكەی زۆر دابەزیوە.بۆنمونە شارێكی وەكو كیلیس ژمارەی سەفەرەكانی بە ڕێژەی 41%لەسەدا چلو یەك هاتوتە خوارەوە.دیاربەكر بەڕێژەی لەسەدا 20% و شڕناخ بەڕێژەی لە 60% كەمبۆتەوە. دەكرێ كۆمپانیاكانی گوزاتنەوەی ڕێبواران لەهەرێمی كوردستان دروستبكرێن و داهاتێكی باشیش ڕادەستی حكومەتی هەرَیمی كوردستان بكرێت . ئەو سێكتەرەش ، زۆرگرنگە ولە زۆربەی وڵاتان بایەخی پێدەدرێ و داهاتێكی زۆریش دەستی خەزینەی حكومەت دەكەوێ. بۆیە هیوادارین حكومەتی هەرێمیش بیر لەم جۆرە سیكتەرانە بكاتەوەو مەسروفاتێكی زۆریشی ناوێ ،دەكرێ لەڕێگای سیستمێكی ڕێكو پێكی زەریبەوە داهات بۆ حكومەت پەیدا بكرێ.