وه‌ك چۆن یه‌كێك له پێناسه‌كانی سیاسه‌ت بریتی یه له ؛ سیاسه‌ت واته ده‌سه‌ڵات، ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتیش واته ئابوری/دارایی . ئابوری یه‌كێكه له هێزه سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌سه‌ڵات، هه‌ربۆیه ده‌سه‌ڵات/ ده‌وڵه‌ت مافی ( exclusive )ی هه‌یه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی “باج”، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت حوكمڕانی بكات…به‌ڵام ئابوری ڕێكخستنی ده‌وێت له‌ناو سیستێمێكدا و مۆدێلی هه‌یه. سیستێم یان مۆدێلی ئابوری ڕوئیا و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیه .
مۆدێله‌كانی ئابوری بریتین له ئابوری شمولی، یه‌كێتی سۆڤیه‌تی كۆن ئه‌م مۆدێله‌یان هه‌بوو. مۆدێلی دووه‌می ئابوری ئابوری بازاڕی ئازاده، واته ” كاپیتالیستی”. ئه‌م مۆدێله پێچه‌وانه‌ی مۆدێلی ئابوری شمولی یه.مۆدێلی سێهه‌می ئابوری بریتی یه له ” ئابوری تێكه‌ڵاو”. ئه‌م مۆدێله‌ش، مۆدێلی ئابوری زۆربه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتووی ئه‌وروپی یه… له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی له ئه‌ڵمانیا به ” ئۆردۆ لیبرالیزم” كه ڤێرژنێكی ئه‌ڵمانی یه بۆ ” سۆسیال لیبراڵ”،بووه سیستێمی دابه‌شكردنی سه‌روه‌ت و سامانی وڵات.
ئه‌وه‌ی كه جێگای سه‌رنجه سه‌رده‌م و ئه‌و قۆناغه‌یه كه ئه‌ڵمانیا و زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا ئه‌م مۆدێله‌یان كرده سیستێمی دابه‌شكردنی سه‌روه‌ت و سامانی وڵات. ئه‌و سه‌رده‌م و قۆناغه‌ش دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی یه، كه زۆربه‌ی شار و شارۆچكه و ژێرخانی ئابورییان خاپور كرابوون، كۆمه‌ڵگا به گشتی هه‌ژاربوو . بۆ ئه‌و قۆناغه و ئێستاش ئه‌و سیستێمه زۆر پێویسته بۆ زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكان و به تایبه‌تی بۆ كوردستان .
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی كات به‌سه‌ر جه‌نگی دووه‌می جیهانی ، به‌ڵام هه‌ر ده‌كرێت ئاماژه و به‌راوردێك بكه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆی كوردستاندا. خاڵێك له‌و به‌راوردانه سه‌رنجدانه له قۆناغی دوای ڕاپه‌ڕین، كه وه‌ك ئه‌وروپا، كوردستانیش خاپوركرابوو، بێجگه له خاپوركردنی كوردستان داگیركه‌ر دوای زیاتر له “80” ساڵ حوكمڕانی و داگیركاری كه‌مترین كارگه‌ی له كوردستاندا به‌جێهێشت، بناغه‌ی ژێرخانی ئابوریمان نه‌بوو! قۆناغێكی تری دوای ڕاپه‌ڕینیش ده‌بێت ئاماژه‌ی پێبده‌ین و بزانین كه له‌و قۆناغه‌شدا به پێی بارودۆخی به‌تایبه‌تی سیاسی،نه‌بوونی ئابوری سه‌ربه‌خۆ بۆ بونیادنانی ژێرخانی ئابوری، نه‌بوونی زانست ،كه‌سانی پرۆفشناڵ و ئه‌كادیمیست نه‌توانرا ئابوری هه‌رێم له سیستێمێكدا ڕێكبخرێت و كاریگه‌ری نه‌رێنی قه‌یرانی دارایی ئه‌مڕۆ كه‌مترین بكات، ئه‌مه‌ش خاڵی جیاوازی نێوان ئه‌و دوو جوگرافیایه له قۆناغێكی لێكچوودا كه قۆناغی دوای جه‌نگه. خستنی ژێرخانی ئابوری و گه‌شه‌ی ئابوری له استقراری سیاسی، به ئابوری سه‌ربه‌خۆ و به بوونی زانست و كه‌سانی پرۆفشناڵ و زانستی كارگێڕی سه‌رده‌م مسۆگه‌ر ده‌كرێت. قۆناغێكی تر كه هه‌ر جێگای ئاماژه‌یه، ئه‌ویش قۆناغی دوای ئازادكردنی عێراق و ڕووخانی ڕژێمی ” صدام” –ه.
له‌م قۆناغه‌دا هه‌تا ساڵی “2013” ، به‌غدا، بودجه‌ی نارد. له‌و بودجه‌یه‌ش زه‌ره‌ر بوو بۆ هه‌رێم كه پاشه‌كه‌وتی لێبكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی سه‌رف نه‌كرایا ، ده‌بوو بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ عه‌ره‌ب. سه‌ره‌كیترین هۆكاری ناوخۆ بۆ دروستبوونی قه‌یرانی دارایی نه‌بوونی ئابوری سه‌ربه‌خۆیه ، چونكه زۆر ساده وته‌نی ؛” گه‌ر به ته‌مای دراوسێكه‌ت بیت، بێ شێو سه‌ر ده‌نێیته‌وه “… كه‌واته له خۆوه نه‌بوو كه هه‌رێم بڕیاریدا ببێته خاوه‌ن ئابوری سه‌ربه‌خۆ. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم كه دژایه‌تی كردنی ئابوری سه‌ربه‌خۆ له لایه‌ن خودی كورد خۆیه‌وه جێگای سه‌رسامی وهه‌ڵوێسته كردنه! چۆن له لایه‌ك دژایه‌تی ئابوری سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌یت و له لایه‌كی دی خۆت به فریادڕه‌س پیشان ده‌ده‌یت له‌م قه‌یرانه و هاوار ده‌كه‌یت ؛ پڕۆژه‌ی چاكسازیم پێ یه؟! چۆن بێ گوێپێدان به بارودۆخ له فره ڕه‌هه‌ندییه‌وه، بێ خوێندنه‌وه و ڕه‌چاوكردنی قۆناغه جیاوازه‌كانی (25) ساڵی ڕابوردوو، خۆت به‌شدار له ده‌سه‌ڵاتدا ، سواری شه‌پۆلی ئه‌م قه‌یرانه ده‌بیت و خۆت و به‌رنامه‌ی خۆت ، ڕۆڵ و به‌رپرسیارێتی خۆت ته‌واو له ده‌ره‌وه‌ی هاوكێشه و ڕوداوه‌كان ده‌بینیت؟! دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ نزمترین ئاست، شه‌ڕی داعش، هاتنی به ملێۆن ئاواره بۆ هه‌رێم، یه‌ك ملێۆن و چوارسهدههزارمووچهخۆر، واته ئه‌و بیلدۆزهرهی كه ژێرخان و سه‌رخانی ئاب‌و