درۆ میتەر

درۆ میتەر

ئاشکرایە مرۆڤ بۆ پێوانە یا ژماردنی هەر بڕێ لە هەرمادەیەک یاخود دوری ڕێگایەک، یا کات یان هەر شتێک کە پیویستی بە ژماردن وپیوان بێت ، یەکەیەکی پێوانەییداناوە کە لەسەرەتاوە سادەو ئاسان بوە، وەک ئەوەی کەسێک بزانێ چەند مناڵی هەیەیاخود چەند سەر مەڕی هەیە ، ئەم گەلەی ئێمەش سا خۆی شتێکی بە شتێ کردبێ یا لەدەروجیرانی وەرگرتبێ هەندێ یەکەی بۆ پێوانە هەبوە بۆ نمونە برنج بە( ڕبە) ، ڕۆن بە(هۆقە) گەنم بە قەسناغ ، ڕێگا بە ڕۆژە ڕێ، کات بە( پێچی مێزر)و ( کەرەزەڕ) و هەندێ شتی تریش ، دور لەڕوی خۆشمان ، کاتێکزانستو پێشکەوتنی تەکنۆلۆجیا ڕو لە هەڵکشان بوە، و ژیان ڕۆژ بە ڕۆژ ئاڵۆزتر بوەپێوەرەکانیش زۆر بونو چەندین جۆر هاتونەتە ئاراوە، بۆ نمونە مەتر و یاردە بۆپێوانەی درێژی کە بەرەو زیاد بونیش ڕۆشتوە پێشگری کیلۆی خراوەتە پال تا هەزارەکانێشدەرکەون ، وەک (کیلۆ مەتر) بۆ سورعەتی ئۆتۆمبێلی حیمایەو کوڕە مەسئول ئیتر بۆکارەبا( ڤۆڵت ) و، بۆ گەرمی (پلە)و .بۆدەنگ (دیسبل) ، بۆ تەیارەی تەحالوف (ماج)، بۆ ڕوناکی (فۆتۆمیتەر) ، بۆ شەراب و مەی ( ڤۆل) . گەلێ یەکەی تریش، بەڵام ئەوەیکە تا ئێستا نە یەکەیەکی پێوانە وە نەئامێری پێوەری بۆ دۆزرابێتەوە (درۆ) یە ، ئەوەی جێگەی سەرنجە لە کۆمەڵگای ئێمەدادرۆ بوە بە باو دیاردەیەکی بەر بڵاو بێئەوەی هیچ باجێکی لە سەر بێت، لێپرسینەوەوبەدواداچونی بۆ بکرێ ، سەیرەکە لەوەدایە پیاوی قەبە لەئاستی گەورەدا لەبەر ڕوناکیدالەوەختو ناوەختا لە سەرشاشەی گەورەی تی ڤی کەناڵە ئاسمانیە کانەوە درۆ ئەکەن !ڕەشە خەڵکەکەش ‌کە گوێی لە درۆکانئەبێ ‌هێڵنج ئەدەن ، لەبەرئەوەی درۆکان کوردواتەنی بە باڵ ئەفڕێ بێئەوەی هیچ حسابنە بۆ خەڵک بکەن نە بۆ ژینگەش ، جونکە بە دڵنیاییەوە درۆ ژینگەش پیس ئەکات ،هەرچەندە لە بەرەبەیانی مێژوەوە درۆ کراوە ، بەدرۆ خستنەوەش بەرامبەری بوە ، لەشەڕیكی نەبڕاوەدان تا ئەمڕۆ ، پێویستە ئەوە باش بزانین درۆ تێکەڵ بە مێژوش کراوە ،هەر لەبەر ئەوەیە پرسیارێک دێتە گۆڕێ ،ئەویش ئایا ئەو مێژوەی لە پۆلەکانی سەرتاییدا خوێندومانەو دراوە بە گوێماندا مێژوە ڕاستەکەیە؟ یاخود درۆکەیە کە سەرکەوتوەکانو کاسەلێسەکان نوسیویانە بە مێژوی ئیسلامیشەوە ؟ تەنانەت درۆ کاریگەریەکی وا لەناخی ئینسانەکان ئەکات ، گەورە پیاوانو نوسەرانیش بەدەسیەوە داماون و دڵیان تێکەڵدێ، ئەوەتا گەورە نوسەری عەرەب ( محەمەد ماغوت) لە یەکێک لە دیمەنەکانی شانۆیی (غوربەت)دا جەژنی درۆی خولقاندوەو بەرجەستەیکردوە بۆ ئەوەی درۆزنەکانی تیا ڕسوا بکا ،هەروەها گەورە ڕۆماننوسی کوردێش ، ( بەختیار عەلی ) داوای دامەزراندنی وەزارەتیدرۆ ئەکات ، بە مناڵیش پێیان ئەوتین درۆزندوژمنی خوایە ، کەواتە درۆ بە جۆرێک باڵی کێشاوە بەسەر ئەم وڵاتەدا ، وەکونەخۆشیەکی کوشندە جەستەی کۆمەڵگای گرتۆتەوەو دایدەوشێنێت بەرپرسی یەکەمیش لەم ئافاتە سیاسەتە، ئەگەر بەوردی لێیبڕوانین، هۆکارەکانی دەستکردن وەستای کارامە بە سیاسەتێکی نەخشەبۆ داڕێژراو کاریتیا کردوەو بە مەبەستیش بوە،بۆ ئەوەی بەرژەوەندیە کانیان پارێزراوو بەردەوام بن ، دیوەخانەکانیان گەرمبێت ، کۆمەڵگای ئێمە ڕونتر بڵێین بە بەڵێنی درۆ بخەڵەتێنن . فەرمون بڕوانن لە نمونەی درۆکان ، بەخیانەتئەڵێن خاڵی وەرچەرخان ، بە قوربانی ئەڵێن جەلاد،بەجەلادیش ئەڵێن قوربانی ، بە قۆڵبڕینی میلەت ئەوترێ دانوستان ، بەتاڵانچیو مافیا ئەڵێن کۆمپانیا ، بە نەخوێندەوار ئەڵێن دوکتۆر ، بە سەلەفی شەرواڵ پیسئەڵێن مامۆستا ،بە خائین ئەڵێن موقەدەس ،نیشتمان فرۆشی و ڕادەست کردنی بە خۆێن خۆرانی گەلێک ناو ئەنرێ سەربەخۆیی ،هەلتەکاندنی سامانی سەرزەوی وژێرزەوی فرۆشتنیپشکی نەوەکانی داهاتو ناونراوە سەربەخۆیی ئابوری . جاخوێنەری بەڕێز ، ئەمانە مشتێکن لەخەرمانیئەو درۆیانەی کە ئەهۆنرێنەوە وەکو زێڕوخشڵ ڕوی ڕەشی درۆزنەکانی پێئەڕازێننەوە ، کاولکردنوباڵەخانەی سەقەتو بێپلان ناوی وەبەرهیانە ؟ دەست خستنە بینی بەرهەمی ناوخۆ وهێنانی کاڵای سوڵتانی و عەجەم ناونراوە سەرمایەگوزاری ؟

خۆشەویستیو عەشقی درۆ، نوسەری درۆ ،ڕۆشنبیری درۆ، بڕوا نامەی درۆ ، دەوڵەمەندی درۆ،سەرمایەی درۆ،دامو دەزگای درۆ ، مێژووی درۆ ،پرۆژەیدرۆ، زانکۆی درۆ سەدانو هەزاران درۆی ماڵ وێرانکەری تر ، کەواتە ئێستا پێویستمانبە ئامێرێکە بۆپێوانەی درۆ (درۆمیتەر) ێکە. کێشەکە لەوەدایە زانکۆکانی مەملەکەتنەیان توانیوە کەسانێک بەرهەم بهێنن دەست ڕەنگینو پسپۆری داهێنان بنو داهێنانێک