پرسی ڤیزه‌ی ئه‌مریكا بابه‌تێكه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌و وڵاته‌وه هه‌یه و بابه‌تێكی ته‌واوی ئه‌منی یه. واته بنه‌مای یه‌كه‌م بۆ پێدانی ڤیزا بۆ ئه‌مریكا به كه‌سانی بیانی ره‌هه‌ندێكی ئه‌منی هه‌یه و پاشان یاسایی و كارگێری.
هه‌رچه‌نده زیاتر له (185) جۆر ڤیزه له ئه‌مریكا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بیانیه‌كانی ده‌رفه‌تی سه‌ردانیكردن یان كاركردن یان خوێندنیان له ئه‌مریكا هه‌بێت. به‌گشتی پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی ڤیزای ئه‌مریكا له هه‌موو وڵاتانی تر ئاڵۆزتره و پێویستی به ورده‌كاری هه‌یه.
به‌ڵام له هیچ بارێكدا وڵاتێكی بیانی نه‌مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه وه نه ده‌توانێت ده‌ستوه‌ربداته ناوكاروباری ڤیزای ئه‌مریكا. له ئه‌مریكاش جگه له وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆ و وه‌زیری ده‌ره‌وه و سه‌رۆكی ئه‌مریكا هیچ كه‌سی تر مافی ده‌ستوه‌ردانی نیه له مامه‌ڵه‌ی ڤیزای كه‌سانی بیانی بۆ ئه‌مریكا.
ئه‌مریكا به‌پێی یاسا ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و ئه‌ندامی رێكخراوی بیانی و وڵاتان سنورداركردووه كه ته‌قدیمی ڤیزای ئه‌مریكای بكه‌ن و ئه‌وه‌ش به یاسا رونكراوه‌ته‌وه ئه‌ندامانی گروپه تیرۆریستیه‌كان، گروپه یاخیه‌كان (كه تا كۆتایی ساڵی 2014 پارتی و یه‌كێتی له لیستی تیرۆر دا بوون)، به‌رپرسانی ئێرانی، و كۆریای باكور، هه‌ندێك به‌رپرسی روسیا، كوبا، و چه‌ندانی تر.
به‌ڵام ئایا ده‌كرێت ڤیزای به‌رپرسانی باڵای وڵاتان ره‌تبكرێته‌وه له كاتێك دا هیچ گرفتێكی ئه‌منی و یاساییان نیه؟
به‌لێ. له دوای 2003 به ده‌یان به‌رپرسی عێراقی و كوردستان چه‌ندین جار داوای ڤیزای ئه‌مریكایان ره‌تكراوه‌ته‌وه به هۆكاری ئه‌منی و ئیداری.
هۆكاری ئه‌منی به‌هۆی بونی هه‌ندێك حیزبی سیاسی و گروپی چه‌كداری له لیستی تیرۆر، و هۆكاری ئیداریش به‌هۆی نارێكوپێكی مامه‌ڵه‌ی ڤیزاكانیان بووه.
من بۆخۆم كه شاهیدی زۆرێك له‌م ره‌تكردنه‌وانه بووم، چه‌ندین جار توشی گرفتی دبلۆماسی بووین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غداد چونكه زۆرینه‌یان مامه‌ڵه‌ی ڤیزاكانیان ناته‌واوبووه، یان داوای جۆرێك ڤیزایان كردووه كه بۆ گه‌شته‌كه‌ی ئه‌وان نه‌گونجاوبووه. بۆیه ئه‌و كه‌سه ده‌توانێت جارێكی تر ته‌قدیمی ڤیزا بكاته‌وه و كه‌مكوردیه‌كان چاره‌سه‌ر بكات و هیچ كێشه‌شه‌كی نیه.
له‌م ره‌وه به‌پرسانی هه‌ره باڵای عێراق و كوردستان روبه‌روی ئه‌م كێشه‌یه بونه‌ته‌وه له پێشتر دا، له‌ناویان كورى و به‌رپرس و سه‌رۆك ، سه‌رۆك وه‌زیران و خودی وه‌زیر و په‌رله‌مانتار هه‌مان كێشه‌یان هه‌بووه و هه‌ندێكیان به ناچاری په‌نایان بۆ كرینی پاسپۆرتی (Davis Island) چونكه به پاسپۆرتی ئه‌م دورگه‌یه ده‌توانرێت ڤیزای 10 ساڵ بۆ ئه‌مریكا وه‌ربگریت.
به‌ڵام ئایا حكومه‌تی عێراق یان هه‌رێم ده‌توانێت رۆڵی هه‌بێت له ره‌تكردنه‌وه‌ی ڤیزای به‌رپرسانی عێراقی یان كوردستان؟ ئایا ئه‌مریكا بایه‌خ بۆ بۆچونی عێراق یان هه‌رێمی كوردستان داده‌نێت؟ له راستیدا نه عێراق و نه هه‌رێمی مافی ده‌ستوه‌ردانیان نیه له‌م پره ته‌نیا له یه‌ك حاڵه‌ت نه‌بێت ئه‌ویش ئه‌گه‌ر داوایه‌كی یاسای له‌دژی ئه‌و كه‌سه بونی هه‌بێت كه گه‌شتكردنی لێقه‌ده‌غه كردبێت.