غاز ئەو مادەیە كە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەهای زیاتر دەبێت و لەبەر پاكی و ئاسانی بەكارهێنانی و پر لەوزەیی.لە ڕووی ژینگەوە پاكترە لە نەوت لەگەڵ هەبوونی 200 ترلیۆن پێ سێجا (5.7 ترلیۆن مەتر سێجا) لە گازی سروشتی زانراو کە هاوسنووری تەوەری ووزەی ئۆراسیایە، هەرێمی کوردستان کەوتوەتە سەر چوارڕیانی ووزە. پلانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان وایه ،هەر کاتێک پێویستیی ناوخۆ لە کارەبا و پرۆسەکانی پیشەسازی هاتنە دی، ئەو غازەی دەمێنێتەوە رێگەی خۆی دەدۆزێتەوە بۆ بازاڕ لە رێگەی هێڵی بۆری و تۆڕی گواستنەوەی گشتگیرەوە.
لە ئێستادا چەندین کێڵگەی غاز لە پەرەپێداندان و دەزگا ناوەندیەکانی چارەسەرکردنی غازیش لە دروستکردندان. تۆڕێکی ناوخۆیی هێڵی بۆری غاز لە دروستکردندایە بۆ دابینکردنی غاز بۆ ویستگە جیاجیاکانی کارەبا و ناوچە پیشەسازیە چاوەڕوانکراوەکانی کوردستان. هەروەها ئەم تۆڕە ناوخۆییە ژمارەیەک لە کێڵگەی غازیش دەبەستێتەوە بە هێڵێکی بۆری غازی سەرەکی هەناردەکردن لە داهاتوودا.
لە ئێستادا هێڵێکی بۆری 176 کیلۆمەتری، غاز لە کێڵگەی خۆرمۆرەوە دەبات بۆ وێستگەکانی کارەبا لە هەولێر و سلێمانی و بۆ خورمەڵە.
هێڵێکی بۆری 50 کیلۆمەتری غازیش لە کێڵگەی سومێڵەوە بۆ وێستگەی کارەبای دهۆک لە ٢٠١٣ ەوە تەواو بووە و لە سەرەتای 2014 ەوە غاز دەگوازێتەوە بۆ وێستگەی کارەبای دهۆک کە پێشتر بە گازوایل کاری ئیشی دەکرد. ئەمەش هەنگاوێکی گرنگی سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە پێناو کەمکردنەوەی راددەی پشتبەستن بە گازۆیل بۆ ئیشپێکردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم.
به گویره پلانی وه‌زارتی سامانه سورتشیه‌كان بۆ 2016، چاوەڕواندەکرێت بڕی گەورەی غاز بە هۆی هێڵی بۆری هەناردەکردنەوە بە هەرێمی کوردستاندا تێپەڕ ببێت و لە خاڵی سنووری فیشخابوورەوە بگوازرێتەوە بەرەو تورکیا.به‌لام تاوه‌كو ئیستا جی به‌جی نه‌كراوه.
كیلگه‌كانی غازی سروشتی هه‌ریمی كوردستان تاوه‌كو ئیستا پینج كیلگه‌ی غازیه ( كۆرمۆر ، چه‌مچه‌مال ، كوردمیر ، میران،چیاسورخ)
زۆربه‌یان ده‌كه‌ونه ناوچه‌كانی گه‌رمیان و ته‌نها یه‌ك كیلگه ده‌كه‌ویت پاریزگای سلیمانی ،
سیفاتە باشەكانی غازی سروشتی
.1 ـ ژینگە پیس ناكات
2.هەمووی بەكاردێت و پاشەڕۆی نیە
3.ئابوریشە
4.بەكاردێت لەبواری پیشەسازی و گەرمكردنەوەدا.
5 ـ بۆ پترۆكیمیای بەكاردێت .
6 ـ لە جیاتی بەنزین بۆ ئۆتۆمبیل بەكاردێت .
7 ـ بۆ وزه‌ی كاره‌با به‌كاردیت
پلانی حكومه‌ت بۆ غازی سروشتی ؟؟
پلانی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان وایه ، راكیشانی 2 بۆری غازی سروتشی بۆ توركیا و ئیران رابكیشریت ، به‌لام تاوه‌كو ئیستا رانه‌كیشراوه،
هه‌روه‌ها په‌ره‌پیدانی ویستگه‌كانی كاره‌با ، كه به غازی سروشتی كاره‌ده‌كه‌ن.
ریگاكانی گواستنه‌وه‌ی غازی سروشتی:
1 ـ توركیا :
ولاتی تورکیا ساڵانە نزیکەی 50 ملیار مەتر سێجا لە غازی سروشتی بەکاردێنێ. ئەم غازەش لە رووسیا، ئێران و ئازەربایجان دەکڕێت. رووسیا بەتەنیا 55%ی پێدوایستیی غازی سروشتیی تورکیا دابین دەکات. تورکیا بۆ دابینکردنی سەرچاوەی جیاواز، هەروەها بۆ کەمکردنەوەی نرخی غاز لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کوردی هەماهەنگیی کرد. بە گوێرەی پێشبینییەکان، لە هەرێمی کوردی بەشی 50 ساڵی تورکیا سەرچاوەی غازی سروشتی هەیە. جگە لەوە لە رووی جوگرافییەوە نزیکە و هەروەها سەرچاوەیەکە تێچوونەکەی کەمترە.
ئه‌بیت هه‌ریمی كوردستان به عاقلانه مامه‌له له‌گه‌ل ئه‌م دۆسیی غازی سورتش بكات ، چونكه توركیا زۆر پیویستی به غازی سروشتی هه‌یه ، بۆ ولاتی وركیا هه‌ریمی كوردستا له بار تره له ولاتی روسیاوه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ریمی كوردستان نزیكه بۆی.هه‌روه‌ها
كوردستان دەبێتە یەكێك لە سەرچاوەكانی وزە بۆ ولاتی توركیا
2 عیراق:
سالانه عیراق چه‌ندین ملیار دۆلار غازی سورشتی له ئیران ده‌كریت و غازه‌كه‌ی خۆیشی به ده‌سوتیت،هه‌ریمی كوردستان تاوه‌كو ئیستا به‌شیكه له عیراق به‌لام ده‌توانریت ، ئه‌مه غازه‌ی كه هه‌یه‌تی بیداته ولاتی عیراق و سودی و قازانجیكی زۆر بۆ هه‌ر دوولا ده‌مینیته‌وه.عیراق له كیل