بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی كه‌رتی‌پیشه‌سازیی هاوبه‌ش له‌ناوه‌ڕاستی سییه‌كاندا سه‌ریهه‌ڵدا، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی‌بارودۆخێكی ئابووری ئه‌وتۆ هاته ئاراوه كه‌پێویستی به‌سه‌رمایه‌ی گه‌وره هه‌بوو،ئه‌و سه‌رمایه گه‌وره‌یه‌ش به‌ته‌نیا له‌توانای كه‌رتی تایبه‌تدا نه‌بوو، كاركردن‌وسه‌رمایه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو كه‌رتی گشتیی‌و تایبه‌تی پێكه‌وه له‌عیراق له‌وكاته‌وه‌به‌رده‌وامه‌و له‌ساڵانی هه‌شتاكان‌و نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا له‌په‌ره‌سه‌ندندابوو، به‌ڵام له‌كاتی جه‌نگه‌كان‌و پرۆسه‌ی ئازادی عیراقدا كه‌رتی هاوبه‌ش له‌عیراقزیانی زۆر گه‌وره‌ی پێگه‌یشت، كه‌كۆی گشتیی زیانه‌كانی به‌نزیكه‌ی 90 ملیاردینار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به‌كه‌رتی هاوبه‌ش‌وتایبه‌تمه‌ندیی‌و سیفاته‌كان‌و گرنگیی ئه‌و كه‌رته، ئه‌حمه‌د عه‌بد ئه‌لرافیعپسپۆڕی بواری پیشه‌سازیی نێوده‌وڵه‌تیی له‌دیمانه‌یه‌كدا كه‌رۆژنامه‌ی (الصباح)له‌گه‌ڵیدا سازی كردبوو رایگه‌یاند، كه‌رتی هاوبه‌ش له‌زۆربه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتووی‌جیهاندا گرنگی تایبه‌تی پێده‌درێت‌و كارئاسانیی بۆ حكومه‌ت ده‌كات له‌جێبه‌جێكردنی‌هه‌ندێك له‌ئه‌ركه ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیدا، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی‌توێژینه‌وه زانستییه‌كانییه‌وه بۆ په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازیی‌و ده‌سته‌به‌ركردنی‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌هه‌لی كار بۆ ده‌رچووانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان.
له‌به‌رژه‌وه‌ندی
كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وڵه‌ت‌و تاكیشدایه
كه‌رتی هاوبه‌ش له‌بواری ده‌سته‌به‌ركردنی‌هه‌لی كاردا خزمه‌تێكی زۆر به‌و كه‌سانه ده‌كات كه‌داهاتیان سنوورداره‌و یارمه‌تییانده‌دات ئه‌و پاره‌یه‌ی پاشه‌كه‌وتیان كردووه بیخه‌نه وه‌به‌رهێنانه‌وه، چونكه‌دڵنیا ده‌بن له‌نه‌فه‌وتانی ده‌ستمایه‌كانیان، له‌به‌رئه‌وه‌ی حكومه‌ت هاوبه‌شه‌له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌تدا، له‌م قه‌یرانه‌ی ئێستاشدا هه‌ندێك له‌وڵاتان داوای‌دامه‌زراندن‌و په‌یڕه‌وكردنی كه‌رتی هاوبه‌ش ده‌كه‌ن بۆ ده‌ربازبوونیان له‌قه‌یران،له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌رته له‌به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وڵه‌ت‌و تاكیشدایه،جگه له‌وه‌ش كه‌رتی هاوبه‌ش پڕۆژه پیشه‌سازییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش وه‌به‌رده‌هێنێت‌ودوور ده‌بێت له‌به‌رژه‌وه‌ندیی تاكه‌كه‌س‌و قۆرغكاریی.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كه‌رتی‌هاوبه‌ش
ئه‌حمه‌د عه‌بد ئه‌لرافیع جه‌ختی‌له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه‌گرنگی كه‌رتی هاوبه‌ش له‌وه‌دایه، رێگه به‌به‌رهه‌مهێنانی‌كاڵاو شمه‌كی كوالێتی نزم نادات‌و ده‌رفه‌ت بۆ كێبڕكێی دادپه‌روه‌رانه ده‌خوڵقێنێت‌ومافی به‌كاربه‌ریش ده‌پارێزێت. سیفه‌تێكی تریش له‌كه‌رتی هاوبه‌شدا هه‌یه كه‌هیچی‌له‌سیفه‌ته‌كانی تر كه‌متر نییه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌كه‌رتی هاوبه‌شپارێزگاریی له‌جێگریی‌و هێزی كار ده‌كات، واته ئه‌و ده‌ستی كاره‌ی فێری كارده‌بێت له‌كه‌رته‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌و به‌مانه‌وه‌شی ئه‌زموونه‌كانی كه‌ڵه‌كه‌ده‌بێت‌و سوودی زیاتری ده‌بێت، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر چه‌ندایه‌تی‌و چۆنایه‌تی به‌رهه‌مهێنانره‌نگده‌داته‌وه، جگه له‌وه‌ش هێزی كار هه‌ست به‌دڵنیایی زیاتر ده‌كات، به‌پێچه‌وانه‌ی‌كه‌رتی تایبه‌ته‌وه كه‌زۆر به‌ئاسانی ده‌ستبه‌رداری كرێكار‌و كارمه‌نده‌كانی‌ده‌بێت.
پێشتر