ڕون و ئاشكرایە جگەرە و ئەلكهول دوو مادەی زۆر زیان بەخشن بۆمرۆڤ، بەتایبەتیش جگەرە،بۆیە لەهەندێ ووڵاتی دونیا هەمیشە باجی سەر جگەرەو خواردنەوەی ئەلكهولی بەبەردەوامی زیاد دەكرێ،چونكە بە هۆیەوە هەم دەوڵەت داهاتێكی زۆری دەست دەكەوێت،هەمیش هەوڵێكە بۆ وازهێنان و كەمبەكارهێنانی، بەپێی ڕێكخراوی هاوكاری و كاركردن بۆ هەڵسانەوەی ئابووری، توركیا یانزەهەمین ووڵاتە لە بەكارهێنانی جگەرە،ژمارەی دانیشتوانی توركیا لەسەدا %23.8بیست و سێ و كۆمە هەشتی ، جگەرە كێشە، لە دونیا یونان یەكەمین ووڵاتی جیهانە لەبەكارهێنانی جگەرە، بەجۆرێك كە لەسەدا %38.9سی و هەشت وكۆمە نۆی دانیشتوانەكەی جگەرە دەكێشی.
بۆنمونە لەتوركیا ئەگەر پاكەتێك جگەرە بكڕی، كەنرخەكەی 7حەوت لیرە بێ! لەو 7 حەوت لیرە یە ،لەسەدا %4.74 چوارو كۆمە حەفتاو چواری بۆ باجی دەوڵەت دەڕوات،لە 29 بیست و نۆ ووڵاتی ئەوروپا ،توركیا هەشتەمین ووڵاتە بەبڕێكی یەكجار زۆر لە وەرگرتنی باجی جگەرە، زۆرترین تەمەنی ئەو مرۆڤانەی كە جگەرە دەكێشن لەتوركیا لەنێوان تەمەنی (25-44 ) ساڵیدایە، كە جگەرە بەشێوەیەكی بەربڵاو دەكێشن،لەساڵی 2014 ژمارەی ئەوانەی جگەرە بەكاردەهێنن، 3 سێ ملیار كەس زیادی كردووە، لەتوركیا لەنرخی جگەرە، بە ڕێژەی لەسەدا%65.25شەست و پێنج و كۆمە بیست و پێنجی دەروات بۆ باج وگومرگ ، واتە دەوڵەت باجێكی یەكجار زۆری لەسەر جگەرە داناوە، چونكە دەزانێ وازهێنان لە جگەرە كێشان كارێكی ئاسان نییە، چەند گرانیش بێ هاووڵاتی دەیكڕێ و دەیكێشێ،دیارە لەبواری ئەلكهولیشدا بەهەمان شێوە ، دەوڵەت باجێكی زۆری خستۆتە سەر ئەلكهول،بۆ نمونە لە نرخی بیرە، لەسەدا63% شەست و سێ ی پارەكەی دەڕوات بۆ باج وگومرگ،وەیا 2 دوو لیتر ڕاكی كە نرخەكەی 216 دووسەدو شانزە لیریە، لەمەشدا لەسەدا %50.7 پەنجاو كۆمە حەوت لیرەی دەڕوات بۆ باج و گومرگ،توركیا لە دونیادا لەبەكارهێنانی ئەلكهول لەڕیزی 34 سی و چوارەمین ووڵاتی جیهاندایە،بۆیە دەكرێ لەكوردستانیش سود لە تاقیكردنەوەی ووڵاتان وەربگرین.