كاتێك چه‌ند هه‌نگاوێك به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه، له‌په‌راوێزی ئابوری ئه‌م وڵاته لێكدانه‌وه‌ی گرفته‌كان روو له‌خاڵێكی زۆر گرنگ ده‌كه‌ن ئه‌وێش شێوازی كارگێڕییه، كارگێڕی بریتیه لهبانگهێشكردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵكی‌و كاركردن پێكه‌وه له‌پێناو ئامانجێك یان كارێكی دیاریكراو، ئه‌م لایه‌نه كومهڵایهتیو ئابوری‌و ده‌زگا زانستیه‌كانیش ده‌گرێته‌وه، راستیه‌ك هه‌یه‌و نكلۆڵی لێناكرێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه سه‌رده‌مانی پێشوو زیاتر كار له‌پێناو پاره ده‌كرا، به‌ڵام له‌ئێستا ئه‌و بیرۆكانه گۆڕان به‌جۆرێك ده‌بێت ده‌ستی كاره‌كان له‌پێناو رازیكردنی بهرامبهرو به‌رپاكردنی خۆشگوزه‌رانی له‌كاره‌كانیان بێت، بۆیه له‌كاتی نه‌بوونی ئه‌و سیسته‌مه به‌هێزه ده‌ستی كاره‌كانیش سڵ له‌كاره‌كانیان دهكهنو به‌و گڕو جۆشه‌وه كارناكه‌ن.
ئه‌وه‌ی له‌ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌گوزه‌رێت گه‌وره‌ترین نمونه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌یه به‌وه‌ی زۆرجار فهرمانبهرانو ده‌ستی كاره‌كان لهپیشهكانیان خۆشبه‌خت نین، چونكه گرفتی كارگێڕی روویداوه له‌لایه‌نی كاته‌كانی پێدانی مووچه، بۆیه له‌ئه‌نجامدا زه‌ره‌رمه‌ندی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وڵات، هه‌ر بۆیه له‌وانه‌یه شرۆڤه‌كردنی ئامانجه‌كانی ئه‌م كارگێڕییه به‌شێك له‌ته‌وه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی ئابوری ئه‌م وڵاته روون بێته‌وه، ئه‌وه‌مان له‌یادنه‌چێت هه‌ر كاتێك كارگێڕییه‌كی پته‌ومان هه‌بێت ئه‌وا چاره‌سه‌ری هه‌یه له‌هه‌موو كێشه‌كان، كه‌واته ئه‌گه‌ر بێنه سه‌ر باسی خاڵه گرنگه‌كانی كارگێڕی‌و ئامانجه‌كانی: بریتیه له‌پلان.
كاتێك دێنه سه‌ر ئه‌م خاڵه ده‌بێت بزانین پلان چییه؟ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی پلان چییه‌و؟ ئامانج چییه له‌و كارهیو زانیاری ته‌واوه‌تی ده‌رباره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كارگێڕییه‌كه‌ی، كه‌واته بڕیاردانه به‌وه‌ی كه چیبكرێت یاخود چیمان پێویسته بۆ به‌ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره، ئاله‌م كاته‌دا له‌م هه‌رێمه زۆرجار باس له‌پلان ده‌كرێت كه‌واته گرفته‌كان رویانداوه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه پلانی چاكسازی دابنرێت، وه‌ك به‌رنامه‌یه‌كه بۆ داهاتووی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و كاره، بۆیه به‌باش ده‌زانرێت پلانی درێژخایهنو كورتخایه‌ن دابنرێت، درێژ له‌پێناو بههیزكردنو پته‌وكردنی ژێرخانی ئابوری‌و كورتیش له‌پێناو ده‌رچوون له‌م قه‌یرانه‌ی ئێستادا، به‌ڵام هه‌ر به‌گوێره‌ی بیردۆزه‌كان ئه‌م دوو پلانه‌ش ده‌شێ گۆڕانكاری به‌سه‌ردابێت له‌كاتی گۆڕینی بارودۆخی سیاسی‌و ئابوری كوردستان.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره‌وه ده‌توانین باس له‌هه‌رچی دونیا بكه‌ین به‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م خۆشكردنی جیهان بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌م زه‌مینه ببێته جێگه‌ی ژیان‌و دیاره گه‌وره‌ترین فاكته‌ر له‌به‌رده‌م خۆشبه‌ختی تاكی‌و وڵات بریتیه لهئابورییهكی باش، زۆر سه‌یره بیرۆكه‌كان زۆرجار گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت به‌تایبه‌ت ئابورییه‌كان، به‌نمونه تاوه‌كو ئێستا گه‌شه‌ی ئابوری به‌یه‌كێك له‌به‌خته‌وه‌ری وڵات هه‌ژمارده‌كرا، به‌ڵام ئه‌مڕۆكه به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌وترێت هه‌رچه‌نده گه‌شه زیادبكات خۆشگوزه‌رانی ئابوری‌و سه‌رمایه له‌كۆمه‌ڵگادا زیادده‌كات،
به‌مه‌ش خۆشگوزه‌رانی لهژیانو ئیكتیفدا له‌پێداویستیه‌كان له‌ژیانی خه‌ڵكی كه‌مده‌كاته‌وه واده‌كات كه‌خه‌ڵك كاری وابكه‌ن هیچ كه‌ڵك‌و سودی نهبێتو دژ به‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بێت، كه‌ئه‌مانه‌ش سه‌ره‌نجام نه‌ك كاریگه‌ری نه‌رینی به‌ڵكو هه‌ره‌سی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به‌دوای خۆیه‌وه ده‌هێنیت، حاڵی حازر ئه‌م بیردۆزه به‌سه‌ر كوردستاندا دهسهپێنرێتو به‌وه‌ی كه‌كاتێك گه‌شه‌ی ئابوری ئه‌وه‌نه به‌رچاو بوو وایكرد خه‌ڵكی دوور له‌بنه‌مای ئابوری‌و خه‌رجیاتی زۆر‌و به‌ره‌و كاری دامه‌زراندن به‌لێشاو رۆیشتن به‌مه‌ش وایلێهات كاری بێبه‌رهه‌م روویداو زه‌ره‌رمه‌ندی گشتی له‌وڵات بدرێت‌و تاوه‌كو ئێستاش زه‌حمه‌تی له‌چاره‌سه‌ری ئه‌م قه‌یرانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م هۆكاره.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م باسه خه‌رجكردنی زیاتر له‌ئاستی خۆی‌و یان بێ به‌رهه‌می وایكردوه وڵات به‌كارهێنه‌ر بێت نه‌وه‌ك به‌رهه‌مهێن، كه‌واته دیسانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌سڵی مه‌سه‌له ئه‌ویش نه‌بوونی كارگێڕی وا كه بتوانێت رێگری بكردایه له‌چوونه ناو هه‌ڵه‌ی ئابوری، كه‌واته له‌ئێستادا له‌نێوان دوو ژیانی جیاواز یه‌كێكیان زۆر خهرجیاتو خاوه‌ن داهاتو دووه‌میان بۆ خراپترین بار‌و نه‌بوونی داهاتو بگره چوونه نێو قاڵبی هه‌ژاری، نه‌ك ته‌نها تاك به‌ڵكو حكومه‌تیش به‌هه‌مان گرفت ده‌ناڵێنی، سه