ئابورى قه يران

ئابوری قەیران واتە  (ڕەوشی ئابوری بە ھەموو ڕەھەندەکانیەوە لەکاتی قە یرانە ئابوری , دارایی, سیاسی, کۆمەڵایە تی) وە ھەتا قەیرانە فکری‌و فەرھە نگیەکان, لەگەڵ قە یرانی ئابوری  کە بەھەر ھۆکارێک بێت  ڕوو دەدات, جیاوازیان ھە یە  لە بنەمادا  وە لە ئامڕازی چارەسەڕدا.
 قەیرانی ئابوری بەشێوەیەکی گشتی لەسەرخانی ئابوریدا ڕوودەدات, لەئەنجامی سستی یان نەبونی چالاکی بەھەرھۆکارێک بێت, کە مەرجە بۆ ئابوریەکی تەندروست. بۆنمونە لێرە دامەزراوەیەکی تۆکمەی ئابوری ھەیە بەڵام بەھۆی ھەندێک پێشھاتی چاوەڕوان کراو, یان چاوەڕوان نەکراو کار دەکاتە سەر, چالاکی ئەم دەزگا ئابوریە, لە بواری کارکردن و بەرھەم ھێناندا, بۆنمونە بەھۆی ھۆکاری دارایی لەئەنجامی چالاکی دارایی بازاڕی دارایی و دراوەکان, یان سیاسەتی نوێی   بان کۆک وەبازاڕی کارلەسەر ئاستی سنوری نیشتمانی بێت یان ناوچەیی و جیھانی وەھەندێک جار دەشێت بەھۆی ھەندێک ڕوداوی ھەتا مێژوویی بێت کەلەبواری سیاسی و ئابوریدا ڕویان دابێت نمونە پاش زیاتر لە ٢٥ساڵ لە داگیرکردنی عیراق بۆ کوەیت تا ئێستاش ئاکامە ئابوریەکانی بونیان ھەیە.  
 
واتە کاتێک قەیرانی ئابوری دروست دەبێت کە ژێرخانی ئابوری ھەبێت وەبۆ چارەسەریش دەبێت سیاسەت و ئامڕازی نوێ , ڕێکخستنی نوێ, وە نوێ کردنەوە و  ئاڵوگۆڕ بەکاربھێنرێت بۆ چاککردنی سەرخانی ئابوری، بەڵام ئابوری قەیران واتە لەم کاتەدا کە قەیرانەکان ھەن پێویستە ئاوڕ بدرێتەوە لەژێرخانی ئابوری وە ئامادەسازی بۆبکرێت و ئاڕاستەبکرێن, کە بتوانرێت بەسەر قەیرانەکاندا زاڵ بین .
ھەڵبەتە لەقەیرانی ئابوریدا دەبێت ژێرخانی ئابوری لەبەرچاو بگیردرێت, بۆھەرھەوڵێک بۆچارەسەری قەیرانی ئابوری بەم جیاوازیە کە دروستکردنەوە(نوێ کردنەوە), وە چاککردن گشتگیرنیە, بەڵام بۆ ئابوری قەیران دەبێت تا ئەوپەڕی ھەوڵەکان وە  کارەکان گشتگیربن, بۆنمونە ئەم قەیرانانەی کە لە کوردستان و عیراق و زۆرێک لە وڵاتانی جیھانی سێ یەم ھەن, پێویستیان بەچارەسەری گشتگیر ھەیە, لە ھەموو لایەنەکانی( سیاسی. فکری), بۆدروستکردنی ژینگە و ژێرخانی ئابوری .
 
ئابوری قە یران  بەشێوەیەکی گشتی و کورت لەم خاڵانەدا پێناسە دەکرێت وە ک سیاسەت,  میکانیزم  وە ئامراز بۆ  چارەسەر  .
١. دروستکردنی ئەنجومەنی شورای شار و ناوچەکان, کە کار لەسەر کایەکانی ئابوری بکەن, بێ خۆبەستنەوە بە بەرژەوەندیەکانی حزب و خێڵ و خێزان, ئەم حاڵە لەسەر ئاستی حکومەتیش ھەر دەبێت وابێت, کەپێیدەڵێین حکومەتی تەکنۆکرات وەک سەرەتایەک بۆ دامە زراندنی  ئا بووری  نیشتیمانی .
٢. ھەموو کەرتە ئابوریەکان, بخرێنە ژێر چاودێری ئەنجومەنەکانەوە, دادپەروەرانە بەکاربێن بۆ پڕکردنەوە پێداویستیە  ھەنوکەییەکانی خەڵک, بۆفەراھەم کردنی موچە و خۆراک و پێداویستیە سەرەکیەکانی ژیان و بەڕێوەبردنی دەزگاکانی وڵات.
٣. دانانی نەخشە و جوگرافیای ئابوری نیشتمانی وە دەست کردن بەدروستکردنی دامەزراوەی ئابوری کە ھەم بۆکاتی ئێستا بتوانێت ئیدارەی قەیرانەکان بکات, ھەم بۆداھاتوو ببنە ژێرخانی تۆکمە
٤. پە رەپێدانی سستەمی ھەرەوەزی  لە  کە رتە کانی ئا بووری لە بوارە کانی کشتو کال    پیشەسازی‌و خزمەتگوزاری‌و  کەرتی نیشتەجێ بوون  بە مەبەستی  فەراھەم  کردنی دیموکراتی ئا بووری  تا زۆرترینی خە لک راستە وخۆ   بە شداربن ھەم   لە بواری  بەرھە مھێنان  ھەم   لە  بواری  بازار و   قا زانجا.