( گۆڤاری فۆرین ئه‌فیرز )ی ئه‌مه‌ریكایی له ڕاپۆرتێكیدا كه له دوا ژماره‌ی ئه‌م مانگه‌دا بڵاو بووه‌ته‌وه، پرسیارێك ده‌وروژێنێت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه داخۆ ئابووریی عێراق سه‌ره‌ڕای ئه‌و نوشستییانه‌ی ئێستای وڵاته‌كه دووچاری هاتووه، جارێكی دیكه گه‌شانه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
بێ گومان ڕاپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات كه عێراق له لێواری نابووتی نزیك بووه‌ته‌وه و ته‌نیا چاره‌سه‌ری هه‌ر چاكسازییه، بێ گومان چاكسازییش له دیدی ئه‌مه‌ریكاییه‌كانه‌وه په‌نجه‌نه‌رمكردن و ملدانه له‌گه‌ڵ یاساكانی سیستمی سه‌رمایه‌داری و ڕوانگه ئابوورییه‌كانی نیولیبرالیزم، كه به‌بۆچوونی من له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌ر بیركردنه‌وه‌یه‌ك له قه‌یران، ئه‌گه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌وه نه‌بێت كه خودی ئه‌م سیستمه خۆی له قه‌یرانێكی گه‌وره‌دایه، بیركردنه‌وه‌یه‌كی دروست نابێت و له‌سه‌ر ئاستی دوورمه‌وداش خوڵقێنه‌ر نابێت.
ئه‌وه‌ی واده‌كات له سه‌ره‌تای ئه‌م نووسینه‌دا ئه‌و ڕاپۆرته بكه‌مه ده‌روازه‌ی نووسینه‌كه‌م، به ته‌نیا بڕگه‌یه‌كه كه سه‌باره‌ت به وه‌به‌رهێنانه له سه‌رمایه‌ی مرۆیی‌دا.
به‌ر له‌مه، ئه‌وه‌ی سه‌رنجم له ڕاپۆرته‌كه‌دا ڕاده‌كێشێت ئه‌وه‌یه كه سه‌ره‌ڕای نه‌هامه‌تی، له كۆتاییدا ڕه‌نگه ترووسكاییه‌ك هه‌بێت بۆ عێراق. ترووسكاییه‌كه‌ش ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ له‌ژێر باری فشاردا ناچار ده‌بێت ئه‌و هه‌ڵانه‌ی هه‌یه‌تی ڕاستیان بكاته‌وه.
له كاتی قه‌یران و نه‌هامه‌تی و لێقه‌وماندا مرۆڤ به‌خۆداچوونه‌وه ده‌كات و ئه‌وه‌ی توانیویه‌تی بیكات و نه‌یكردووه، ئێستا ئیتر ده‌بێت به‌ناچاری بیكات.
لێره‌دا نموونه‌یه‌كم له به‌رده‌ستدایه و ڕاپۆرتێكی زۆر لۆكاڵیی خۆمانه‌یه، سه‌باره‌ت به خولی ئه‌مساڵی پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تیی كتێبه له هه‌ولێر. به‌پێی ڕاپۆرته‌كه، كه متمانه‌م به دروستكه‌رانی هه‌یه، ئه‌مساڵ:
- بازاڕی كتێب له ساڵان باشتر بووه و خه‌ڵك خولیای سه‌رچاوه و به‌ده‌ستخستی كتێبن، بۆ چۆنیه‌تیی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كێشه و قه‌یران.
- ئه‌مساڵ كه‌مترین گه‌نده‌ڵی و قاچ و قوچ كراوه. به‌پێی ڕاپۆرته‌كه له ساڵانی ڕابردوودا نرخی پسووله‌یه‌كی به‌تاڵ گه‌یشتووه‌ته 200 دۆلار، ئه‌مساڵ یه‌ك حاڵه‌تی وا تۆمار نه‌كراوه. (كورد گوته‌نی: مانگا مرد و دۆ بڕا.
ڕه‌نگه ئه‌مه بابه‌تێكی گرنگی لێكۆڵینه‌وه بێت بۆ خه‌ڵكی خۆی، بۆیه جێی دێڵم و ده‌چمه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستم پێ كرد و سه‌باره‌ت ئه‌و بڕگه‌یه كه په‌یوه‌ندسی به وه‌به‌رهێنانه‌وه هه‌یه له مرۆڤدا.
له نووسینی پێشترمدا باسم له (پلانی مارشاڵ) كرد، كه ئه‌وه بایه‌خه ماتماتیكی و ئابوورییه‌كه‌ی نییه ده‌یكاته شتێكی گرنگ بۆ ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا، به‌ڵكو بایه‌خه‌كه‌ی له‌و بیركردنه‌وه‌یه‌دای