ململانی سیاسیه‌كان عیراق به‌ره‌و كوێ ده‌به‌ن؟

• عێراق ئه‌و وڵاته‌ عه‌جیب و غه‌ریبه‌یه‌ كه‌ هیچكات ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزه‌رانی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌ له‌ده‌ستپێكی مێژوه‌وه‌ تاكو ئێستا، سه‌ره‌ڕای به‌پیتی خاك و سازگای ئاو و ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌سه‌رچاوه‌ سروشتی و مرۆییه‌كان.
• هه‌میشه‌ عێراق بۆته‌ گۆڕه‌پانی ململانێ ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كان و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر چاویان تێبڕیوه‌و هه‌وڵی داگیركردنیان داوه‌و كردوشیانه‌ته‌ گۆڕه‌پانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێكانیان.
هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م دۆخه‌ سیاسیه‌ ناجێگیرو ئابوریه‌ شله‌ژاوه‌ش هه‌میشه‌ عێراقیه‌كان خۆیان بون، چونكه‌ عێراق به‌پێكهاته‌ی جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و مه‌زهه‌بی هه‌میشه‌ بونه‌ته‌ هۆكار بۆ ده‌ستوه‌ردانی بێگانه‌كان بۆ كاروباری ناوخۆی عێراق و دروستكردنی كێشه‌و ململانێكان..
یه‌كێك له‌كێشه‌ سه‌ره‌كیه‌كان و مه‌ترسیداره‌كانیش هه‌میشه‌ بریتی بووه‌ له‌كێشه‌ی مه‌زهه‌بی نێوان عه‌ره‌بی سونه‌و شیعه‌و به‌نهێنی و ئاشكرا له‌ململانێیه‌كی توند دا بوون و هه‌رلایه‌كیان هه‌لیان بۆ هه‌ڵكه‌وتبێت ئه‌وی تریان چه‌وساندۆته‌وه‌و په‌راوێزیان خستوه‌ له‌حوكم و ده‌سه‌ڵاتدا.
به‌درێژای ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی و كۆماریه‌كان و به‌درێژایی 83 ساڵی ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌تی عێراقی كه‌مینه‌ی سونه‌ مه‌زهه‌ب باڵاده‌ست بوون و هه‌میشه‌ش شیعه‌یان وه‌ك هاوڵاتی پله‌ دوو سه‌یركردوه‌و ته‌نها به‌ڕه‌مزی به‌شداریان له‌ده‌سه‌ڵاتدا پێكردوون وه‌ك چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كوردیشدا كردوه‌.. به‌ڵام دوای ڕزگاركردنی عێراق له‌ساڵی 2003وه‌و له‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ زۆرینه‌ی شیعه‌ مه‌زهه‌ب بونه‌ته‌ باڵاده‌ست و گه‌ره‌كیانه‌ تۆڵه‌ی 83 ساڵه‌ی ڕابووردوو له‌سونه‌كان بكه‌نه‌وه‌ به‌كوشتن و په‌راوێزخستن و بچوككردنه‌وه‌یان و ده‌ركردنیان له‌چوارچێوه‌ی بڕیارو ناوه‌ندی بڕیارداو به‌كرداره‌كیش هه‌روایان كردوه‌و ماوه‌ی ئه‌م 13 ساڵه‌ی دوای ڕووخاندنی ڕژێمی به‌عسی سه‌دامی عێراق نقومی خوێن و فرمێسك بوه‌و ماكینه‌ی جه‌نگ و ململانێكان له‌سوڕانه‌وه‌یه‌كی مه‌ترسیداردان و عێراق و گه‌له‌كه‌ی به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی نادیار ده‌به‌ن.
ململانی سیاسیه‌كان له‌ئێستادا هێنده‌ توندبونه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌موو هێڵه‌ سووره‌كانیان به‌زاندوه‌و مه‌ترسی جدی دروستبووه‌ بۆسه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئۆرگانه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تی عێراقی و ئه‌گه‌ری نه‌مان وسڕینه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێك هه‌یه‌ به‌ناوی عێراق له‌سه‌ر نه‌خشه‌و جوگرافیای ناوچه‌كه‌دا.
ململانێكان چه‌ند ڕه‌هه‌ندیه‌و دابه‌زیوه‌ته‌ خواره‌وه‌ بۆ ناو ته‌نانه‌ت مه‌زهه‌به‌كان خۆشیان ئه‌وه‌تا شیعه‌ی باڵاده‌ست كه‌ له‌چه‌ند حزب و ڕه‌وت و سه‌ركرده‌ی جیاواز پێكهاتوه‌ له‌ئێستادا ململانی ناوخۆییه‌كانیان گه‌یشتونه‌ته‌ ئاستێك كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان گه‌ره‌كێتی ئه‌ویتریان بچوكبكاته‌وه‌و بۆخۆی ببێته‌ پاڵه‌وانی گۆرَه‌پانه‌كه‌و هه‌موو ئۆرگان و ده‌سه‌ڵاته‌كان قۆرخ بكات و په‌نا ده‌باته‌به‌ر خۆپیشاندانی شه‌قام و ناڕه‌زایی و مانگرتنی په‌ڕله‌مانتاران و چاوترساندن و تۆقاندن و كڕینی كه‌سایه‌تیكان به‌پاره‌. حزبی ده‌عوه‌و سه‌ركرده‌كانی له‌مالكی و ئه‌وانی تر له‌ناوخۆشیاندا له‌ململانێیه‌كی توندان و گه‌ره‌كیانه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌ی خۆشیان بگۆڕن و مالكی گه‌ره‌كێتی خۆی جارێكیتر ببێته‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی شكستی هێناوه‌ چونكه‌ نه‌ مه‌جلیسی ئه‌علای ئیسلامی و نه‌ ڕه‌وتی سه‌درو فه‌زیله‌و به‌دریه‌كان و جه‌عفه‌ریش پشتیوانی لێناكه‌ن و ته‌نانه‌ت مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه‌ش پشتی تێكردوه‌ چونكه‌ باش ده‌زانن مالكی و حیزبه‌كه‌ی هۆكاری گه‌یشتن به‌م دۆخه‌ بوون.
سونه‌كانیش بۆ خۆیان له‌ناو خۆیاندا بونه‌ته‌ ئاردی ناو دڕك و مه‌رجه‌عیه‌ت و كه‌سایه‌تیه‌كی به‌هێزو خاوه‌ن نفوزیان نه‌ماوه‌و له‌ئێستادا لاوازو بێده‌سه‌ڵاتن و ناوچه‌كانیشیان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدایه‌ له‌ئه‌نبارو موسڵ و سلاح الدین و…هتد..
كوردیش هه‌رچه‌نده‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆیان به‌ڕواڵه‌ت یه‌ك و یه‌كگرتوون كه‌ هه‌رچه‌نده‌ ڕۆژانی ڕابووردوو له‌په‌ڕله‌مانی عێراقدا ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه‌ هه‌ندێك كه‌س هه‌ن گه‌ره‌كیانه‌ له‌ئیجماعی كوردی ده‌ربچن و به‌دوای پله‌و پۆستی خۆیاندا بڕۆنلاو گوێ نه‌ده‌نه‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتیمانیه‌كانی كوردو كوردستان. هه‌رسێ لایه‌نی كوردو سونه‌و شیعه‌ش هه‌میشه‌ له‌ململانێدا بوون و به‌پێی به‌رژه‌وه‌نی