سیسته‌می ئابوری یانی به‌رێوه‌چوونی ئابوری به‌شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك له‌رێگای پرۆسه‌یه‌كه‌وه. ئه‌م بابه‌ته هه‌وڵێكه بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیارێكی ساده: ئایا سیسته‌می ئابوری هه‌رێمی كوردستان چیه؟
پاشخان:
هه‌رێمی كوردستان بوو به به‌شێك له‌عێراق پاش دروستكردنی عێراق. له‌به‌ر بوونی ناڕه‌زایی كورد، كوردستان له‌مێژووی عێراقدا له‌رووی ئابوریه‌وه پشتگوێخرا، له‌م رووه‌وه زیاتر مۆدێلی ناوهندو په‌راوێز “centre and periphery” ده‌كرێت له‌به‌رچاو بگیرێت. ناوهندو په‌راوێز نه‌ك له‌ئاستی جیهاندا به‌ڵكو له‌هه‌ناوى ده‌وڵه‌تی عێراقدا. مۆدێرنایزیشن لێره‌دا پرۆسه‌یه‌كی لاوازكه‌ری پهراوێزو به‌هێزكه‌ری ناوه‌ند بوو. پاش كشانه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقی له‌ساڵی ١٩٩٢ ئابوری یارمه‌تی Aid ده‌ستیپێكرد. به‌پێی دینیز ناتالی ئه‌م سیسته‌مه زیاتر نیولیبرال بوو (ناتالی ٢٠١٠). له‌پاش ٢٠٠٣ قۆناغێكی نوێ له‌سیسته‌می ئابوری عێراق هاته ئاراوه ئه‌ویش قۆناغی هاوكاری ئابوری به‌ئامانجی سیاسی، له‌گه‌ڵ داڕمانی سیسته‌م، هه‌روه‌ها گه‌نده‌ڵبوونی حكومهتو كۆمه‌ڵگا. ئه‌م قۆناغه هه‌روه‌ها قۆناغی هه‌وڵ بوو بۆ داڕشتنه‌وه‌ی ئابوری عێراقی به‌شێوازی ئابوری‌و بازاڕ و گرێدانی به‌سیسته‌می ئابوری جیهانه‌وه. ئه‌مه له‌وتاری پۆل برێمه‌ردا روون بوو له‌عه‌مان له‌به‌رواری ٢٣ی ته‌مووزی ساڵی ٢٠٠٣ كه تیایدا برێمه‌ر وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ئاسایش‌و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت، سێیهمو گرنگترین خاڵی بریتی بوو له‌بونیادنانه‌وه‌ی ئابوری (فوتو ئه‌وانی تر ٢٠٠٤). كوردستانیش به‌شێك بوو له‌م پرۆسه‌یه، له‌گه‌ڵ خه‌سڵه‌تی ناوخۆیی تایبه‌تی خۆیدا.
ئه‌م بابه‌ته زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر قۆناغی پاش ٢٠٠٣ ده‌كاته‌وه، له‌كوردستان له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندیه‌كان، له‌پێناو گه‌یشتن بهواڵاكردنی خه‌سڵه‌ته سه‌ره‌كیه‌كانی سیسته‌می ئابوری‌و هه‌وڵدان بۆ پۆلێنكردنی.
خهسڵهتهسهرهتاییهكان
سیسته‌می ئابوری بریتیه له‌بڕی وه‌به‌رهێنراو له‌گه‌ڵ سهرچاوهكانیاندا له‌گه‌ڵ بڕی دابهشكراوو چۆنێتی دابه‌شكردنیان، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ بڕی بهرخوراو consumption. دیاره چونكه قسه كردن له‌سه‌ر سیسته‌می ئابوری ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به‌داتا ئابوریه‌كانه‌وه له‌باره‌ی داهاتو خهرجیو چۆنیه‌تی خه‌رجی ئه‌وا رێگری یه‌كه‌م له‌م بواره‌دا بریتیه له‌نه‌بوونی داتا له‌م بواره‌دا. نه‌بوونی داتا خۆی بۆخۆی ئاماژه‌یه بۆ جۆرێك له‌سیسته‌م. سیسته‌مێك كه هێشتا مۆدرێن نه‌بووه، له‌هه‌مانكاتدا ئاماژه‌یه بۆ گرنگی نه‌دان به‌مه‌عریفه، له گه‌ڵ هه‌وڵ بۆ دوورگرتن لهچاودێریو ژمێریاری Audit. كاتێك كه كه‌لتوری پاراستن‌و به‌رهه‌مهێنانی داتا له‌ئارادانیه ئه‌وا مانای وایه كه ئابوری جۆرێكه له‌ئابوری ترادیشیون. یه‌كێك له‌ده‌رئه‌نجامه قهیراناویهكانی ئه‌م شێوازه نامۆدرێنه له‌هه‌ناوی مۆدرێندا بریتیه له‌نه‌بوونی جی دی پی GDP (بڕی داهاتی نیشتمانی پێش لێده‌ركردنی باج). نه‌بوونی جی دی پی رێگرێكی گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م بوون به‌ئه‌ندامێكی چالاك له‌ئابوری جیهانیدا. ئه‌مه به‌روونی ده‌رده‌كه‌وێت له‌میانه‌ی دانوستانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ بانكی ئه‌ڵمانی بۆ قه‌رزكردن. وڵاتێك یان حكومه‌تێك ته‌نها ده‌توانێت بڕی ٢٠% جی دی پی قه‌رزبكات، ئه‌گه‌ر نه‌زانێ جی دی پی وڵات چه‌نده ئه‌وا هیچ پێوه‌رێكت نیه بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت كه ده‌بێت سنوری توانای قه‌رزی وڵات چه‌ند بێت.
له دیدی كارل پۆلانیهوه پێش سه‌رهه‌ڵدانی مۆدیڕنه ئابوری به‌شێك بوو له‌په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی مرۆڤ. چالاكی ئابوری- كه بریتیه له‌دابه‌شكردنی شمه‌كه كه‌مه‌كان- هیچ نه‌بوو جگه له‌به‌شێك له‌نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه به‌هۆی جۆری رێكخستنی په‌یوه‌ندی مرۆڤه‌كانه‌وه رێكخرابوو. له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی مۆدێرنه‌دا- گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگای بازاڕ هاته ئاراوه- كۆمه‌ڵگایه‌ك رێكخراوه نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندیه سروشتیه‌كانی مرۆڤ، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای خواستی بازاڕ (٢٠١٢:٩١Holzman).
بۆیه هه‌رچه‌نده ئاسان نیه كه ئابوری هه‌رێمی كوردستان بهئابوریهكی ته‌قلیدی بناسێنێرێت، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا نه‌بوه‌ته كرۆكی ڕێكخستنه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان. به‌ڵكو هێشتا په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه ته‌قلیدیه‌كان سودمه‌ندن بۆ ده‌ست گه‌یشتن به‌سه‌رچاوه‌كانی داهاتو ئابوری. ئه‌مه یه‌كه‌م بنه‌مای شێواوی سیسته‌می ئابوریه.
لێره‌وه ده