کارەبا و کانی با

 

 

لەو رۆژەوە دیکتاتۆریەتو عەفلەقیەت خلۆربونەتەوە  بۆ زبڵخانەکەی مێژوو ئێمەی کوردنانو بەڵێن ئەخۆین ، سەیرەکە لەوەدایە هەر بەڵێنێک ئەدەن بەگوێماندا پاش ماوەیەکیکورت پێچەوانەکەی دێتە دی ، وامان لێهاتوە کاتێ زاخاوی ئەندێشەمان ئەدرێت بەبەڵێنێکی چەورو نەرمی تازە ، ئەبێ بڵیین خوا بەخێری بگێڕی ، وەک ئەوەی خەوماندیبێت ئەڵێن نەک پێچەوانەکەی ڕاست بێت ، لەبەر ئەوەی وا باوە گوایە خەو پێچەوانەکەیدێتەدی ، خۆئەگەر ( گۆران ) واتەنیش دەرون بکرایەتەوە وەک تۆمار لەوانەبوو تاقوڕەفەکانی  مێشکمان جێگەی تاکە بەڵێنێکی تریتیا نەبوایەتەوە ، ئەرێ ئەهلی مەملەکەت ئێوە نەبون لەیەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانیکوردستاندا بەڵێنتان پێدرا دیموکراسیتان بۆ بکەن بەکۆڵەکەی ئاسمانی ئەم نیشتمانە ،مەخابن پێچەوانەکەی هاتەدی کە شەڕی نەگریسی ناوخۆبوو .

ئەرێ مامۆستایانی ئازیز ئێوە نەبوون بەڵێنیانپێدان هەموساڵێ کتێبی نوێ و پێداویستیەکانی خوێندن بۆ جگەرگۆشەکانتان ئامادە بکەن، بەڵام ئەفسوس  بەخت لەمەشیانا یاوەرماننەبوو  پێچەوانەکەی پەیرەو کرا ،  بە سێچوار قوتابی کتێبێکی کۆنەی چەند ساڵبەکارهاتوو ، خۆ کەرەسەکانی تر خوانەکا حکومەت بیگرێتە ئەستۆی خۆی  .

ئەی خەڵکینە لەیادتانە پێش کۆنگرە حێزبیەکان چەندجۆر بەڵێنی زڕکفتیان داینێ  بەناوی بژاروپاکسازی ڕیزەکانی حیزبەوە بۆ ئەوەی ئێمەی چارەڕەش بخەڵەتێنن ، ئەی بیرمانچوو لەسواڵی دەنگ کۆکردنەوەی هەڵبژاردنەکاندا بەدەنگێكی بەرز پێیان ئەوتین  ڕاستەوخۆ هاوڵاتی ئەبێت پشکی هەبێت لە داهاتینەوتی ئەم وڵاتەدا ، ئەوەتا ئەم بەڵێنەش هەر ئاوەژوو بوو ئەوەی لەگیرفانی خۆشماندابوو جەردەلێێدا ،هەموان ئەو بەڵێنانەمان لەیادە کە حکومەتەکەی خۆمان ئەیدا بە بیستن، خوێنی قەڵەمە شەهیدکراوەکانمان وون ناکات تا ئاکامەکەی  ئەوە بوو قوربانیەکانیان بۆ کردین بە جەلادوتاوان بار ،بەڵێنێکی پەمەیی تر ئەوەبوو کە خوانەخواستە هەموو زیادەڕۆییەکان وتەلبەندەکانی وڵاتمان بۆ لا ئەبەن ، ئەرێ گوناه نیە باوەڕ بەمەیان بکەین کەئەبینین کۆشکو باخی دووسەد دۆنمیو، سێڕیز دیوارو تەلبەند دێتە بەر دیدەمان ، ئەیبەڵێنەکانی موچەی کابانی ماڵ، وا گشت موچەی مەردمەکەی کرد بەقوڕا ، ئەی عەدالەتیکۆمەڵایەتی ، ئەرێ خەڵکینە لەمەودوا باوەڕ بکەین ؟