بودجه‌ی هه‌موو وڵاتیك بریتیه له‌دوو لایه‌ن، داهاتی وڵات‌وخه‌رجی وڵات، باشترین پڕۆژه بودجه بریتیه له‌و بودجه‌یه‌ی كه‌هاوسه‌نگیه‌ك هه‌بێتله‌نێوان خهرجیو داهاته‌كه‌یدا، ئه‌گه‌رهاتوو خه‌رجیه‌كه‌ی به‌بڕێكی كه‌م زیاتربوو له‌داهاته‌كه‌ی، یاخود داهاته‌كه‌ی به‌بڕێكی كه‌م زیاتر بوو له‌خه‌رجیه‌كه‌ی‌ئاساییه به‌چه‌ند شێوه‌یه‌ك ئه‌م ناهاوسه‌نگیه چاره‌سه‌ر بكات. ئه‌گه‌ر خه‌رجی لهبودجهدازیاتربوو له‌داهات پێی ده‌ڵێن «كورتهێنانی بودجه»و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی به‌وه دهكرێتكهحكومهت قه‌رزی ناوخۆیی بكات له‌هاووڵاتیانی خۆی یاخود قه‌رزی ده‌ره‌كی بكات،ئه‌گه‌ر داهاته‌كه‌ی زیاتربوو لهخهرجییهكهی پێی ده‌وترێت «زیاده‌ی بودجه»كه‌كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر زۆربوونی یه‌ده‌كی دراو و هه‌ندێك جار ده‌بێته هۆیبهرزبوونهوهی به‌های دراوی ناوخۆ‌و ده‌بێته هۆی گرانبوونی شمه‌كی ههناردهیوڵات بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا هه‌نارده كه‌م ده‌بێته‌وه، چارهسهریشبۆ ئه‌م كێشه‌یه خه‌رجكردنی زیاده‌ی بودجه‌یه لهپڕۆژهكانی ژێرخانی ئابووریوهك پرد‌و رێگاوبانو به‌نداو یاخود وه‌به‌رهێنانی ئه‌و پاره‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا.
زیادبوونی خه‌رجیی سه‌روه‌ریی
ئه‌وه‌ی له‌م نووسینه‌دا مه‌به‌ستمه باسی بكه‌م، خهرجییسهروهرییه له‌بودجه‌ی ساڵانه‌ی حكومه‌تی عیراقدا كه به‌شێوه‌یه‌كی بهرچاوساڵ له‌دوای ساڵ بڕهكهیو رێژه‌كه‌ی زۆرده‌بێت له‌كۆی بودجه‌كه كهكاریگهریهكیخراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ئابووری عیراق بهگشتیو ئابووری كوردستان به‌تایبه‌تی،بودجه‌ی ساڵی 2013ی عیراق بریتیه له 138 تریلیۆن دینار، بڕی 40 تریلیۆن دینارتهرخان كراوه بۆ خه‌رجیی سه‌روه‌ری (النفقات السیادیه) كه‌ده‌كاته كۆی 29%یسهرجهم بودجه‌ی عیراق كه‌ئه‌م بڕه پاره‌یه خه‌رجییه‌كی زۆره‌و كه‌م وڵاتی دنیاهه‌یه 29%ی بودجه‌ی وڵاته‌كه‌ی ته‌رخان ده‌كات بۆ خه‌رجیی سه‌روه‌ری، چونكهئهم خه‌رجییه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری ناكات لهبووژاندنهوهو گه‌شه‌كردنی ئابووریوڵات، له‌لایه‌كی تره‌وه زۆر له‌ڕێكخراوه ئابووریه‌كانی جیهان ئه‌وه‌یان سهلماندووهكهیهكێك له‌هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی دروست بوونی قه‌یرانی دارایی‌و ئابووری لهوڵاتێكیوهك یۆنان‌دا هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كهخهرجیی سه‌روه‌ری زۆره له‌و وڵاته‌دا.
له‌لایه‌كی تره‌وه تاخهرجیی سه‌روه‌ری زۆربێت، خهرجییوهبهرهێنان كه‌م ده‌بێته‌وه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی ده‌بێت له‌سه‌ر گهشهیئابووری وڵات، هه‌روه‌ها تاخهرجیی سه‌روه‌ری زۆربێت، به‌شه بودجه‌ی ههرێمیكوردستان كه‌م ده‌بێته‌وه، چونكه سه‌رجه‌م خه‌رجیی سه‌روه‌ری لادهبهنو ئهوهیكهدهمینێتهوه له‌بودجه‌كه 17%ی ده‌ده‌ن به‌هه‌رێمی كوردستان، بۆ ساڵی 2013رێژه‌ی راسته‌قینه‌ی بودجه بۆ هه‌رێمی كوردستان بریتیه له 11% نه‌ك 17%، بۆیه‌گرنگه به‌شێوه‌یه‌كی جدی بیر له‌م مه‌سه‌له‌یه بكرێته‌وه‌و رێگه‌چاره‌ی گونجاویبۆ بدۆزرێته‌وه، له‌م خشته‌یه‌دا سه‌رجه‌م خه‌رجییه سه‌روه‌ریه‌كان دهخهمهڕووبۆ ئه‌وه‌ی لای هه‌موو هاووڵاتیه‌ك ئه‌وه روون بێت كهخهرجیی سه‌روه‌ری لهچیپێكهاتووه:
قه‌ره‌بووی كوێت‌و كڕینی تۆپ‌و ته‌یاره
ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌رنجی ئه‌م خ