دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه چاوه‌روان نه‌كراوه‌ی به‌رۆكی كوردستانی گرت،باری ئابووری كوردستان له گشت لایه‌كه‌وه هه‌ره‌سی هێنا.به پێویست نازانم پێناسه‌یه‌كی دووباره‌ی ئه‌م دۆخه ناخۆشه بكه‌م،چونكه كاری له هه‌مووان كردووه‌و هه‌موو تاكێكی كوردستانیش ئێستا ده‌زانێت چۆن ئه‌م باره درووست بوو.من وه‌ك شاره‌زایێكی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ده‌مه‌وێت رێگه چاره‌یه‌ك كه هه‌ر فه‌ردێك بتوانێت ژیانی خۆی پێ بگۆرێت له‌م وتاره‌دا باس بكه‌م.زۆرێك له گه‌نجه‌كانمان كۆچیان كرد به‌ره‌و هه‌نده‌ران به‌ره‌و ئامانجی نادیار.بۆچی ئێمه هه‌میشه ئه‌و ده‌رگایه ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌ره‌و راكردنه،بۆچی ئه‌و ده‌رگایه نه‌كه‌ینه‌وه كه به‌ره‌و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌یه له‌گه‌ل كێشه‌و باردۆخه سه‌خته‌كان.ئایا به خۆ دزینه‌وه له‌م باره یان به ده‌ست له‌سه‌ر ده‌ست دانان هیچ شتێك چاره‌سه‌ر ده‌بێت؟.ئایا مه‌رجه كه بۆ ئێمه‌ی خه‌لكی كوردستان هه‌موو شتێك خود به‌خود فه‌راهه‌م بێت؟پێم وانیه خه‌لكی هیچ ولاتێك ئه‌مه بێت مه‌رجیان بۆ ژیانكردن.له كوردستانندا هێزی مرۆیی گه‌شه‌ی پێ نه‌كراوه،خه‌لكانێك ئه‌لێن خه‌تا له حكومه‌ته،به‌لێ ده‌توانم بێلم %60 خه‌تا له حكومه‌ته و %40 خه‌تا له خه‌لك.هه‌ر تاكێك ده‌توانێت باشترین به‌رێوه‌به‌ری گۆرانكاری بێت له ژیانی خۆیدا،ئه‌مه پێویستی به حكومه‌ت نیه.حكومه‌ت نه‌یتوانی پلانێك دابریژێت بۆ دروستكردنی هێزی مرۆیی.وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده،وه‌زاره‌تی پلاندانان،وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و سه‌رجه‌م ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان … هه‌تا كه‌ناله‌كانی راگه‌یاندن نه‌یانتوانی له‌م ساله‌نه‌ی رابردوودا به‌رنامه‌ی فێركاری و په‌روه‌رده‌یی و مرۆیی پێشكه‌ش بكه‌ن.خه‌تا له چیه كه هه‌موو لایه‌نه‌كان به خودی خه‌لكیشه‌وه كه‌م ته‌رخه‌م بوونه به‌رامبه‌ری گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له كوردستان دا.خه‌تا هه‌ر شتێك بێت گرنگ نیه،گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌م جاره هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین.لێره‌دا من ده‌مه‌وێت به كورتی به خه‌لكی خۆشه‌ویستی كوردستان بلێم كه چۆن ده‌توانن خودیان دروست بكه‌ن له‌م بارودۆخه‌دا.ئه‌م چه‌ند خالانه په‌یره‌و بكه‌ن و ببن به سه‌ركرده‌ی خۆتان و به‌رێوه‌به‌ری گۆرانكاری له ژیانی خۆتاندا.
1- باوه‌ره‌كانی خۆت بگۆره
باوه‌رت وابێت كه ده‌توانی سه‌ركه‌وتووبی به‌سه‌ر ئه‌م كۆسپانه‌دا.باوه‌رت وابێت كه ده‌توانی كارێكی نوێ،سه‌رچاوه‌یه‌كی نوێی دارایی بۆخۆت دروست بكه‌ی.خۆت مه‌ده ده‌ست باوه‌ره پووچه‌كان.تۆ ده‌توانی سه‌ركرده بی.بیر بكه‌وه له دروستكردنی رێگایه‌ك بۆ گه‌یشتن به سه‌ركه‌وتن.تا ئێستا بیرت له داهێنانێك كردووه كه به‌یانی بكه‌ی به كارگه‌یه‌ك و كالاكانت به‌بازار بكه‌ی.دانیشه‌و بیر بكه‌وه،دلنیابه رێگایه‌ك هه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتن ئه‌گه‌ر نه‌بوو رێگایه‌ك دروست بكه.
2- گۆرانكاری له خۆت دا دروست بكه و خۆ گونجێنه‌ر به
گرنگترین شت ئه‌وه یه كه مرۆڤ بتوانێت له‌گه‌ل هه‌ر بارودۆخێك دا گۆرانكاری له خۆیدا دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی بگونجێت له‌گه‌ل بارودۆخه‌كه.سه‌یری ئاو بكه چۆن كاتێك به زه‌ویدا ده‌روات خۆی ده‌گونجێنێت له‌گه‌ل به‌رزی و نزمیه‌كان.له‌م قه‌یرانه‌دا چ گۆرانكاریه‌ك پێویسته له خۆتدا ئه‌نجام بده‌ی؟ئه‌م پرسیاره ئاراسته‌ی خۆت بكه.
3- ئه‌م پرسیاره ئاراسته‌ی خۆت بكه ( چۆن ده‌توانم سه‌ركه‌وتووبم.؟)
مرۆڤه هۆشیاره‌كان هه‌میشه پرسیاری چۆن له خۆیان ده‌كه‌ن نه‌ك پرسیاری بۆچی.به خۆت بلێ چۆن ده‌توانم سه‌ركه‌وتووبم نه‌ك به‌خۆت بلێ بۆچی من هیچم نیه به‌لام ئه‌و هه‌یتی.
4- ئامانجه‌كانی خۆت فه‌رامۆش مه‌كه
ئه‌گه‌ر پێش ئه‌م قه‌یرانه كۆمه‌لێك ئامانجت هه‌بووبێت یان ئه‌گه‌ر هیچ ئامانجێكیشت دیار نه‌كردبێت په‌ره‌یه‌ك بێنه‌و هه‌موو ئامانجه گرنگه‌كانی ژیانت بنووسه‌وه.ئه‌م په‌ره‌یه با به‌رده‌وام له‌گه‌لت بێت و هه‌میشه بیان خوێنه‌وه.كاتێك مرۆڤه‌كان ئامانجی دیاریكراویان هه‌بێت خۆشه‌ویستیه‌كیان بۆ دروست ده‌بێت به‌رامبه‌ر ژیان،توانای هه‌ولدانیان دووباره ده‌ورژێته‌وه.ژیانی مرۆڤه‌كان به‌بێ ئامانجه‌كان ته‌نها ژیانێكی دووباره‌یه.
5- پلانێكی ستراتیژی دابرێژه
دوای ده‌ستنیشانكردنی ئامانجه‌كانت،پلانێكی ستراتیژی دابرێژه‌و به گوێره‌ی پلانه‌كه‌ت كار بكه.دلنیابه هیچ ئامانجێك به‌بێ پلانی ستراتژی ناهێته دی.
6- خۆت له‌و كه‌سا