پینەدۆزی یا گۆڕان خوازی
ئەوەی لە سایەی حکومەتی هەرێماژیان بەڕێ بکا ئەزانێ لەم هەرێمەدا چێ گوزەراوە وئەگوزەرێ، چ ئەوانەی لەسایەیداداڕمانو برسی بون، چ ئەوانەش لە تێریا دڕان ،کاتێ گۆڕان هاتە سەر سەکۆی کاولیسیاسی ئەم وڵاتە، لە هەناوی کۆمەڵگادا ناڕەزایی تەواو دەمیکێشابوو ، بۆ ئەو ساتەوەختە،بزوتنەوەیەکی لەو بابەتە زۆر ئاسان بو ببێتە کوڕی ڕۆژگاری خۆی ، هەربۆیە کاتێدابەزیە سەر شەقام فوی کرد بە نەفخی سوردا کوڕگەل شایەتمانیان بەشانی هێناو ، لایسەرو دایاننا و کردیانە دەمڕاست تا بەرگریان لێبکات، گەندەڵیان بۆ زیندە بەچالبکات ، تۆوی دیموکراسیان بۆ بچێنێ ،بەڵێ تا لە بەرەی ئۆپۆزسێۆندا بون گەلێ ڕەزاسوک بون ، کاتێک باسیشیان لە چونە ناو دەسەڵات کرد، دیسانەوە خەڵک بەڵێنەکانی بیرهاتەوە، بێئەوەی نە بزوتنەوەکە، نە مەردمەکە بیریان بۆ ئەوە بچێ،کە لە ژینگەوجوگرافیایەکی وەک هەرێمداو لە بەینی بەرداشی دو حیزبدا کە بیست ساڵێک زیاترحوکمڕانی خواروگێڕو ناشەفافیان بەڕی کردوە، ئاسان نیە لە مەکری وەهادەسەڵاتێکدەربچن .
ئێستاش ئەگەرسەیری حکومەتە خۆجێیەکەی سلێمانی بکەین ، ئەتوانینن بڵێین گۆڕانشەریکە حوکمە ، بەڵام سەیرەکە لەوەدایە ،لە بری چاکسازی کەلەبەری گەندەڵی سواغئەدا ، لەم قەیرانە داراییەدا خۆی سەرقاڵ کردوە بە دیاری کردنی نرخەوە یاخودهەنگاوی بێ بیر کردنەوە ئەنێ ، بۆ نمونە بەزۆر خۆی ئەترنجێنێتە نێوان کرێچیو خاوەنموڵکەوە ، ئەگەر پرسیارێکی بچوک لە خۆیان بکەن ، بەچ پێوەرێک بڕیاری وا ئەدەن؟یاخود پرستان بە کام پسپۆری یاسایی و ئابوریو بازرگانی کرد؟ ئەوکرێچیەی خۆی بەپێوانەی بیست سی ساڵ پێش ئێستا کرێیەکی کەم ئەداتە خاوەن موڵک یا ئەیسپێرێ بەدادگا ، جارێکی ترئێوەش ئەیدەنە بەر شمشێری گەندەڵی ؟ئەمە جگەلەوەی بە بیانویەکیلەڕولاواز موڵکەکانی حوکمەتتان لەم ئینجازە عەزیمە بوارد ، وەک ئەوەی بۆخۆتان (ئەرحەمولڕاحیمین بن بۆ ڕەشە خەڵکەکەشەدیدولعیقاب) ، کورد واتەنی تێر ئاگای لە برسی نیە ، ئەیئەنجومەنی پارێزگا ،بۆ لە دەسەڵات ناپرسن؟ کاتێک موچە ناوی ئەچێ بە کۆڵەکەی ئاشائەیکەن بە چارەک ونیوە، وساڵ ئەبێتە سێ مانگ ، باجو خەراجی دەوڵەت زیاد ئەبێت ،هاوڵاتی ڕولەکوێ بکا ؟ بڕۆن بپرسن بزانن ساڵانەی ئۆتۆمبێلو مۆڵەتی شۆفێری چپارەیەکی زیادی خراوەتە سەر؟ تا نەگەشتبونەدەسەڵات سەری زمانو بنی زمانتان حسابکردنی تەنکەرە نەوتو داهاتی ناوخۆ بوو!!! نەمانی کۆمەکی تەندروستی، کەمبونەوەی دەرمان کێشەیەکنهاوڵاتی هاوردەی نە کردوە ،یا لە بێ پلانیدەسەڵات هاتۆتە ئاراوە ،قەزاوبەڵادور بەنیازن پارەی کارەباش زیاد بکەن، وەک ئەوەیکارەبا زۆر جوان بێت لەجوانیا بچێتەوە سەر معاشەکە .
یا نرخی تاکسی و تەماتەمان بۆ دیاری ئەکەن، کە تاکسی بە هەرسورەت ،خاوەنەکانیان چینی ڕەشو ڕوتن بەپێی فەلسەفەی دەسەڵات موستەهەقی هەموو غەدرێکن هەرلەبەرئەوەیکوردنوهەژان ؟ یا نرخی برنجو شلەی سادەو ماسی برژانن دیاری ئەکەن، یا کاتێ لە سەرشاشەیTV دەرکەوتن دەستمان لەسەر دڵمان بوو ئەبێ چبڕیارێکی چارەنوس ساز بدەن بەبیستن ، بەڵام مەخابن بە نرخی مریشک پاک کردن شکایەوە، هەرچەندە بازاڕ حساب بۆ ئەوجۆرەبڕیارانە ناکات ! بەڵام قوربان لەیادتان چوە قووتوو خۆراکمان گشتی هاوردەیە ولەدەست خۆمانا نیە ،هەرکات دراوسێکان سەغڵەت ببن یا حکومەتی هەرێم بێدڵیان بکا ،ئەوا بەئاسانی دەست ئەنێنە بیناقاقەمان ئاسایشی خۆراکمان وەک دووشەش لەدەستائەتۆپێنن . بەڕێزان ئەوەتەی بەڕێزتان بەکورسیەک زیاتر چونەتە دەسەڵاتی خۆجێیەتیەوە، پایتەختی ڕٶشنبێری بوە بە کابولی زەمانی مەلا عومەر ، لە گۆڕرانخوازەکان ئەپرسینشەقامەکانی شار سیمای شاریان پێوە ماوە ؟ ئەوە ڕەنگوڕوە بە شەقامی مەولەویەوە ؟ واشەقامی گۆرانیش چوە ڕیزی شەقامە داگیر کراوەکان ، ئەوەتا لەجێی شێخو مەلاو زاهیدلەبەرقاپی سەرا عەرەبانەو دەست گێر سەف ئەبەستن ؟ كار وابڕوا ساڵێکی تر ئەبن بە جادە جێناکۆکەکان لە نێوان ئەوانەی زیادەڕۆییان کردوە و ئەوانەی هیچ تاوانێکیان نیە تەنهائەوە نەبێت خەڵکی ڕەسەنی ئەم شارەن لە کۆتاییشدا هەر ئەوانەی دواهەمین باجەکەیئەدەن ، ئێستا ئەپرسین ؟
ئاوا شارتان گۆڕی؟ لە پایتەختی ڕۆشنبیریەوە کردتان بە