شیلان بیبانی
پاش ئه‌و قه‌یرانه گه‌وره‌یه‌ی به‌سه‌ر كوردستان هاتووه و به‌ده‌ر له كێشه ناوخۆییه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق سه‌باره‌ت به پێنه‌دانی مووچه و بودجه ،هه‌ڵبه‌ته گرفتێكی ئابوری زه‌ق باڵی به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته كێشاوه ئه‌وێش كێشه‌ی نه‌بوونی یا لاوازی پلانێكی ئابوری بۆ ئه‌م دۆخه ، كوردستان جگه له دابه‌زینی نرخی نه‌وت، كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ی ئابوری به كه‌ڵه‌كه‌بوویی له هه‌موو سیكته‌ره‌كانی به روونی ده‌رده‌كه‌وێت ،كه‌واته ئه‌گه‌ر په‌نجه له‌سه‌ر لایه‌نێكی دانێن كێشه‌ی دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه و له‌به‌رامبه‌ریشدا زیادبوونی رێژه‌ی بێكاریشه، له دونیادا هه‌موو هاوڵاتیه‌ك كه‌ڵك و سودی بۆ حكومه‌تی خۆی هه‌یه به‌نمونه رێژه‌یه‌ك له مووچه‌كه‌ی گه‌ر له كه‌رتی حكومی یا تایبه‌ت كاربكات بۆ حكومه‌ت ده‌ڕوات جگه له‌وه‌ش زۆربه‌ی خزمه‌تگوزراییه‌كان هه‌موو هاوڵاتیه‌ك پشكی به‌رده‌كه‌وێ.
ئه‌مانه وه‌كو دارێكه كه‌چه‌نده‌ها لق و پوپێ لێ ده‌بێته‌وه بۆیه ته‌نها یه‌ك لق وه‌رده‌گرێن و شرۆڤه‌ی بۆ ده‌كه‌ین، ئێستا له كوردستان قه‌یران بووه و بووته شتێكی واقع ئه‌وه‌ی پێویسته بوترێت چێ بكرێت بۆ چاره‌سه‌ر، سه‌باره‌ت به گه‌وره‌ترین بارگرانی له‌سه‌ر ئابوری ئێستای حكومه‌تی هه‌رێم مه‌سه‌له‌ی مووچه‌یه كه خۆی له 800 ملێون دۆلار ده‌دات بۆ مانگیك واته ئه‌گه‌ر به بڕی 600 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا هه‌نارده‌بكرێت و بێگومان ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێت بۆ هه‌ریه‌ك به‌رمیلیك نرخه‌كه‌ی له 45 دۆلار كه‌متر نه‌بێت ئینجا به‌شی ئه‌و مووچه زه‌به‌لاحه ده‌كات، ئه‌مه‌ش له رووی ئابورییه‌وه وه‌ك گه‌مه‌یه‌كی ئابورییه و یاریكردنه به چاره‌نوسی داهاتووی ئابوری وڵات،
كه‌وایه پێویسته حكومه‌ت بۆ رێگایه‌ك بگه‌رێت جێگره‌وه‌و رێكخه‌ری ئه‌م كێشانه‌ی پێشوو بێت ئه‌ویش ته‌نها گرنگیدانه به كه‌رتی تایبه‌ت ، ئه‌م كه‌رته رۆڵی هه‌یه له په‌ره‌پێدانی ئابوری له رێگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاڵا و ده‌سته‌به‌ركردنی خزمه‌تگوزاری، كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان هاوكارن له باشتركردنی بژێوی هاوڵاتیان ئه‌وێش به دابینكردنی هه‌لی كاركردن و پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لوژیا له رووی دروستكردنی كاڵای ناوخۆیی و له هه‌مووشیان گرنگتر پێك هێنانی كه‌ش و هه‌وای پیشبركێ بازاڕ ئه‌مه‌ش كارێگه‌ی ئه‌رینی هه‌یه له دابه‌زینی نرخی كاڵا و به دڵنیاییه‌وه به قازانج ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ هاوڵاتیان.
جگه له‌و خاڵانه‌ش حكومه‌ت سودمه‌نده‌بێت له وه‌رگرتن و یا زیادكردنی باجی سه‌ر كۆمپانیاكان و ئه‌بێته داهاتێك بۆ دوارۆژی ئه‌و وڵاته و به‌هێزبوونی ژێرخانی ئابوری . به‌ڵام كێشه‌ی ئه‌م وڵاته و زۆربه‌ی وڵاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست نه‌بوونی ئابورییه‌كی جێگیره له رووی به‌ده‌ست كه‌وتنی سه‌رمایه یا قه‌رز له بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ،له لایه‌كێ تره‌وه ته‌نانه‌ت زۆرجار ئه‌م حاڵه‌ته وایكردوه كه زۆربه‌ی سه‌رمایه‌كانی ئه‌م وڵاته له وڵاتێكی تر جگه له كوردستان ده‌خرێته كاره‌وه و هه‌ندێ كۆمپانیای ناوخۆیی پشت به ده‌ستی كاری بێگانه ده‌به‌ستن و یا به پشكداری كۆمپانیای ده‌ره‌كی كاریان به‌رێوه‌ده‌به‌ن كه زۆربه‌ی قازانج بۆ ده‌ره‌وه یاخود بانكێكی تایبه‌تی ئه‌نته‌رناشناڵی ده‌ره‌كی كه‌ڵك له‌پاره‌كانیان وه‌رده‌گرێت،
كه‌واته ئه‌وه‌ی گرنگه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه كه بكرێت پاڵپشتی كه‌رتی تایبه‌ت بكرێت له زۆر روانگه‌وه له‌وانه فه‌راهه‌مكردنی كه‌شێكی زۆر ئارام له رووی ئابوری له به‌رده‌میان جگه له‌وه‌ش هه‌ندی داهاتی وڵات با له بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو قه‌رز بدرێته كه‌رتی تایبه‌ت و ئالوگۆركی پێ بكرێت و ئه‌مه واده‌كات ئه‌و بانكانه‌ش ببنه جێگه‌ی متمانه بۆ داهاتوو.
له هه‌مان كاتێشدا حكومه‌ت كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكات ده‌ستی كاری خۆماڵی به‌كاربخات له و كه‌رتانه به جورێك مافه‌كانیان پاریزراوبن له رووی خانه‌نشین و به‌رده‌وامی كاركردن ، چونكه كێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی هاوڵاتیان ترس و گومانه له كاتی كاركردنیان له كه‌رتی تایبه‌ت و به چاره‌نوسێكی نادیار له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن ، هه‌روه‌ها حكومه‌ت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكات كه ده‌ستی كار به رێژه‌ی %98 بۆ هاوڵاتی ئه‌م هه‌رێمه بێت ، و یاساكانی كاركردنی جیهانی لێره‌دا په‌ێره‌وبكرێت به‌تایبه‌ت له بواری پشكی كۆمپانیاكان و مه‌رجه‌كانی قازانجی وڵات له‌به‌رچاوبگێرێت،
هه‌ندێك له بڕیاره‌كانی پێشوو پێداچوونه‌وه‌ی ج