بازاڕی عیراق یان كوردستان (بازاڕی ئازاد)ن؟

 
تێورییه‌كانی ئابووری بازاڕ پولێن ده‌كه‌ن به‌ چه‌ند جۆرێكه‌وه‌، یه‌كێك له‌وانه‌ بازاڕی ئازاده‌، له‌م وڵاته‌دا هه‌ر كاتێك له‌ بازاڕدا ره‌خنه‌ی نرخ  و كوالێتی بكرێت ئه‌وا به‌ بازاڕیكی ئازاد ناوده‌برێت، با بزانین به‌پێ پێناسه‌ی ئابوری بازاڕی ئازاد به‌ چ مانایه‌ك دێت و چ شتێك ده‌گرێته‌وه‌؟

بازاڕی ئازاد ئه‌و بازاڕه‌یه‌ كه‌ سه‌ربه‌سته‌و له‌ هه‌موو باجێكی حكومه‌ت به‌خشراوه‌. واته‌ له‌م بازاڕه‌دا هه‌موو جۆره‌كانی كڕین و فرۆشتن و مامه‌ڵه‌و بازرگانی تاكی  ده‌كرێت و رازی بوونی هه‌ردوولا به‌ كڕیارو فرۆشیار له‌سه‌ر نرخه‌كان به‌بێ ده‌ستێوه‌ردانی حكومه‌ت به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كانی وه‌ك باج و باربووه‌كان، بازاڕی ئازاد زاده‌ی  بیری لیبرالیه‌و عه‌قلیه‌تی سه‌رمایه‌داری بووه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای كێبركێی ئازاد دامه‌زراوه‌ بنه‌چه‌ فیكرییه‌كه‌یشی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ر تاكێك ئازاده‌و له‌كاره‌كانیشی ده‌بێت سه‌ربه‌ست بێت، به‌ڵام مه‌رجی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دوور بێت له‌ ساخته‌كردن و قوڵبرێن و هه‌روه‌ها له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا بێت وكاره‌كانیشی  به‌پێ یاسا بێت.

ئه‌م سیستمه‌ به‌پێ رای ئابووری ناس ئه‌ده‌م سمیس  كه‌ ده‌ڵی: (لێ گه‌ڕی با كار بكه‌ن)و له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه‌ كه‌رتی تایبه‌ت سه‌ربه‌خۆ كاره‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌ پێناو قازانج بۆ خۆیان و حكومه‌تیش ته‌نها هه‌لیان  بۆ ده‌ره‌خسێنێت، هه‌ندێك جار ئه‌م بازاڕه‌ به‌ بازاڕی فه‌وزه‌وی (ئه‌نارشیزم) ده‌ناسرێت، كه‌ باس له‌  ئابوری بازاڕ ده‌كرێت ئه‌وا بریتیه‌ له‌ كۆمه‌ڵیك له‌ كۆبوونه‌وه‌كان و هاوكارییه‌كان له‌ رێگه‌ی چه‌ن وه‌كاله‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ فرۆشتنی كاڵاكان به‌ سیستمی نرخی ئازاد .

ئه‌م بازاڕه‌ش پێویستی به‌ كێبركێ نییه‌و ئاسایشه‌ ئه‌گه‌ر بكرێت له‌دابه‌زاندانی نرخ و گه‌رچی له‌م ولاَته‌دا پیشبركیه‌كان ته‌نها بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌ كه‌ ئه‌مه‌یان نا ئاساییه‌ .

ئه‌گه‌ر ئاورێك به‌ ولاَتی عیراقدا بده‌ینه‌وه‌ ئه‌وا ئه‌م بازاڕه‌ لێره‌دا له‌گه‌ڵ هه‌موو بناغه‌و ریساكانی بازاڕی ئازاد  ناگونجێت و هۆكاره‌كه‌شی بۆ سیاسه‌ت و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردنه‌كانی دارایی ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌  وردبین نین و هه‌ڵه‌ی زۆریان هه‌یه‌ بۆیه‌ نه‌توانراوه‌ چاودیرێ و رێكخستنی ئه‌م بازاڕانه‌ بكرێت جا له‌م رووه‌وه‌ توشی گرفتیكی گه‌وره‌ بوونه‌، بانكیش رۆڵی خۆی هه‌یه‌ له‌م كاره‌و به‌هۆی ئ