پەنالتیەک بۆ شارەوانیو شاگردەکەی
لە ڕۆژی ٦/١٠/٢٠١٥ دا و لە ژمارەی (٤٩٧) ی هەفتەنامەی ئاوێنەدا بابەتێکمان لەژێر ناونیشانی (عەرزوحاڵێ بەلنگەوقوچ) خستە بەر دیدەی خوێنەرانو ئەهلی مەملەکەت و بەرپرسان ئەگەر تاقەتی خوێندنەوەیان بوبێت ، کە باسی لە تێکچونی سیمای پایتەختی ڕۆشنیری ئەکرد ، وا زیاتر لە سێ مانگ تێئەپەڕێ نەک نقە لە کەسەوە نەهات بەڵکو وا لە خراپەوە بەرەو خراپتر ئەڕوا ، وەک بۆرە بەڵێنێکمان دابو ئەوا پەنالتیەک لێ ئەدین بەرەو گۆڵەکەی شارەوانی بەتایبەت بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی .
دەقی چیرۆکەکە
لە هاوینی پارساڵدا لە گەڕەکی هەوارەبەرزە پرۆژەی گۆڕێنی تۆڕی ئاو هاتە ئەنجامدان هەرچەندە لەکاتی خۆیدا تێبینی هەبوە لە سەر پرۆژەکە ، بەهەر سورەت دوای ماوەیە بازبازێن و تۆز هەڵمژین هەرچۆنێک بێت تۆڕ