کۆمەڵە وتارێکی مامۆستا گەزیزە

مەیدە بەکرێ و بیدە بە ترێ !

 

لە سەرەتای ساڵانیحەفتاکاندا هێشتا تا ئەوکاتەش ئێمە خاوەنی خانوی خۆمان نەبوین هەر کرێ چی بوین ئەچوینە هە ر خانویەکەوە یان ئاوی نەبویان کرێکەی گران بوو باوکم بۆی نەئەدرا چونکە مامۆستا بو و خێزانێکی زۆریش بوین و تەنها یەک موچەمشمانهەبو سەرەرای ئەوەش کێشەی ئاو کەمی ئەم شارەی ئێمە لەوکاتەوە هەر هەبوەو بەردەوامبەدەستیەوە ناڵاندومانە.

منوێنەکەی دایکی ڕەحمەتیم بیرناچێتەوە کە بە سەتڵ و دەبەو جام و تەنکەئاوی پر دەکردو نیوەی شەوی دەما هەڵدەسا و بەدیار ئاوەوە ئێشکی دەگرت تا بەرەبەیانئیدی ئەو رۆژەی ئاومان هەبوایەرۆژی خۆشی مالی ئێمە بو دایکم زۆر دڵی خۆش بو چونکە لە بێ ئاویدا هەمیشە لەماڵدا ئاژاوە هەڵدەگیرسا.

باوکمناچار بە بەردەوامی بەدوای خانودائەگەرا کاتێکیش کە دەگەرایەوەماڵەوە زۆر نیگەران بوو ، هەمو جار دایکم لێی دەپرسی ،، کە روخساری بۆ وابەخەمە؟ ئەویش بە دەنگێکی خەمگینەوەدەیوت :- ئەچەمە لای هەر خاوەن ماڵیک بەکرێی بگرم ، یەکەم پرسیار کە لێم دەکەن دەڵین :-مناڵت هەیە؟ ئەوە بۆ باوکم زۆر گران بو چونکە هەمو جار دەیوت ؛- باشە ئەیخاوەن ماڵ خۆی منداڵی نیە ئەو پرسیارە لەمن دەکا؟؟

بۆچی خانو نادەن بە خێزان و منداڵی زۆر لەکاتێکدا کە باوکم دەیوت منداڵەکانم زۆر بێ وەیین و بچمە هەر خانویەکەوە کێشە دروستناکەن،، بەڵام ئەم قسانە بۆ خاوەن ماڵەکان هیج بایەخێکی نەبو هەرچەندە ئەوکاتانەی حەفتاکان لە شاری سلێمانیزۆر بەئاسانی دەت توانی خانو بەکرێ بگریتبەنرخێکی هەرزان و خانوی چۆڵ و باشییش لە هەمو گەرەکێکدا هەبو ،، ئێمە لەو ماوەیەیە کە خانوی خۆمان نەبوچەند گەرەکێکی شاری سلیمانیمان کرد لەوانەسابونکەران و توی مەلیک و برایم پاشا.

ئیدی باوکیرەحمەتیم بەو تەنها موچەیەی مامۆستایەتیبڕیاری دا هەرچیەکی کردوە دەبێ خانویەکدروست بکات تا جارێکی تر گوێیی لەوە نەبێت کە خاوەن ماڵ بڵێت:- من خانو نادەم بەخێزانی زۆرو منداڵەبەر .. بیرمە چەندەهاجار باوکم کە دەیوت – من خانو بۆ مناڵەکانم دەگرم تا تێیدا بحەسێنەوە و بە خۆشی بژین خۆ نایان کەمە کۆڵان ،، بۆیە بە باوەڕێکی زۆربە هێزەوە دەستی کرد بە دروست کردنی خانوئەوکاتە حکومەت پارەی خانو کردنی دەدا بە موچە خۆر کە پێیان دەوت ( سلفەی عەقار) لەدروست کردنی خانوەکەدا چەندەها خۆشی و بەسەرهاتی خۆش هاتە ماڵیئێمەوە دایکم ئە وپارچە ئەڵتونەی هەبو کە(گۆبەرۆکێکی) زۆر جوان بو و بەم لاو لای هێلەگی جلی کوردیەوە دەکرا لە گەڵ چەند پارچەیەکی بچوکی ترا ئەوانەی برد فرۆشتنی و بەو بڕە پارەیەی حوکمەتخانویەکی جوانی گەورەی ئەوکاتەیان دروست کرد،،باوکم زۆر دڵی خۆش بو هەر دەهاتودەچو دەیوت (مەیدە بە کرێ بیدە بەترێ)من ئەو کاتە زۆر لەو پەندە تێنەدەگەیشتم هەرچەندە گەلێک جار باوکم بۆی رون دەکردینەوە ماناکەی بۆ لیک ئەداینەوە ،، وەلیم کە گەرەبوم تێ گەیشتم لەوەی کە کرێ و ترێدو دەستەواژەی زۆر دور ن لەیەکەوە بەڵام وەک مانا لێک نزیک دەبنەوە کە ئەگەر تۆ هەمو ژیانت هەر پارەی کرێی خانوبدەیت ئەی چی دەمێنێتەوە لەوەی کە بەئارەزوی خۆت بیخۆیت و خۆت بێ بەش نەکەیت لەوەی ئارەزوی دەکەیت جا ئەگەر تۆ کرێ نەدەیت دەتوانیت تری وەکنمونەی هەمو میوەوە خواردنێک بێ خەم بیخۆیت. و بە کەمالی ئیسراحەت لە خانوی خۆتابێ منەت دانیشیت .