ریفۆرم دیاردەیەکی زیندووی رەخنە ئامێزە و لە کۆمەڵگا شارستانییەکانی سەدەی ناوەڕاستدا سەریهەڵداوە و گەشەی کردووە، دیراسەی ئەرک و ئامانجی سیستەمێکی دیاریکراو دەکات وە لەو ئاستەنگ و گرفتانە دەکۆڵێتەوە کە دێنە رێی ستراتیژییەتی سیستەمەکە و لەکوێدا پێویستی بە دەستکاری وئاڵوگۆڕ هەبوو دەکرێ و لەکوێدا گەشەی زیاتری گەرەک بوو گەشەی پێدەدرێت .
گومانی تێدا نییە دۆخی ئابووری هەرێمی کوردستان ئێستا بە بارێکی خراپ و سەختدا تێپەڕ دەبێت کە ئابووریناسان و هەندێک جاریش سیاسییەکان بە مەترسیداری ناودەبەن رەنگە بواری پسپۆڕی ئێمە نەبێت لە فاکتەر و دەرەنجامەکانی بکۆڵینەوە و راڤەی بکەین، بەڵام ئاماژە گەلێک هەن کە دەکرێت حکومەتی هەرێمی کوردستان کاریان لەسەربکات و بیانکاتە شاڕێی دەربازبوونی ئەم هەرێمە لەو قەیرانەی بەرۆکی گرتووە کە بە بڕوای من یەکەمین هەنگاو کە پێویستە حکومەت بینێت بونیادنان و دروستکردنی پردی متمانەی نێوان خۆی و خەڵکە، ئەو پردەی کە لە پێکهێنانی یەکەمین کابینەی حکومەت لە ساڵی ١٩٩٢ بە خوێن وئازار و رەنجی گەلەکەمان بنیات نرا، بەڵام خەڵکانی مشەخۆر و گەندەڵ و هەلپەرستی ئایدۆلۆژی رووخاندیان و دارووپەردووەکەیاندا بەدەم لێڵاوی بەرژەوەندییەکانیانەوە، ئەوانەی لە پەنا حکومەت و دامودەزگا شەعییەکانییەوە قەڵەو بوون وچەندیان پێکرا لە داهات و سەروەت و سامانی خەڵک وبەری خوێنی شەهیدان تاڵانیانکرد.
ئەوانەی بوونە خاوەن ڤێلا و مەزرەعە و سەیارەی گرانبەها، ئەوانەی گەنجە بێ شانس و پەراوێز خراوەکان ناویاننابوون فیرعەونەکانی نیشتمان، ئەوانەی جیاوازی گەورەی کۆمەڵایەتی و ئابوورییان لە نێو کۆمەڵگای کوردستاندا خوڵقاند، ئەوانە کارەکتەرێکی سەرەکی تێکدان و رووخانی ئەو پردەبوون وهەڵگری سیمای گەندەڵی و بێ متمانەیی بوونی حکومەت بوون لای خەڵک. گروپێکی تر کە دەستیان لە تێکدان و شێواندنی نەک تەنیا پردەکە هەبوو بەڵکو بە سوود وەرگرتن لە سلوکی ئەو مشەخۆرانە بەجۆرێک کاریان لە سەر سایکۆلۆژیای خەڵک کرد کە هەموو داموو دەزگا میدیاییە سێبەرو بەرخۆرەکەیان بۆ لەقکردنی متمانەی خەڵک بوو بە حکومەت کە ئامانج لێی خزمەتکردبوون بەو ئایدۆلۆژیانەی کە دەیانویست لەو فەزایەدا گەشەبکەن و زۆرترین نفوز لە دەوری خۆیان کۆکەنەوە بە جۆرێک ماکینەی ئعلامیان وەگەڕخستبوو کە تەڕ و وشکیان پێکەوە دەسوتاند وهیچ دامودەزگایەکی شەرعی لەم هەرێمە نەمابوو کە پەلامار نەدرێت نەک ناوەندە ئەکادیمی و مەعریفییەکانی وەک زانکۆ بەڵکو دادگا و دامەزراوە دادوەرییەکان زیاتر دووچاری ئەم پەلامارانە دەبوونەوە.
ئەم شاڵاوە بە جۆرێک بوو کە لە لایەک رەخنە ئاراستەی حکومەت دەکرا کە کە دەستی بەلێشاوی دامەزراندن کردووە و لە لایەکی ترەوە لە بانگەشەی هەڵبژاردندا بەڵێنی مووچەی بە کابانی ماڵ دەدا، لە لایەک رەخنەی لە لێدوانی سەرۆکی حکومەت دەگرت کە داوای لە دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەکرد لە کەرتی تایبەت درێژە بەخزمەتکردن بدەن و باری سەرشانی حکومەت سوک بکەن لەولاشەوە زۆری ژمارەی مامۆستا وفەرمانبەرانی بەزیاد دەزانی، هەر بەوەشەوە نەدەوەستا و رەخنەی لە بڕیاری قەدەغەکردنی راوەماسیش لە وەرزی دانانی گەرا دا دەگرت و ریپۆرتاژی لەگەڵ راوچییەکان دەکردوو بە بڕیاری دژی تویژێکی دیاریکراو وەسفی دەکرد لەکاتێکدا ئەو بڕیارە بۆبەرژەوەندی گشتی و خزمەتی کەرتی کشتوکاڵ و سامانی ماسی بووە. ئەم گروپەش هیچیان لە گروپە مشەخۆرەکەی ناو حکومەت کەمتر نەبوو کە هەریەکەیان بە مەبەستێک و ئامانجێک دەستیان لە خوڵقاندنی ئەو بێ متمانەیی خەڵکدا هەبوو بەرانبەر حکومەتێک هەموو ناحەزانی ناوچەکە چاویان لە سەر شکستهێنانی بوو .
ریفۆرمی ئابووری پێویستی بە بڕیاری بوێر و چاونەترسانە هەیە، پێویستی بە هەنگاوی عەمەلی و روون هەیە کە رەچاوی بەرژەوەندییە باڵاکانی خەڵکی کوردستان بکات نەک کەمینەیەکی خاوەن مەسڵەحەت. خەڵک بە چاوی خۆیان هەنگاوەکان بینین و کاریگەرییەکانی لەسەر ژیان و گوزەرانیان رەنگبداتەوە تا ئەوانیش لە قۆناغی یەکەمدا متمانەیان بۆ بگەڕێتەوە.
من لە ئەزموون و توانای دەوڵەتەداری حوکمڕانی پارتی و یەکێتی بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە دڵنیام و دەشزانم ئەگەر بارودۆخ یارمەتیدەر بێت پێویستە سڵ لە هەنگاوەکانیان بۆ ریفۆرم نەکەنەوە، هەربۆیە ئەرکەکانی پارتی و یەکێتی زۆرن کە جگە لە پاراستنی کوردستان لە دەستی داعش و پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە وزامنی ئاسایشی هەرێم و سەروماڵی هاوڵاتیان ئەرک و موهیمەی گرنگتریان لە بەردەمدایە کە ئەویش هەنگاونانە بەرەو دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان لە هەمانکاتدا ئەرکی ئەم ریفۆرمەش ئەکەوێتە ئەستۆی ئەو دوو هێزە کاریگەرەی کوردستان وچۆن لە رابردوو سەرمەشق و سەرداری سەرکەوتنەکان بوون دەبێت لەم کاروانە گر