بەپێی نەخشەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان بڕی بەرهەمی نەوتی هەرێمی كوردستان ئێستا دەبێت یەك ملیۆن بەرمیل نەوت بێت بەبێ كەركووك، بەم شێوەی خوارەوە:
تاوگێ: یەدەگی هەناردەكردن لە 2015دا 150.000 لە رۆژێكدا ، كۆمپانیای كاركەر(dno)
سەرسنگ: یەدەگی هەناردەكردن لە 2015دا 50000 بەرمیل لە رۆژێكدا، كۆمپانیای كاركەر (hkn)
ئەتروش: یەدەگی هەناردەكردن لە 2015دا 50.000 بەرمیل لە رۆژێكدا، كۆمپانیای كاركەر (taoa)
شێخان: یەدەگی هەناردەكردن لە 2015دا 150.000 بەرمیل لە رۆژێكدا، كۆمپانیا كاركەر( كولف كیستون)
ئاكرێ- بجیل: یەدەگی هەناردەكردن لە 2015دا 150.000 هەزار لە رۆژێكدا، كۆمپانیا كاركەر (mol)
بەردەرەش: یەدەگی هەناردەكردن لە 2015دا 150 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا، كۆمپانیا كاركەر(afren)
بنەباوی: یەدەگی هەناردەكردن لە 2015دا 50.000بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا، كۆمپانیا كاركەر(mov)
تەق تەق: یەدەگی هەناردەكردن لە 2015دا 175.000بەرمیل لە رۆژێكدا، كۆمپانیای كاركەر( گەنەڵ ئەنێرجی).
میران:یەدەگی هەناردەكردن لە 2015دا 30.000 بەرمیل لە رۆژێكدا، كۆمپانیای كاركەر گەنەڵ ئەنێرجی
تۆپخانە: یەدەگی هەناردەكردن لە 2015دا 30.000 بەرمیل لە رۆژێكدا، كۆمپانیای كاركەر تالیسمان.
كوردە میر: یەدەگی هەناردەكردن لە 2015دا 40.000 بەرمیل لە رۆژێكدا، كۆمپانیای كاركەر تالیسمان
گەرمیان: یەدەگی هەناردەكردن لە 2015دا 50.000 بەرمیل لە رۆژێكدا، كۆمپانیای كاركەكەر، ویستن زاگرۆس
كۆرۆمۆ: یەدەگی هەناردەكردن لە 2015دا 15.000 بەرمیل لە رۆژێكدا ، كۆمپانیای كاركەر دانا غاز .
خورمەڵە: یەدەگی هەناردەكرد لە 2015دا 150.000 بەرمیل لە رۆژێكدا، كۆمپانیای كاركەر كارگروپ.
هەرچەندە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان بۆ ئەم كێڵگە نەوتییانەی لەسەرەوە ئاماژەم پێدا، درووشمی بەرەو یەك ملیۆن بەرمیل نەوتی هەڵگرتووە، بەڵام بەپێی بەدواداچوونی ئێمە، ئێستا كە لە كۆتایی 2015 نزیك دەبینەوە ئاستی بەرهەمی ئەم كێڵگانە نزیكەی 700 هەزار بەرمیلە.
ئەوەی دەبێتە هۆی تێپەڕاندنی یەك ملیۆن بەرمیل بۆ هەرێمی كوردستان و وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان ئاماژەی پێنەداوە، 410 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیە لە كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك بەم شێوەیە:
ئاستی بەرهەمی رۆژانەیان بەم شێوەبوو
97 هەزار بەرمیلی رۆژانە لە بابەگوڕ گوڕ، كۆمپانیای كاركەر (نەوتی باكورە).
42 هەزار بەرمیلی رۆژانە لە جەمبور، كۆمپانیای كاركەر،( نەوتی باكورە).
26 هەزار بەرمیلی رۆژانە لە خەباز، كۆمپانیای كاركەر( نەوتی باكورە).
بای حەسەن 170 هەزار بەرمیلی رۆژانە، كۆمپانیای كاركەر( كارە).
ئاڤان 90 هەزار بەرمیلی رۆژانە، كۆمپانیای كاركەر( كارە).
كۆی گشتی: 425 هەزار بەرمیلی رۆژانە، دەكرێت تا 15 هەزار بەرمیل كورتبكات و ئەم زانیاریانە لە ئەندازیارانی كۆمپانیای نەوتی باكور وەرگیراوەو بڕی بەرهەمی نەوتی ئاڤاناو بای حەسەن، هی پێش شەڕی داعشە، چونكە پێش ئەوكاتە ئەو دوو كێڵگە لەدەست كۆمپانیای نەوتی باكوردا بوو، بەڵام لە ئێستادا كۆمپانیای كارو لیوای نەوت و گاز لەو ناوچەیەن.
– بەگشتی، بەنەوتی كەركووك و هەرێمی كوردستانەوە، بەرهەمی نەوتی نزیكەی یەك ملیۆنو 100 هەزار بەرمیلەو بەتەواوی ئێستا لە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمی كوردستاندایە، دەكرێت هەندێك جار بەهۆی گرفتەوە تاوەكو ئاستی یەك ملیۆن كەمببێتەوە.
پارەی نەوت چی بەسەر دێت؟
بەپێی یەك بە یەكی كێڵگەكان، ئاستی بەرهەمی نەوتی هەرێمی كوردستان و كەركووك لە سێ مانگی رابردوودا زیاتر لە یەك ملیۆن بەرمیل نەوت بووەو هەمووی لە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمدا بووە، فرۆشتنی ئەم نەوتە دابەش بووە بەسەر سێ بەشدا:
یەكەم: فرۆشتنی نەوت لە رێگای بۆری، بەرۆژانە تێكڕا 620 هەزار بەرمیلە، 300 هەزاری هی پێنج كێڵگەكەی كەركووكەو 320 هەزاری هی كێڵگەكانی هەرێمی كوردستانە.
دووەم: پاڵاوتنی نەوت لە ناوخۆدا، 120 هەزار بەرمیل لە پاڵاوگە مۆڵەتدارەكانی بازیان و كەڵەك دەپاڵێورێتو نزیكەی 40 بۆ 50 هەزار بەرمیلیش بۆ پاڵاوگە بێ مۆڵەتەكانە.
سێیەم: ئەوەی دەمێنێتەوە بە تانكەر دەڕواتو ئەستەمە ئەم رێژەیە بە وردی دیاریبكرێت، لەبەر ئەوەی لە چەندین شوێنی جیاوازەو رێكنەخراوەو ناڕوونە، بۆنموونە رۆژانە تەنیا