یەکەم – ئەرکێکی داراییە کە بەشێوەی نەختیو بێبەرامبەردەخرێتە سەر بازرگانو خاوەن موڵکو سەرمایەدارانو دامەزراوە ئابوورییەکانیان بۆ بەدەستهێنانی بەشێک لە داهاتی خەزێنەی گشتی کە بۆ مەبەستی خەرجییە گشتییەکان بەکاردێت.
یەکەم / پاڵپشت بە بڕگەی ١ لە مادەی ٥ی یاسای ژمارە ٤ی ساڵی ٢٠٠٦ تایبەت بەوەبەرهێنان پرۆژە وەبەرهێنانەکان بۆ ماوەی ١٠ ساڵ دەبەخشرێن لە گشت باجو رەسمێک لەبەرواری پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکانیانەوەو ئەم بەخشینە باجی خانووبەرەو باجی دەرامەتو باجی کۆمپانیاکانو رسوماتی شارەوانیو تاپۆ دەگرێتەوە.
تێبینی: زەوی پرۆژەکان بەخۆڕایی یان بە نرخێکی رەمزی لەحکومەت وەردەگیرێنو ٥٠%ی نرخی هەندێک لە پرۆژەکانیش لە لایەن صندووقی نیشتەجێبوونەوە دابێدەکرێتو بە نرخی دووبەرابەریش بە هاوڵاتیان دەفرۆشرێنەوە.
تێبینی: زۆربەی هەرەزۆری خانووبەرەکانو پرۆژەکان چەند ساڵ دوای تەواوبوونیان تۆمار دەکرێن واتە جگە لە لێبوردنی فەرمی ماوەیەک خۆیان لە تۆمارکردن دەدزنەوەو بەوەش ماوەی بەخشین لە باج بەشێوەی نایاسایی درێژ دەبێتەوە.
چوارەم / بەپێی بڕگەی ١ی مادەی ١ی یاسای ژمارە ٢٥ی ساڵی ٢٠٠٧ ی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان رێژەی باج لە ئیرادی ساڵانە بۆ هەموو خانووبەرەیەک ١٠% داشکێنرا بۆخەرجی صیانەو چاککردنەوە بەمەش رێژەی باجی خانووبەرە لە ١٠%وە بوو بە ٩% .
پێنجەم / بەپێی بڕگەی ٤ی مادەی ١ی یا