چینییەكان هەموو ساڵێك بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ یان دەستپێكی ساڵی نوێی مانگی ئاهەنگ دەگێڕن، سەدان ملیۆن چینی بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك بۆ ئاهەنگ گێڕان لەگەڵ خێزانو كەسوكاریان دەگەڕێنەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان، ئەم گەڕانەوەیە بۆ ناو كەسوكار لەو ماوە كورتەدا بەگەورەترین پڕۆسەی گواستنەوەی كرێكاران لەجیهان دادەنرێت، كە وێستەگەكانی شەمەندۆفێر، پاس، فڕۆكەخانەو رێگە خێراكان قەرەباڵغییەكی ئێجگار گەورە بەخۆیەوە دەبینێت، ئەم پڕۆسەیە تاڕادەیەك هەندێك شاری گەورەی چین چۆڵ دەكات بۆ ئەوەی ژیان بۆ گوندەكان بگێڕێتەوە، كە شوێنی نیشتەجێبوونی زۆربەی ئەوانەن كە ئێستا لەشارەكاندا كار دەكەن.
گەورەترین گواستنەوە لەجیهاندا
بەپێی ئاماری هاتوچۆكاران لەو ماوەیەدا، ژمارەی ئەو گواستنەوەیانە لەژمارەی دانیشتووانی چین زیاترە، وا مەزندە دەكرێت، كە كەسێك لەو ماوەیەدا لانی كەم سێ گەشت دەكات، بێگومان ئەستەمە پێشبینی ئەوە بكەیت كە چۆن دەتوانرێ لەماوەی چەند هەفتەیەكدا ئیدارەی زیاتر لەیەك ملیار گەشت بكرێت. كە ژمارەی ئەوانەی لەیەك رۆژدا گەشت دەكەن نزیكەی هەشتا ملیۆن كەسە.
گەورەترین گواستنەوە لەجیهاندا رەنگدانەوەی گەورەترین كۆچی كرێكارانە، كە لەمێژووی مرۆیی سەردەمی نوێدا روویداوە، ئەویش خۆی لەكۆچی چینییە لادێیەكاندا دەبینێتەوە كە بۆ بەدەستهێنانی دەرفەتێكی باشتری كارو داهاتو ژیانێكی باشتر ناوچەكانی خۆیان بەجێدەهێڵن. لەوكاتەی ریفۆرمە ئابوورییەكانی چین لەسەر دەستی دینگ چیاو بینگ سەرۆكی چین دەستی پێكرد، كە هەوڵیدا ئابووریی چین لەئابووریی كۆمۆنیستییەوە بۆ ئابوورییەك كە پشت بەڕێساكانی بازاڕ ببەستێت بگۆڕێت، هاوكاتیش رەوشی سیاسیو ئابووریی چینیش پەرەپێبدات تا ئابووریی چین لەئابووریی كشتوكاڵییەوە بۆ ئابووریی پیشەسازی بگۆڕێت، بەوەش سەدان ملیۆن دەرفەتی كار لەشارە گەورەكانی چین رەخساند، بەوەش گەورەترین كۆچی كرێكاران لەجیهان دەستیپێكرد، كە گوندەكانی چینی لەگەنج چۆڵ كرد، گەنج شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیانیان گۆڕی بۆ شارەكان، بەئاستیك بوو كە شارەكانی چین لەڕێی ئەو كۆچبەرانەی گوندەكانەوە گەشەیان كرد، بەجۆرێك ئەو كۆچبەرانە زۆرینەی رەهای دانیشتووانی شارەكانیان پێكدەهێنا.
جیاوازیی داهاتی نێوان شارو گوندەكان
كۆچی ناوخۆیی كرێكارانی چین، جێهێشتنی كێڵگەو مەزراكانیان بوو بۆ ناوچە شارنشینەكان تاچالاكی غەیرە كشتوكاڵی بكەن، ئەو كرێكارانە بوونە بەشێكی سەرەكی هێزی كاری پیشەسازیی دەوڵەت، هەروەها بەشداریی كارایان لە پەیداكردنی سامانی نوێی چیندا كرد، ئاستی داهاتی نیشتەجێبووانی گوندەكانیان لەڕێی تەحویلكردنی بەشێكی داهاتەكانیان بۆ كەسوكاریان، وێڕای ئەوەی بەشداریی لەپەرەسەندنو گەشەپێدانی ناوچە گوندنشینو شارنشینەكاندا كردو بەشێوەیەكی گشتی ئاستی شارنشینی دەوڵەتیان بەرزكردەوە. ئەمەش بەجۆرێك بەڕێژەیی ئاستی جیاوازیی داهاتی نێوان شارو گوندەكانی دوای ئەو كۆچەی كرێكاران كەم كردەوە، كە ناوچە گوندنشینەكان سوودیان لەدەستهاتی گەشەی شارەكان لەڕێی ئەوەی كرێكاران بۆ كەسوكاریان تەحویلیان دەكرد، بینی.
ستراتیجیەتی پیشەسازییكردنی چین لەسەرەتادا دووچاری كەمی دەستیكاری پێویست لەناوچە پیشەسازییەكاندا بووەوە، ئەوەش ناچاریكرد سستمی كۆچكردنو نیشتەجێبوون ئازاد بكات، كە بە هۆكۆ ناسراوە، باشی ئەم سستمە بۆ سنوورداركردنی رەوتی كۆچی ناوخۆیی لە گوندەكانەوە بۆ شارەكان دەگەڕێتەوە، بەشێوەیەكی گشتی كۆچ لەچین بەدیارترین شێوەكانی كۆچی رێكخراو لەجیهان دادەنرێت، ئەو كەسەی دەیەوێت شوێنی نیشتەجێبوونی لەناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی تر بگۆڕێت، دەبێ بەپێی سستمی هۆكۆ رەزامەندی دەسەڵاتی ناوخۆیی وەربگرێت، جا ئەو كۆچكردنە هەمیشەیی یان كاتی بێت، بەپێی یاسا، هەركەسێك لەشوێنێك جیاواز لەشوێنی نیشتەجێبوونی بۆ ماوەی زیاتر لەسێ رۆژ بمێنێتەوە، دەبێ ناوی خۆی لای پۆلیس تۆمار بكاتو داواكاری بۆ وەرگرتنی نیشتەجێبوونی كاتی پێشكەش بكات.
سیستمی هۆكۆ
گواستنەوە لەناو شار یان گوند رەزامەندی دەسەڵاتی ناوێت، بەڵام گواستنەوە لەسنووری نیشتەجێبوونی بۆ ناوچەیەكی تر، رەزامەندیی رەسمی لەدەزگا ئەمنییەكان دەوێت، دەبێ هۆكاری گواستنەوەكەی قەناعەت بەدەسەڵات بكات، تا بتوانێ رەزامەندییان بەدەست بهێنێت، بۆ ئەوەی ئەوە بەدروستی جێبەجێبكرێت، چین پەیڕەوی سستمی پاسپۆرتی ناوخۆیی دەكات، تا رێگە لەكۆچی زۆری گوندنیشینان بۆ شارەكان بگرێت، هەروەها تا بتوانێ كۆنترۆڵی ئەو خزمەتگوزارییانەی دەوڵەت پێشكەش بەنیشتەجێبووانی دەكات، بكات.
ئەوەی لەگوندەوە بەرەو شارەكان كۆچ دەكات، رەزامەندیی نیشتەجێبو