ئەز وا حەز ئەکا پێش ئەوەی بڵێ کاکە خۆی بناسێنێ . بەندە نە چاودێری سیاسیم نە ئەندامی هێچ حیزبو پارتێکم نە مامۆستای زانکۆ نە سیاسەت مەدارم نە هەڵگری دوکتۆراو ماجستێری فەلم ، تەنها بەندەیەکی موخلیصمو بەس . دیارە ئەگەر کورد نەبومایە و خەڵکی ئەم خەراباتەش نەبومایە توشی ئەم دەردیسەریەش نە ئەبوم .
خۆلاسە کوردستان و کورد بونەتە دو بەرەو بە فەلسەفەی (نێرە بیدۆشە) هەر کۆبونەوەیە ئەدرێ لەیەخەی کۆبونەوە نیوەی میلەت بو بە سیاسەت مەدار ، مناڵان چاودێری سیاسین کەناڵەکانی میدیا کردویانە بەو ڕۆژەی قەرەویسی تیاکوژرا ، حیزبێ هەڕەشە ئەکا ، حیزبێ نەرمی ئەنوێنێ ، حیزبێ بێدەنگی هەڵ ئەبژێری ، حیزبێ هەرڕۆژەی لەسەر تەنافێ یاری ئەکا ، حیزبێ چۆتە سەر دارێو نایەتە خوارێ ،هەرچی پرۆژەی وەبەرهێنانو بنیات نان هەیە وەستاوە بەڵام پرۆژەی سیاسی بۆ قەیرانی سەرۆکایەتی پاڵپاڵێنیانە ، ئەمانە و گەلێکی تریش لە نەهامەتی ، برا لە برا زویر، مام لە برازا نیگەران ، پەیوەندی باوکو کوڕ ، ئەبێ بڵێن ئاخری خێر بێ ، پێئەچێ کەس نەتوانێ کتێب بۆ ئاخری بگرێتەوە ،
بەڕێزان حیزبەکان ، خاوەن دوکتۆراکان ،سیاسەت مەداران ،ئۆپۆزسیۆن چاودێرانی سیاسی خەم خۆران ، ئاساییە ئەگەر ئێمەی کورد لە کەس نەچێن و کەس لەئێمە نەچێت ،یا کەس لەڕەنگمان نەبێت ، لەگەڵ ڕیزو سوپاسی زۆرمان بۆ سەرۆکی هەرێم ، بمانەوێ و نەمانەوێ بەشێکە لە مێژومان بەچاکو خراپیەوە با ڕێز لە خەباتی بگرینوچاویش لە هەڵكەکانی بپۆشین بیخەینە سەرچاوان بیکەینەوە بە سەرۆک نەک بۆ دوساڵی تر ، بەڵکو تا جەنابیان تاقەتیان لێمان ئەچێ ، بەڵام با بەڵێنمان بداتێ ئەم چوار ساڵە چیمان بۆ ئەکات ، با کۆدەنگیەک دروست ببێت بڵێ جەنابی سەرۆک بەڵێنمان ئەدەیتێ ؟ خوێنی زەردەشت عوسمانو کاوە گەرمیانی وهاوڕێکانی ون نەبێت ؟
بەڵێنمان بدەرێ کە لیژنەکان هەڵوەشێنیتەوە دەزگای دەوڵەت کارا بکەیت ، بەڵێنمان ئەدەیتێ بیرە نەوتە قاچاغو قۆرغکراوەکان بگەڕێنەوە بۆ خەڵک ؟ بەڵینمان ئەدەیتێ موچە دوانەکەوێت ؟ بەڵێنمان ئەدەیتێ کارەبا چاک ئەبێت و تاریکی بنە بڕ ئەکرێت ؟ بەڵێنمان ئەدەیتێ ؟؟؟ بەڵینمان ئەدەیتێ شەفافیەت ببێتە بەرنامەو ڕۆژی ڕوناک ؟ بەڵێنمان ئەدەیتێ ژووری تاریک نەمێنێ ؟ زەویە داگیر کراوەکان ئەگەڕێتەوە بۆ خەڵک ، بەڵینمان ئەدەیتێ بە بەرپرسە ملیاردێرەکان بڵێ ئەمەتان لەکوێبو ، عەدالەتی ئیجتماعیمان بۆ فەراهەم ئەکەیت ، بەڵینە کۆنەکانمان بۆ بەجێ ئەهێنی ، گەندەڵەکانمان بۆ ئەهێنیتە پای هەقو حساب وە دەیان بەڵێنی تر و خۆلاسە چیمان بۆئەکەیت چبەڵێنێکمان ئەدەیتێ وە جۆنمان بۆ جێبەجێ ئەکەیت؟ فەرمو بەڕێزتان هەر سەرۆک بنو کورسی هەر لە ئێوە جوانە بەڵام ئەگەر لەم خولەدا بەڵێنەکانت جێبەجێنەکرد ؟
بەکوردیو کرمانجی ، بەندە ئەگەر ئەو مافەی پێبدرێ ڕوی دەمی بکاتە هەموانو بڵێ با هەمومان کاک مەسعود بکەینە سەرۆکی خۆمان ، بەڵام پاش ئەم خولە پێویستمان بە فیقهی قانونی نەبێ ، با پەنا نەبەینە بەر دەروجیران ، با نیوەمان شایەتمان بەشانی ئەنجومەنی شورا نەهێنینو نیوەمان ئیمانمان لەقبێ ، فەرمو جەنابی سەرۆک تۆ کاکمان بە، بەڵام لە یادت نەچێ بۆیە پێت ئەڵێن کاکە چۆلەکەمان بۆ بگری ، ئەی ئەگەر بۆت نەگرتین ؟