دروستكردنی متمانەی بانكی (Bank credit) لەكوردستان‌

یەكێك لەگرنگترین پایەكانی گەشەكردنی هەمیشەیی ئابوری دامەزراوەی بانكیە، ئامرازیكی ئەكتیڤە بۆ بزواندن‌و سەرڕێگرتنی سیاسەتەكانی دارایی‌و نەختی، خاڵی لاوازی ئەم دامەزراوەیەش لەهەرێمی كوردستان لاوازی پرۆسەی متمانەكاری بانكیە لەنێوان هاوڵاتیان بەبانكەكان لەلایەك‌و بانكەكان بەحكومەت‌و بانكی ناوەندی لەلایەكی تر…
 

 فاكتەری یەكەم واتە كەمی متمانە لە نێوان هاوڵاتیان‌و بانكەكان كەبووە بەهۆی دروستبوونی كۆمەڵگایەكی نەختی كەلەدەرەنجامی متمانە نەبوون بەخزمەتگوزاریەكانی بانكە ناوخۆییەكان‌وهەڵگرتنی پارەی نەختی لە پێچ‌و قوژبنەكانی ماڵەكان بەشێوەیەكی هەستپێكراو.

دیارە دروستكردنی متمانەو دوبارە هەوڵدان بۆ ڕێكخستنەوەی ئەم پەیوەندیە كاری زۆری ئەوێت‌و ئاستەنگی زۆری لە بەردەمدایە‌و خۆشبەختانە هەنگاوەكان دەستیان پێكردووە بەڵام زۆر بەخاوی بەڕێوە دەچێت.
 
ئێمە لێرەدا هەوڵدەدەین باسی متمانەو رەگەزەكانی‌و ئاستەنگەكانی بەردەمی‌و ئەو هۆكارانەش بكەین كە هەنگاوەكانی دروست كردنەوەی متمانەی بانكی خێراتر دەكەن.
 

–    متمانەی بانكی چییە؟

بریتییە لەو ئاسانكاریەی كە بانكەكان  دەیكەن بۆ تاكەكان لەڕەخساندنی برێك پارەی دیاریكراو لەماوەیەكی دیاریكراو بەبێ‌ دروستكردنی بەربەستە رۆتینیەكان بۆ چەند مەبەستێكی دیاریكراو.
 
لەپێناسەكەوە ئەتوانین بڵێین پرۆسەی دروستكردنی متمانە پرۆسەیەكی چەند لایەنەیە لەنێوان تاكەكان‌و بانكەكان‌و حكومەتی هەریم‌و حكومەتی ناوەند‌و بەهەموان ئەم پرۆسەیە تەواو دەبیت،‌وە هەتا ئاسانكاریەكان لەهەموانەوە زۆرتر‌و زیاتربن متمانەی بانكی زۆرتر ئەبێت لەگەڵ ئەوەشدا قەبارەی پاشەكەوتی تەندروست بۆ سەرمایەگوزاری بەردەوام گەورەتر ئەبێت.
 

بەڵام بەشی زۆری ئەركەكانی ئەم پرۆسەیە ئەكەوێتە ئەستۆی حكومەتی هەریم‌و بانكەكان واتە پێویستە حكومەت لەڕێگای هەنگاوی عەمەلی‌و هۆشیاری زیاترو بانكەكانیش دەستپێشخەربن لەدروستكردنی متمانەو ئاسانكاری زۆرت بۆ تاكەكانی كۆمەڵگا بكەن.

–    ڕەگەزەكانی متمانەی بانكی
1-    بونی دڵنیایی‌و لەیەكتر رابینین ئەمەش بەهۆی ژینگەیەكەوە دەبێت كە پێویستە حكومەت بۆ بارو دۆخی ئابوری دروستبكات بەشێوەیەكی گشتی.
2-    برێك پارە كە پێویستە لەبانكدا هەبێت‌و ئارەزوویەك لای تاكەكان هەبێت بۆ سپاردنی زیادەی پارە یان وەرگرتنی پارە .
3-    مەبەستی متمانەكاری واتە هەتا بوارو مەبەستەكانی متمانەی بانك زیاتربن باشترە.
4-    ماوەو كاتی متمانەو دڵنیایی یەكە تا زیاتر بێت‌و قیستەكان درێژترین متمانەكاری زیاتر دەبێت.
5-    خستنەسەری بانكەكان بۆ پێدانی ئاسانكاری‌و قەرز  لەوانەش سوو قازانجی قیست‌و قەرز‌و عمولەی بانك.

جۆرەكانی متمانەی بانك

یەكەم: متمانە بەپێی مەبەست‌و جۆری چالاكی ئەو قەرزو ئاسانكاریانە دەگرێتەوە كەبۆ مەبەستەكانی پیشەسازی یان بەكاربەرەكی یان زەوی‌و زارو خانوكردن‌و عقارات بوارەكانی تر دەدرێت.
 
دووەم: متمانەی بانكی بەپێی كات‌وشیوازی دانەوە كەدابەش دەبێت بەسەر متمانەی كورتخایەن‌و مامناوەندو درێژخایەن.
 

سێیەم: متمانە بەپێی زەمانەت‌و دەسەبەری پێشكەشكراو كەچەندین جۆری قەرز هەیە لەبەرامبەر دەسەبەری جیاواز بۆنموونە قەرز لەبەرامبەر دەسەبەری كەسی یان عقارو تاپۆ  یان لەبەرامبەر زەمانەتی كاغەزە داراییەكان یاخود بەروبومی كیڵگەیی.

گرفتەكانی بەردەم پرۆسەی دروستبوونی متمانەی بانكی
 

گرفتەكانی لاوازی متمانەی بانكی لەچەند لایەكەوە سەری هەڵداوە كەلێرەدا یەك یەك باسیان ئەكەین:
لایەنی یەكەمی گرفتەكان  ئەو ژینگە نالەبارەیە كەلەعیراق هەیە بەگشتی لەگەندەلی‌و پەشێوی سیاسی لەناویدا كەرتی نەختینەیی‌و دارایشی گرتۆتەوە‌و بانكی ناوەندیش بەشێكە لەم مەنزومە خراپەی عیراق.
ئەمە سەرەڕای پەیوەندیە خراپەكانی هەریم‌و بەغدا كەرەنگدانەوەی هەیە بەسەر پەیوەندیە ئابوریەكان بەگشتی‌و خراپی پەیوەندی بانكەكانی هەریم بەبانكی ناوەندی بەغداش دەرەنجامی ئەم رەوشە خراپەیە سەرەنجام پرۆسەی دروستكردنی متمانەی بانكی لاوازكردووە.

لایەنی دووەمی گرفتەكان حكومەتی هەریم خۆیەتی لاوازە لەحەوكەمە (بڕیاربەندی) بانكەكان‌و دووفاقی (ئیزدواجیەت) بەئاشكرا دیارە لەسەرپەرشتیكردنی بانكەكانی هەریم.
 
هەروەها ل