( هەموو ئەوەى کە پارتی و یەکێتی و گۆڕان بە ناوى دیموکراسی و دەستاودەستکردنی دەسەڵات و ئازادییەکانەوە دەیڵێن بێجگە لە درۆو بۆ فریودانی جەماوەرو بۆ شاردنەوەى رقە مێژووییەکانیان لە یەکتر هیچیتر نیە، ئەوەى کەمێک ئاگادارى مێژووى ئەم سێ لایەنە بێت هەرگیز بڕوا بەو قسانە ناکات چونکە دیموکراسی و دەستاودەستکردنی دەسەڵات و ئازادییەکان بکەرى کاراى خۆیی هەیە کە جیاوازە لەم جۆرە بکەرە )
زیاتر لە نیو سەدە بەسەر ململانێکانی باڵی ئیبراهیم-جەلال و باڵی بارزانیدا تێدەپەڕێت. هێشتا ئەو ململانێیانە لە لوتکەى ئاڵۆزیدان و ئەوە نیو سەدەیە خوێنی رۆڵەى کورد لەو پێناوەدا بە فیڕۆ دەچێت واتە لە پێناوى رقی برایم ئەحمەد لە بارزانی و بە سوک سەیرکردنی برایم ئەحمەد لە لایەن بارزانیەوە لەم ماوە درێژەدا رووبارێک خۆێن لە کوردستان رژاوە، ئەمە بێجگە لە رۆڵی ئاشکراى ساڤاک بۆ زیاتر درزپێبردنی بزووتنەوەى کوردى ئەو کاتە. مام جەلال لە پێناوى بە دەستهێنانی سەرۆکایەتی کۆمارداو رەنگە لەژێر کاریگەرى ئازاری ویژدانیشدا بەوەى کە بارزانی کاتی خۆی زۆر رێز لەو گرتووەو پێدەچێت ئومێدیشی پێی هەبووبێت، بە جۆرێک پەیوەندییەکانی لەگەڵ بنەماڵەى بارزانیدا ئاسایی کردەوە، ئەوەش بووە هۆى کەمێک هێوربوونەوەى ئاڵۆزییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی بە تایبەتی دواى روخاندنى رژێمی سەدام. بەڵام دواى ئەوەى کە مام جەلال ئامادەیی سیاسی نەماو لە بڕیاری سیاسی یەکێتی دوورکەوتەوەو بڕیار کەوتە دەستی هێرۆخان ئەو کەسانەى لێی نزیکن و درووستبوونی پەیوەندی هاتووچۆى نێوان هێرۆخان و نەوشیروان مستەفاو کۆبوونەوەى چەند جارەیان و لاوازبوونی رۆڵی کۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح لە بڕیاری یەکێتیدا، پەیوەندییەکانی نێوان ئەم دوولایەنە واتە پارتی و یەکێتی بەرەو ئاڵۆزبوونی زیاتر چووە. لە لایەکی تریشەوە کاتێک مام جەلال زیاتر لە پارتی نزیکبووەوە، نەوشیروان مستەفا یەکێتی بەجێهێشت و دەشێ یەکێ: لە هۆکارەکانی ئەو بەجێهێشتنەش نزیکبوونەوەى مام جەلال بووبێت لە بنەماڵەى بارزانی، دواتر نەوشیروان مستەفا ناڕەزاییەکانی خەڵکی قۆستەوەو بزووتنەوەى گۆڕانی درووستکردو، ئەگەرى درووستبوونی ئۆپۆزسیۆنێکی سرووشتی و کاراو مەدەنیشی لەباربرد. کە لە راستیدا نەوشیروان مستەفا وەکو جاری تریش من نووسیووە دڵسۆزترین قوتابی و شوێنکەوتووى برایم ئەحمەدە لە سیاسەتدا بە گشتی. چ لە هەڵوێستیدا بەرامبەر بە بنەماڵەى بارزانی و چ لە کارکردنیدا بێجگە لەم چەند ساڵەى کە کەسی یەکەمی گۆڕانە، ئەگینا ئەو هەمان شێوەى برایم ئەحمەد هەمیشە ویستوویەتی هەموو شتێک خۆى بێت و لەگەڵ ئەوەشدا واجیهە نەبێت، بۆ نموونە ئەو هۆکارو بڕیاردەرى جیابوونەوە بوو لە شەست و چواردا کەچی لایەنگرانی باڵەکەى ئەو لە برى ئەوەى پێیا بگوترێت برایمی ناونران جەلالی.
بەهەرحاڵ ئێستا لەسەر کێشەى سەرۆکایەتی هەرێم نێوانی پارتی لەگەڵ یەکێتی و گۆڕاندا لە خراپترین باریدایەو ئەگەر سازان نەکەن و لۆجیکی عەقڵ بەکار نەهێنن ئەوا کوردستان لەبەردەم ئەگەرى روودانی تراژیدیایەکی گەورەدایە و دەشێ بەیەکێک لەم دوو ئەگەرە تەواو بێت. یان دابەشکردنەوەى باشووری کوردستان بۆ دوو ئیدارە. یان خولێکی ترى شەڕی ناوخۆ. هۆکارى ئەمەش ئەوەیە کە یەکێتی و گۆڕان دەیانەوێت هەروا بە ئاسانی بەڕەکە لە ژێر پێی ماڵی مەلا مستەفا بە ناوى دیموکراسی و پەرلەمانەوە دەربهێنن. لە کاتێکیشدا خۆیان نە پاڵێوراویان هەیەو نە هیچ کام لە سەرکردە یەکەمیەکانی ئەم دوولایەنە بوێرى ئەوەیان هەیە لەگەڵ مەسعود بارزانی بچنە کێبڕکێوە. من وایدەبین هەروا بە ئاسانی ماڵی مەلامستەفا سەرۆکایەتی هەرێم و بڕیارى باشوورى کوردستان نادەن بە کەسانی تر، ئەوان ئەو بڕیارەیان بە مام جەلال رانەبینی کە بەهێزترین کەسی گۆڕان و یەکێتیش لەچاو مام جەلال و تواناو لێهاتوویی و دیپلۆماسیەت و شارەزایی و نەبەزین و خۆڕاگرى و تواناى رووبەڕووبوونەوەو دایەلۆگ و مرونەتدا زۆر لاوازن. بۆیە ئەوە وەهمە کە بەم شێوەیە ئومێدی ئەوەیان هەبێت کە ماڵی مەلامستەفا فڕێبدەنە دەرەوەى لوتکەى دەسەڵات و بڕیارى کوردییەوە. ئەمە بێجگە لەو پێگە سیاسیە نێودەوڵەتیەى کە ئەوان ئێستا هەیانەو ئەو لۆکاڵیبوونەشی کە یەکێتی و گۆڕان هەیانە. هەروەها ئەو جەمسەرەى کە ماڵی مەلامستەفا پێوەى بەندن کە جەمسەرى تورکیا، جیهانی سوونەى ئیسلامی و رۆژئاوایە، جەمسەرەکەى یەکێتی و گۆڕانیش ئێران و شیعەیە. بێگومان ئەوە لە شەڕی داعشدا لە زمانی بەرپرسانی باڵاى پێشمەرگەى یەکێتیەوە بە ئاشکرا دەردەکەوێت کە چۆن هاوپەیمانان سنورەکانی پارتی دەپارێزن و هاریکارییان دەکەن و هەمووش دەبینین بێجگە لە کەرکوک کە ئەویش مەسەلەکە نەوتە ئەگینا فڕۆکەى هاوپەیمانان بچوکترین یارمەتی هێزەکانی یەکێتی لە جەلەولاو ناوچەکانی تری جێ نفوزى یەکێتیدا نەداوە. ئەگەر کەسێک دیدی