ناشیرین‌ترین شوێن ئه‌و شوێنه‌یه که چه کی تێدا بێت، هه‌روه‌ک ره‌نگه ئه‌گه‌ر چه‌ک به ئه‌سته‌م جوانیه‌کی تێدا بێت ئه‌و چه‌که بێت که بۆ به‌رگری کردن له مافه ره‌واکان، یان بۆ پاراستنی ئاسایش و ژیانی خه‌ڵکی به‌کار بهێنرێت. ئه‌وه‌ش به گوێره‌ی کورد ئه‌و چه‌که‌یه به شانی پێشمه‌رگه‌وه‌یه یان به ده‌ستی ئاسایش و پۆلیسه‌وه‌یه. ناشیرین‌ترین که‌سیش ئه‌وانه‌ن که ده‌مانه‌چه‌کانیان به رووتی ده‌که‌ن به پشتوێنه‌کانیانداو پۆزی پێوه لێده‌ده‌ن.
دیاره له رووی ده‌رونیه‌وه هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌مجۆره یان به‌هه‌رجۆرێکی تر چه‌ک هه‌ڵده‌گرن و پێشمه‌رگه یان ئاسایش و پۆلیس نین، ئه‌وانه‌ن هه‌ست به که‌موکورتی له که‌سێتی خۆیاندا ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت به‌و چه‌که‌وه بوونی خۆیان هاوسه‌نگ بکه‌ن که ئه‌وه‌ش هه‌رگیز له روانگه‌ی ئه‌وانی تره نایه‌ته دی و چه‌ک مانای سوکی و بێ گه‌وهه‌ری ئه‌و که‌سه‌یه دەکەیەنێت که پێویست نیه‌و هه‌ڵی ده‌گرێت.
دیاره گومانمان له‌وه‌دا نیه که په‌رله‌مانی کوردستانیش ئه‌وه‌تەی درووستبووه یه‌کێکه له دامه‌زراوه هه‌ره لاواز‌و هه‌زیل و بێ شه‌خسیه‌ته‌کانی کوردستان، ئه‌و دامه‌زراوه‌ی که وه‌کو جێگایه‌که حیزبه‌کان هه‌رچوار ساڵ جارێک ژماره‌یه‌ک له کادیرو که‌سه‌کانی خۆیان ده‌نێرنه ئه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندیان بکه‌ن.
ئایا ئه‌ندامی په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر به‌راستی نوێنه‌ری خه‌ڵکه چه‌کی بۆ چیه، چونکه ئه‌گه‌ر نوێنه‌ری خه‌ڵک بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ر مه‌ترسیشی له‌سه‌ر بێت خه‌ڵک ده‌یپارێزێت، به‌ڵام دیاره ئه‌وه ئاشکرایه که په‌رله‌مانی کوردستان و عێراقیش نوێنه‌ری خه‌ڵک نین، به‌ڵکو کارگه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی به‌شێک له کادیرانی حیزبن، هه‌ر چوار ساڵ جارێک حیزبه‌کان ئه‌و ئیمتیازاته ده‌ده‌ن به به‌شێک له کادیره‌کانی خۆیان و ره‌وانه‌ی ئه‌و دامه‌زراوی ده‌وڵه‌مه‌ندکردنه‌یان ده‌که‌ن که ئه‌ویش له قوتی خه‌ڵکی کوردستانه.
ئایا ئه‌گه‌ر سه‌رۆکایه‌تی و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیش هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و که‌سانه نین که ده‌مانچه‌کانیان به رووتی ده‌که‌ن به پشتوێنه‌کانیاندا و وه‌کو گوتمان لاوازی که‌سێتیان هه‌یه، چه‌کیان بۆچیه. دیاره ئه‌مانیش له هه‌مان ئه‌و نه‌سه‌له‌ن واته نه‌سلی ئه‌وانه‌ی به چه‌ک بوون و که‌سێتی خۆیان ده‌سه‌لمێنن، بۆیه پێویستیان به چه‌ک و مه‌شجه‌ب و ته‌قه‌مه‌نیه.
ئێمه ده‌بینین به‌رپرسه لێهاتووه‌کانی پێشمه‌رگه مه‌گه‌ر بۆ به‌ره‌کانی پێشه‌وه بچن ئه‌گینا چه‌ک هه‌ڵناگرن، تۆ بڵێی ئه‌ندامانی په‌له‌مان له‌وان گرنگتر بن و مه‌ترسی زیاتریان له‌سه‌ر بێت. ئه‌مه هه‌رگیز جێگای بڕوا نیه پێموایه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی په‌له‌مانی کوردستان و عێراقیش ئه‌وه‌نده لاواز‌و که‌سێت ون و نادیار‌و گومناون، زۆرینه‌یان ئه‌وه‌نده بێتواناو ناکاران نه‌ک مه‌ترسیان له‌سه‌ر نیه، به‌ڵکو نه‌ک دوژمن به‌ڵکو له ناوخۆش که‌س به هیچیان نازانێت، به‌ڵگه‌شمان ئه‌وانه‌ی پێشووه دوای ئه‌وه‌ی به موچه‌ی زۆر له بێ عه‌قڵی حکومه‌تی هه‌رێم و عێراق خانه‌نشین کراون زۆرینه‌یان حۆل حۆل ده‌سوورَێنه‌وه یان کاسپی ده‌که‌ن یان له ئه‌وروپا و وڵاتان به پاره‌ی کوردستان خه‌ریکی ژیانن. بۆیه ئه‌مانه هه‌ر ده‌بێ دێڕه شیعره‌که‌ی پیره مێردیان بۆ بگوترێت به‌ڵام به ده‌ستکارییه‌وه:. به‌ناو نوێنه‌ری خه‌ڵک ئه‌ی میلله‌ت فرۆشان.. .. به پێکی خه‌ستی موچه‌و ئیمتیاز مه‌ست و سه‌رخۆشان. .. . سبه‌ینێ جه‌ژنه میلله‌تی هه‌ژار ویژدانی پڕه‌و گیرفانی به‌تاڵ. .. . ئێوه‌و زۆرینه‌ی به‌رپرسانی کورد گیرفانتان پڕ‌و زۆر شتی تریشتان به‌تاڵ.