پێویسته له‌ته‌واوی وڵاتانی جیهاندا حكومه‌ته‌كان سیاسه‌تێكی گشتگیر و بنه‌ڕه‌تییان هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی وڵات له‌هه‌ڵكشانێكی به‌رده‌وامدا بێت له رووی ئابورییه‌وه، یان ده‌توانین بڵێین سیاسه‌تی بوژانه‌وه‌ی وڵات خه‌ون و ویستی هه‌موو حكومه‌تێكه تاكو بواری ئابوری له‌وڵاتدا پێش بخات و خۆشگوزه‌رانی بۆ كۆمه‌ڵگه فه‌راهه‌م بكات، له‌گرنگی باسێكی ئاوهادا و له‌فه‌لسه‌فه‌ی بوژانه‌وه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌ده‌بێت حكومه‌ت ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌تێكی تۆكمه و گشتگیر پیاده بكات به‌و پێیه‌ی ژیانی تاكه‌كان ڕێكده‌خات له‌ڕووی ئابوورییه‌وه، یان به‌دیوێكیتردا بڵێین بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت گۆڕان له‌كایه و لایه‌نه جۆربه‌جۆره‌كانی ژیاندا بكات ئه‌وا ده‌بێت كه‌رتی ( كشتوكاڵ، په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و ….هتد ) به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رێت و كاربكات له‌پێناو باشتركردنیاندا، ئه‌گه‌ر ئه‌م بوارانه وه‌ك نمونه‌ی زیندووی ئێستا وه‌ربگرین له‌زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌كاندا گۆڕانی له‌به‌رچاو به‌ئاراسته‌ی گه‌شه‌ی ژیانی تاكه‌كان و كۆمه‌ڵگادا ده‌كات، له‌وه‌ها بابه‌تێكی گرنگدا ناكرێت خۆمان له‌و وێنه زیندوانه‌ی ئێستا دووربگرین كه‌دیوی بوژانه‌وه و گه‌شه‌ی وڵاتانمان پیشان ده‌دات به‌هۆی گرنگی و وردی سیاسه‌تی بوژانه‌وه‌یانه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته به‌راوردێكی كه‌م له‌م سیاسه‌ته‌دا بكه‌ین له‌نێوان كوردستان به‌هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كیتری ده‌ره‌وه‌مان، ئه‌ڵبه‌ت ده‌گوترێت كه‌كشتوكاڵ داینه‌مۆ و هێزی بزواندنی ده‌ستهاتی تاك و ژێرخانی ئابووری وڵاته، بۆیه ئه‌م كه‌رته (كه‌رتی كشتوكاڵ) جیاواز له‌هه‌ر بوارێكی تر ڕه‌گێكی درێژ و قوڵی له‌ژیانی هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵگادا هه‌یه، بۆ ئه‌م نوسینه‌مان ئه‌گه‌ر نمونه‌ی وڵاتێكی وه‌ك ( به‌رازیل ) وه‌ربگرێن له‌كه‌مترین ماوه‌دا توانیویه‌تی هێزی كشتوكاڵی بكاته وه‌سیله‌ی یه‌كه‌می بۆ به‌ره‌وپێشبردن و بوژانه‌وه‌ی وڵات به‌و پێیه‌ی له‌ڕیزبه‌ندی ساڵانه‌دا بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌ڕووی ئابوریه‌وه گه‌شه‌ی دیار و له‌به‌رچاویان كردووه، ئه‌م وڵاته توانی پله‌ی پێنجه‌م وه‌ربگرێت، به‌ڵام جێگه‌ی پرسیاره هه‌نوكه‌یشی له‌گه‌ڵ بێت كه‌حكومه‌تی كوردستان سیاسه‌تێكی گشتگیری بۆ بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ نیه، له‌به‌رئه‌مه‌یه ده‌توانین بڵێین هێشتان ژێرخانی ئابووری وڵات له‌بوژانه‌وه‌دا نیه، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه له‌حاڵه‌تێكی خراپ و سستدایه و داهاتی تاكه‌كان سنوردار و هه‌ندێجار له‌ژێر پله‌ی هه‌ژاریدا ده‌بینرین، ئه‌وه‌ی له‌م وڵاته‌دا ده‌بێته خاڵی یه‌كه‌م و سه‌ره‌تای بۆ بوژانه‌وه‌ی ئابوری هێشتان كشتوكاڵ نیه و ئه‌گه‌ر بۆ جارێك بڕوانین بۆ ئه‌و به‌روبومانه‌ی له‌بازاره‌كانی ئێمه‌دا ساغ ده‌كرێنه‌وه زۆر به‌كه‌می به‌رهه‌می كوردی و خۆماڵی و نیشتمانیه، ئه‌وه‌ی حكومه‌ت بۆ سیاسه‌تی بوژانه‌وه‌ی كردووه له‌م وڵاته‌دا هێشتان نه‌گه‌شتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی وه‌ك هه‌ر وڵاتێكی‌تر گۆتاوه‌ڕۆی ئه‌م سیاسه‌ته له‌جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵگادا جێبكاته‌وه ، له‌به‌رئه‌مه‌یه ده‌كرێت بڵێین ئه‌وه‌ی ناوده‌برێت به‌سیاسه‌تی بوژانه‌وه ته‌واو پێچه‌وانه‌یه و راستتر وایه بڵێین ( بوژانه‌وه‌ی سیاسه‌ت ! ) ، واته ئه‌وه‌ی له‌م بواره‌دا ساڵانه بودجه‌ی بۆته‌رخان ده‌كرێت ئه‌وه سیاسه‌تی ئابوری نیه له‌سه‌رئه‌رزی واقیع جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵكو ئه‌وه بوژانه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه‌هه‌موو ساڵێك ئێمه چاوه‌ڕوانی باشتركردنی بارودۆخی ئابوری تاكه‌كانمان ده‌بین و كه‌چی هێشتان ناتوانرێت گۆڕان له‌چۆنیه‌تی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌دا به‌گشتی بكرێت ، واته ده‌مانه‌وێت به‌گشتی ئه‌وه بڵێین هه‌موو ساڵێك ئه‌و سیاسه‌ته ده‌بوژێنرێته‌وه كه‌خاوه‌ن به‌روبومه‌كان به‌نرخێكی كه‌م و هه‌ندێجار دوورله‌ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی مادی و چاره‌سه‌ری زیانه‌كان به‌رهه‌مهێنه‌ران ڕازی ده‌كرێن و هیچ ساڵێكیش نیه بۆ به‌روبومی به‌كارهێنراو به‌كاربه‌ر هانا نه‌باته‌به‌ر وڵاتانی ده‌ره‌وه ، ئه‌ڵبه‌ت خۆی له‌خۆیدا سیاسه‌تی بازرگانی و ته‌راتێنی شمه‌ك ڕێگه‌یه‌كی باش و وه‌سیله‌یه‌كی گونجاویشه بۆ بوژانه‌وه‌ی وڵات، به‌ڵام دیسانه‌وه ئێمه نه‌مانتوانیوه به‌ژداربین له‌م سیاسه‌ته‌یشدا و بونێكی ئه‌وتۆمان نیه‌له‌ناردنه ده‌ره‌وه‌ی شمه‌ك و كاڵا زیاده‌كانماندا بۆ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، هێشتان له‌سیاسه‌تی حكومه‌تدا (گونده‌كان و ناوچه دووره ده‌سته‌كان و به‌رهه‌مهێنه‌رانی كشتوكاڵ) نه‌بون به‌خاڵی جه‌وهه‌ری سیاسه‌تی بوژاندنه‌وه‌ی وڵات له‌كاتێكدا گونده‌كان له‌ته‌واوی جیهاندا ڕۆڵیان هه‌بووه و به‌رده