دوێنێ پەرلەمانی كوردستان دەنگی دا بەو پڕۆژەیەی كەحكومەتی هەرێمی كوردستان ڕەوانەی پەرلەمانی كردبوو بەناوی “ڕاكێشانی مایە” كەلەناوەڕۆك و ڕاستیدا پێی ئەوترێت قەرز .
قەرز لەپێناو چی و بۆچی ؟ ئەمە ئەو پرسیارەیە كەتا ئێستاش نەك كەسانی ئاسایی ئەم نیشتیمانە بەڵكو خودی ئەو پەرلەمانتارانەش نازانن بۆچی ئەكرێت ؟ ئەو سودەی كەدەكەوێتە سەر ئەو قەرزە چەندە ؟ شێوەی دانەوەكەی چۆنە ؟ ئەمە وەك سێ پرسیاری زۆر سادەو دیاری چۆنیەتی قەرزكردن , چونكە ئەگەر لەقەرزكردن لەسەر ئاستی دەوڵەتیوو نادەوڵەتیدا زانیاری تەواو نەبوو لەسەر ئەم سێ پرسیارە سادەیە ئەوە ڕاستەوخۆ نەتوانینوو هەرەسی ڕاستەوخۆمان ئەداتە دەستەوە لەگەیشتن بەئامانجەكانی پێویستبوون بەپارە بۆ گەیشتن بەئامانج لەتێپەڕاندنی قەیرانی دەوڵەت كەتێی كەوتووە , واتە ناتوانرێت بەهیچ شێوەیەك قەرزەكە ببێتە هۆكاری نەهێشتن یان كەمكردنەوەی ئەو قەیرانەی كەحكومەت تێیكەوتووە كەبیانوو لەقەرزكردنەكە لێی سووككردن یانیش كەمكردنەوەی بارگرانیە لەوقەیرانە داراییەی كە حكومەت تووشی بووە .
لەڕاستیدا قەرزكردن و عاقڵانیوو ڕوون و شەفاف لەخەرجكردندا بەئاسانی گەیشتنە بەئامانج كەلێیەوە ئامانجەكە كراوەتە هۆكار بۆ قەرزەكە , لەحاڵەتێك كەحكومەتەكە لەقەیرانی گەندەڵیدا نەناڵێنێت , چونكە ئەگەر حكومەت نغرۆی گەندەڵی بوبێت ئەوە بەهیچ شێوەیەك قەرزكردن نابێتە هۆكاری گەیشتن بەئامانجی چارەسەركردنی قەیرانی دارایی و ئابوری , وەك یۆنان گەندەڵی وای لێكردووە گەیاندویەتیە ئاستێك كە قەرزبكات لەپێناو دانەوەی قەرز , نەبوونی ئەم گەندەڵیە دیارو گەورەیەش لەوڵاتدا قەرزكردن لەلایان حكومەتەوە گەیشتنە بەئامانج بەئاسانی وەك یابان .
دەپرسم ئایا پەرلەمانتارانی دەنگدەری پڕۆژەی ” ڕاكێشانی مایە” , قەرز , عاقڵانیوو لەسەر بنەماو پێشبینی زانستیانە دەنگیان داوا ؟
لەكاتێكدا هیچ پەرلەمانتارێك زانیاری تەواوی نیە لەسەر شێوەی گرێبەست و بڕی بەرهەمی نەوت وەك سەرچاوەی سەرەكی و باڵا لەپێكهاتەی داهاتی نەتەوەیی ناوخۆ ؟
نەزانینی بڕی داهاتی ساڵانەی خاڵە گومرگیەكان و چۆنیەتی سەرفكردنی ؟
حیسابنەكردن و نەخوێندنەوەی ئەو قەرزەی ڕابردوو تا پێش ئەم پڕۆژەیە و نەتوانینی حكومەت لەدانەوەی هیچ بڕێك لەو قەرزانەی كەلەسەریەتی !؟ كەتا ئێستا ئەو زانیاریە دروستانەی كەهەن لەسەر كۆی ئەو قەرزەی كەحكومەتی هەرێمی كوردستان لایەتی ( 21ملیار دۆلارە) ؟
نەزانینی ئەوەی , ئەو قەرزە بۆچی دەكرێت ؟
كۆی ئەو نەزانینوو چۆنیەتی سەرفكردنی قەرزی 5ملیار دۆلارە لەناو ناو غەرقبوونەی حكومەت لەگەندەڵیدا , وەڵامی ئەوەمان ئەداتەوە كە دەنگدانی ئەو پەرلەمانتارانەی پڕۆژەكە , بەرهەمەكەی جگە لە غەرقكردن و مژینی خوێنی زیاتری هاوڵاتی ئاسایی هەرێمی كوردستان هیچی تر نیە ؟!
بەهیچ شێوەیەك زانستیوو ئاسایی نیە خۆشگوزەرانی هێنان و باشكردنی باری دارایی حكومەت بەهۆی ئەم قەرزەوە لەجێگای خوێن مژینەكە دابنێین , لەكاتێكدا تائەو ساتەی دوای دەنگدان بەپڕۆژەی “ڕاكێشانی مایە” قەرز , حكومەتی هەرێمی كوردستان بەدەست گەندەڵەیەكی لەڕادەبەدەر گەورە لەكۆی تەواوی سێكتەرەكانی ئابوریدا ئەناڵێنێت , تەنانەت بەئاشكرا ئەبینین تا ئێستا بەبەرچاوی حكومەتی بنكە فراوانیشەوە تاكەكەس و حیزب هەیە خۆی كردووە بەخاوەنی دەیان و سەدان كەرت و لقی ئابوری گشتی و ئەیبات بەڕێوەو لێیەوە بەردەوام بەڕۆژی ڕووناك حكومەت ئەدۆشێت , كەلەبنەڕەتدا دۆشینی ئابوری گەلە , بێ ئەوەی تا ئێستا بەدرێژایی زیاد لەچارەگە سەدەیەكی دەسەڵاتی كوردیدا كەسێك سزا درابێت لەسەر ئەم خۆبەخاوەنی كردنەو سوكردنی ئەم گەندەڵیە گەورەییەی كەئێمەی گەیاندە داتەپینی دارایوو ئابوری وەك هاوڵاتی ئاسایی و ئەوانیشی كردە خاوەن حیسابی بانكی ئەمریكییوو ئەوروپی و گەیشتن بەژیانی شاهانە لەدەرئەنجامی ئەم خوێن مژینە .
بۆیە ئەم قەرزەی كەئامانجە بكرێت دەشێ ماوەیەك ئەم داتەپینە داراییوو ئابورییە سوك بكات , بەڵام كۆتاییەكەی قوڵكردنی زیاتری قەیرانەكەیە لەوەی كەئێستا هەیە