هه‌ندێك ده‌ڵێن”حكومه‌تی هه‌رێم موچه‌ی پێ دابین ناكرێت، ئیتر ده‌وڵه‌تی چی؟”، گوایه ده‌وڵه‌ت به‌بێ ئابورییه‌كی پته‌و نایه‌ته دی.
هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌ك له‌و ده‌سته‌ڵاتدارانه‌ی كورد، كه ژه‌هری دنیایان كرد به گه‌ده و مێشكماندا، به‌جێیه.
به‌ڵام ئه‌مه نابێت تێكه‌ڵ بكرێت له‌گه‌ڵ پرسی سه‌ربه‌خۆبوون. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه ئاماده بن ئێمه ئابورییه‌كی بنچینه به‌هێز و ده‌زگای تۆكمه‌مان هه‌بێت (وه‌ك بانكی ناوه‌ندیی)، ئیدی زۆر پێویستمان به ده‌وڵه‌ت نابێت. مه‌گه‌ر له خه‌ودا ئه‌مه ببینین.
• هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن”ئابورییه‌كه‌مان بچوك ده‌بێت، بۆیه لاوازیش ده‌بین”. نه ئابوری گه‌وره مه‌رجی باشبونی ژیانه و نه ئه‌م مۆدێله‌ش هه‌میشه سه‌ركه‌وتوو بووه (بڕوانه ئه‌وروپا به‌و هه‌موو پێشكه‌وتنه‌وه). خۆشگوزه‌رانی له چه‌ندین ده‌وڵه‌تی بچوك باشتره له چین(چاینا).
• ده‌وڵه‌ت نابێت به موڵكی نه‌ته‌وه‌یه‌ك تا هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندنی له خانه‌ی شۆڤێنیزم و دژه تۆلێرانسدا دابنرێت، من هه‌رگیزیش نه‌مبیستووه گه‌لانی سه‌ر خاكێك وتبێتیان” له پێناوی تۆلێرانسدا، ده‌وڵه‌تمان ناوێت، كێ دێت ئه‌م خاكه ببات به‌ڕێوه به‌خێر بێت”. ئیكوادۆر دۆلاری ئه‌مه‌ریكیی به‌كارده‌هێنێت، له بری دراوی خۆی، به‌ڵام ڕازی نابێت ئه‌مه‌ریكا داگیری بكات.
• ده‌وڵه‌ت نه پرۆژه‌ی ڕزگاركردنی مرۆڤایه‌تییه و نه گره‌نتی به‌خته‌وه‌ریی هه‌تاهه‌تایی ده‌كات، به‌ڵكو هاتنه ده‌ره‌وه‌یه له ژێر پێی ده‌سته‌ڵاتدارانێكی بیانیی كه له كوشتن و كاولكردن و برسێتی زیاتریان بۆ ئێمه، پێ نه‌بووه. ئه‌مه‌ش به نرخه.
• ژیان له باشوری كوردستاندا پڕوكێنه‌ره، ته‌نیا هه‌واڵێكی خۆش ئه‌وه‌یه ده‌رفه‌تێك بۆ جیابونه‌وه دروست بووه. ئه‌ردۆگان و ده‌وڵه‌تی توركیا نا، به‌ڵكو به‌هێزبونی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له باكور ده‌رفه‌ته‌كه نزیكتر ده‌كاته‌وه، به مه‌رجێك جه‌ماوه‌ر وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان، به پیاهه‌ڵدان و له ترس و دژی ئه‌ردۆگان، ده‌میرتاش و حزبه‌كه‌ی نه‌كه‌ن به دیكتاتۆر، یان هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵپه‌ی پۆست كۆی گڕ و تینه‌كه كز نه‌كات. هێشتا له‌مانه به گومانم، ئه‌گه‌رچی بوونی په‌كه‌كه به قه‌ندیله‌وه وره‌م به‌رزتر ده‌كاته‌وه.
• بۆ ئه‌وه‌ی پرسی ده‌وڵه‌ت نه‌بێت به پرۆژه‌یه‌كی حزبیی و دیاریی ده‌ستی پارتێكی دیاریكراو، یان ئامرازێك بۆ كردنه‌وه‌ی ئاگری جه‌نگ، ده‌بێت بێته ناو فه‌زای گشتییه‌وه و به جدی وه‌ربگیرێت، ڕێگایه‌كی ئارامیش بۆ په‌ڕینه‌وه بدۆزرێته‌وه.