ئافره‌ت رۆڵی باڵای هه‌یه له گه‌شه‌ی ئابوری وڵات، چونكه نه‌بوونی كار بۆ ئافره‌تان رێژه‌ی بێكاری زیاد ده‌كات و به‌و پییه‌ی كه نیوه‌ی دانیشتوان ئافره‌ته ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه ئه‌و رێژه زۆره بێكار بێت و ئابوری وڵات بۆ داهاتوویه‌كی بێكاری و ره‌ش ببات، له ساڵی 2014 دا كۆبونه‌وه‌ی جی بیست كه گه‌وره‌ترین كۆبونه‌وه‌ی جیهانی وڵاتانه له‌سه‌ر ئابوری، له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا گه‌وره‌ترین ته‌وه‌ر باس لێ كرا بریتی بوو له ئاسانكاری و هاوكاریكردنی ئافره‌تان بۆ كاركردنیان به شێوه‌یه‌ك كه پلان بۆ ساڵی 2025 به رێژه‌ی %25 زیاد بكات واته 100 ملیون ئافره‌ت هه‌لی كاركردنی بۆ بره‌خسێت و به‌شدار بێت له داهاتوودا، هه‌ڵبه‌ته ئه‌و باس و لێكدانه‌وانه گرنگی به‌شداری ئافره‌ت زیاد ده‌كات له كاركردن و ئه‌مه‌ش پیویستی به هاوكاری و یارمه‌تییه، له ئیستادا حكومه‌تی هه‌رێم جگه له دامه‌زراندن پیوێسته قه‌رز به ئافره‌تان بدات بۆ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی پرۆژه‌كان، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه پێكردنه له كۆمه‌ڵگای پیاو سالاری ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك بێ داهات بێت ئه‌وا ده‌كه‌وێته ژێر ره‌حمه‌تی پیاوه‌كان جا چ برا یا هاوسه‌ر یا هه‌ر كه‌سێكی نزیكی بێت به‌مه‌ش بێده‌سه‌ڵاتی باڵی به‌سه‌ردا ده‌كێشیت و نا‌توانیت هیچ هه‌ڵویستیكی هه‌بێت، له سه‌ره‌نجامدا توند‌و تیژی و زوڵم و زۆر گرفتی گه‌وره به‌رۆكی ئافره‌ته‌كان ده‌گرێت.
له لایه‌كی تره‌وه كاركردنی ئافره‌ت جگه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی قازانجی دارایی بۆ خێزانه‌كه‌ی ده‌بێت ، خۆی ووشه‌ی ئابوری واته ئیكۆنۆمی له مانای ئه‌وه‌وه هاتووه ره‌خساندنی ماڵ یاخۆد ماڵداری، كه‌واته خۆی بۆ خۆی ووشهكه مه‌به‌ستی ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نیت كه ئابوری به ته‌واوه‌تی كاریگه‌ری به‌سه‌ر ئاستی ماڵ و خێزان هه‌یه ته‌نانه‌ت له خێزان و ماڵه‌وه هه‌ڵده‌قوڵی ،بۆیه كاركردنی ئافره‌ت به یه‌كێك له بنه‌ماكانی هاریكاریكردن و بیردۆزی ئابوری داده‌نرێت.
هه‌ر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كار و هه‌لی كار حاڵی حازر له كوردستاندا كریكاری ئافره‌تان زۆرن ، روون و ئاشكرایه كه ئه‌و چینه‌ی كه له زۆربه‌ی وڵاتان زۆر زوڵم لێكراون بریتین له چینی كریكاران، به‌ڵام ئافره‌ت ئێستاكه به‌شێكی به‌رچاوی ئه‌و چینه‌یه ئه‌گه‌ر بێت‌و كریكاران یه‌ك جار زوڵم لیكراوبن ئه‌وا ئافره‌تان دووجار له شوێنی كاركردن وبه هه‌مان شێوه‌ش له ناو كۆمه‌ڵگا و ناو خێزانیش، به جیاوازیكردنی نێوان ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار له‌به‌رده‌م ره‌گه‌زی میینه و هه‌روه‌ها رێگری كردنی كۆمه‌ڵگاش له رووی كاركردنیان له بواره جیاوازه‌كان، كه‌واته كار بۆ ئافره‌ت سنورداره و هه‌موو خه‌ڵك به‌شیكن له ده‌ستبه‌سه‌راگرتن و زه‌وتكردنی مافی كاره‌كانی ئه‌وان ، له دونیادا هه‌ڵبه‌ته ئه‌م باسه زۆر گه‌رمه به‌تایبه‌ت له ساڵه‌كانی 1930دا د‌رك به‌وه كراوه كه ده‌ستی كار به‌وه پێشده‌كه‌وێت كه جیاوازی نه‌كرێت له نێوان ره‌گه‌زه‌كان له كاره‌كانیان، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له نێوان ساڵه‌كانی 1980 بۆ 1990 دا ئافره‌تان هه‌وڵی جدیان داوه به‌تایبه‌ت له سه‌رپه‌رشتیكردنی سه‌ندیكاكانی كریكاران و به‌ریوه‌بردنی كاره‌كان كه به نزیكه‌ی 12-21% به‌رزبونه‌وه‌ی به خۆه بینی، له‌وانه رێكخراوی یه‌كێـتی نه‌ته‌وه‌یی كریكارانی ماڵه‌وه و هه‌روه‌ها سه‌ندیكای كریكاران به رابه‌رایه‌تی ئافره‌ت ، ئه‌گه‌ر بێنه سه‌ر باسی وڵاتی خۆمان له كوردستاندا ئافره‌تان رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی كرێكار و خزمه‌تگوزاری هه‌یه به نزیكه‌ی %40 رێژه‌ی ئافره‌تانی كرێكار هه‌یه كه‌واته ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه پێكردنه كاتێ ئه‌وه هاتووه مافی ئافره‌ته كرێكاره كورده‌كان بكرێ