باوكی ڕەحمەتیم ( عومەری عەلی ئەمین) جگە لەوەی وەك نوسەرو شانۆكارێك لە بواری هونەری شانۆدا كاری دەكرد بەڵكو پێش ئەوەی بچێتە ئەو دنیا بەر فراوانەوە دەست و پەنجەیەكی ڕەنگینی هەبو لە بواری هونەری وێنەكێشاندا و تابلۆكانی باشترین بەڵگەن كە تا ئێستا ماونەتەوە، یەكێك لەو وێنە هیڵكاریانەی كە لەسەرەتای شەستەكاندا كێشابوی بە قەڵەمێكی ڕەنگ قاوەیی وێنەی عەرەبانەیەكی یەك ئەسپی كە جاران (عارەبانەی تریشقە)یان پێ دەوت ( كۆمەڵێك كەس بە دوای یەكدا سەرەیان گرتوە و یەكی تەنەكەیەكیان بەدەستەوە یە كابرای عارەبان چیش قامچیەكی بە دەستەوەیە و بەدیار بەرمیلی نەوتەكەوە وەستاوە كە لەسەر عەرەبانەكە دانراوە)
كەواتە كێشەی نەوتی ئەم وڵاتە لەو كاتەوە تا ئەمڕۆ بەردەوامە .. ئەگەر بەپێی مێژوی خۆم قسە بكەم ئەوە پەنجا ساڵمان بەرێ كرد یەكێ لە و شتانەی كە زیاتر لە ناوی خۆمان بەر گوێمان كەوتبێ وشەی( نەوت و غاز و بەنزین) ە !!! هەرچەند سەیری هێلكاریەكەی باوكم دەكەم تاكە جیاوازی ئەوكاتە بۆ مەسەلەی نەوتەكە ( تەنكەكانە )كە بە دەسكێكی باریكی ئاسن هەڵدەگیرا وەلی خۆشبەختانە ئێستا بونەتە ( دەبەی نایلۆنی سەر ڕەنگا وڕەنگ )باشیەكەی ئەوەیە ئێستا بە ڕەنگی سەری دەبەكان كەمێك دڵت دەكرێتەوە خۆ هیج نەبێ لەسەری تەنەكە رەق وتەقەكانی ئەو كاتە زۆر باشترە بەڵام لێرەدا پرسیارێك بە مێشكی هەمومانا ڕۆژانە دێت و دەچێت وەلی ئەو پرسیارە بی وەڵامەیە كە نازانین كەی و لە چ سات وكاتێكدا وەلامێكی ڕاستمان دەس دەكەوێت ؟ ئەویش ئاخۆ ئەوەڕاست بێت كە ساڵانێكی زو زەمانی ئەو گۆڕ بەگۆڕە دەوترا ( نەوتی خۆمان بۆ خۆمان) ئێستا كە بیردەكەمەوە تێ دەگەم كە دیارە ئێمە كانێك لە نەوتمان هەیە و نایەڵن وەك پێویست دەستمان پێی بگات بۆیە هەمیشە و بەردەوام دەیڵێێنەوە كە دەبێ ئەو نەوتەی هی خۆمانە هەر بۆ خۆمان بێت و ئیتر لە خەفەتی ئەم هات و نەهاتی نەوتە ڕزگارمان بێت كە ڕۆژانە بە ئاگا و بە بێ ئاگا هەر دەیڵینن و دەیڵێینەوە وەرەقەی نەوتەكەتان وەرگرت ؟ وەرمان گرت؟ وەرتان گرت؟ وەریان گرت؟ كەی سەرەی گەڕەكی ئێمەیەیە؟
تەشی, كەی سەرەی گەڕەكی ئێمەیە؟
یادەوەرییەكانی سلێمانی
كۆمەڵێك یادەوەریی دێرینی شاری سلێمانییە، خاتوو گەزیزە دەینوسێت.