ئۆپیك بەبڕیارەكەیدا دەچێتەوە؟ ‌

پێش كۆتایی ٢٠١٤، دەركەوت كە ئەو بڕیارەی ریكخراوی ئۆپیك لە (٢٧/١١/٢٠١٤) سەبارەت بەكەمنەكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان‌و هەناردەكردنی نەوت بۆ بازاڕەكانی جیهان هەڵەیە، ئەو هەڵوێستەی كە وەزیری نەوت‌و سامانە سروشتییەكانی سعودیە عەلی نعیمی سوربوونی وڵاتەكەی لەسەر ئەو بڕیارە نیشاندا، دەوڵەتانی تری ئۆپیك بەنیگەرانی‌و بۆ پاراستنی یەكڕیزی‌و هاوهەڵوێستی رێكخراوەكەیان، بڕیارەكەیان پەسەندكرد. نعیمی رایگەیاند، (ئۆپیك ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی كەمناكاتەوە، ئەگەر نرخی یەك بەرمیل نەوت بۆ ٢٠ دۆلار دابەزێت، نەدادپەروەرییەوەو نە لۆجیكییەوە كە بەتەنیا ئۆپیك بەبێ دەوڵەتانی تری بەرهەمهێنی نەوتی دەرەوەی رێكخراوەكەیان، ئاستی بەرهەمهێنانی دابەزێنێت، هەروەها جارێكیتر رەنگە بازاڕی نەوت نرخی ١٠٠ دۆلار بەخۆیەوە نەبینێتەوە، سعودیە جارێكیتر بۆ بووژانەوەی نرخی نەوت ئەگەر بۆ ٢٠ دۆلاریش دابەزێت، دەست لەبازاڕی نەوت وەرنادات).
نەوت‌و هەڵوێستەكانی ئۆپیك
ئەگەر ئۆپیك لەو بڕیارەیدا چاوەڕێی بەرهەمهێنەرانی نەوتی بەردین دەكات كەتێچوونی بەرهەمهێنانیان بەرزەو بەناچاری ئاستی بەرهەمیان كەمبكەنەوە، ئەوا ئەوانیش یەك دەوڵەت نین، ئەمریكا، كەنەداو چین‌و هیندستانن، ئەم دەوڵەتانە ئامادەنین دەستبەرداری ئەو وەبەرهێنانە زۆرە بن كە لەبەرهەمهێنانی نەوتی بەردیندا خەرجیان كردوە، هیچ لۆجیكی نییە، ئەو دەوڵەتانە زیاتر لە 10 ساڵە سەرمایەیەكی گەورەیان لەو بوارەدا خەرجكردوە، تائاستی پشتبەستنیان بەنەوتی هاوردە كەمبكەنەوە، ئێستا بێن دەستبەرداری هەموو ئەو سەرمایەگوزارییەیان بن. ئەمریكا بەهیچ كلۆجێك لەهیچ دەوڵەتێك قەبول ناكات كە تەحەدای بكات، باراك ئۆباما بەرەیەكی نوێی لەجەنگی جیهانی لەسەر بەركەوتی بازاڕی نەوت كردەوە، دوای ئەوەی رێگەی بۆ هەناردەكردنی نەوتی وڵاتەكەی كردەوە، بەنزیكەی ملیۆنێك بەرمیل نەوتی خاو لەڕۆژێكدا، كە لەهەموو نەوتیكی تری جیهان باشترە. رۆژی (٣٠/١٢/٢٠١٤) وەزارەتی بازرگانیی ئەمریكا بێدەنگی شكاندو رایگەیاند، رەزامەندیی لەسەر ئەو داخوازییانە نیشانداوە كە داوای فرۆشتنی نەوت بەدەرەوە دەكەن. ئەم هەنگاوەی ئەمریكا لەكاتێكی زۆر هەستیاری بازاڕی جیهانیی نەوتدا هات، كە نرخەكانی نەوت لەسەرەتانی مانگی حوزەیرانی ٢٠١٤وە بەنزیكەی ٥٠ دۆلار دابەزیوە، كە هەمان كات ئۆپیك بەسەركردایەتی سعودیە كەمكردنەوەی هەناردەی نەوتیان رەتكردەوە بۆ ئەوەی لەدژی زیادبوونی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی بەردینی ئەمریكا بوەستنەوە، ئەمەش خواستی جیهانی لەسەر نەوت دابەزاند.
نرخی نەوت‌و ئابووری ئەمریكا
لەسۆنگەی بەردەوامی پاشەكشێی نرخی نەوت‌و پڕبوونی بازاڕەكان كە زیاد لەملیۆنێك بەرمیلە، پێشبینی دەكرێت لەنیوەی یەكەمی ٢٠١٥ نرخی نەوت بۆ ئاستی نزمتر دابەزێت، ئەویش لەبەرئەوەی دەوڵەتانی بەرهەمهێنی نەوت دەیانەوێت زیاتر بەرهەمبهێنن‌و زیاتریش هەناردەی دەرەوە بكەن بەو نرخی لەدەوری ٦٠ دۆلار بۆ یەك بەرمیل دەسوڕێتەوە، بەرلەوەی لەوە زیاتر دابەزێت. بازاڕی نێودەوڵەتیی نەوت كە زیاد لەپێویست نەوتی تێدایە، نەوتی زیاتریش بۆ رەوانە دەكرێت، لەكاتێكدا خواست كەمیكردەوەو نرخیش بەرەو خوارتر دەچێت. دەرئەنجامی ئەو لاسەنگییەی بازاڕی نەوتی تێدایە، داڕمانی نرخی لێكەوتەوەو پێشبینی دابەزینی زیاتری لێدكرێت، ئەوا دەوڵەتانی هەناردەی نەوتی خاو چ ئەوانەی ئەندامی ئۆپیكن ئەوانەی لەدەرەوەی ئەو رێكخراوەن، كە ئاستی بەرهەمهێنان‌و هەناردەكردنیان سنووردارە، لەهەموان زیاتر زیانیان پێدەگات، لەبەرئەوە رەوشەكە وادەخوازێت ئۆپیك چاو بەهەڵوێستی خۆیدا بخشێنێتەوەو هەوڵی بەستنی كۆنگرەیەكی تر بدات، تا جێگیری بۆ بازاڕی نەوت بگێڕێتەوە.
ئەگەر دەوڵەتی زیانپێكەوتوو لەداڕمانی نرخی نەوت هەیە، بەڵام زۆربەی دەوڵەتە بەكاربەرەكانی نەوت بەو نرخەی ئێستای نەوت قایلن‌و سوودمەندن، هیوای دابەزینی زیاتریشی دەكەن. كریستیان لاگاردی بەڕێوەبەری سندوقی نێودەوڵەتیی نەخت دەڵی، دابەزینی نرخی نەوت لە ١١٥ دۆلارەوە بۆ ٦٠ دۆلار لەبەرژەوەندیی باشبوونی ئابووریی جیهانە.
لەسەر ئاستی ئابووریی ئەمریكا، پاشەكشێی نرخی نەوت بۆ ئەو ئاستە نزمە، بزاوتی بازرگانی چالاك كردەوەو بەبەراورد بەتەمموزی ٢٠١٤ نرخی سووتەمەنی ترێلەكانی بەڕێژەی ٤٠% داشكاند، لەهەمانكاتیشدا، ژمارەی دەرفەتی كار بەبەرزترین ئاستی بەرزكردەوەو تێكڕای كرێشی بەرزكردەوە، ئەو رەوشە نوێیە، پاڵنەرەكانی ئەنجومەنی یەدەكی فیدراڵی ئەمریكای بەهێزتر كرد، تا نرخی سوود