ئەوەی تەمەنی سیوپێنچ ساڵێ بەرەوژوری تێپەڕاندبێ و لەم شارە خەمبارەدا ژیابێ ئەو دەنگە دێتەوە گوێی. پیاوێکی دەسگێڕ لە شارێکی هەم دڵتەنگو هەم بوێرا،بە کۆڵانانا ئەگەڕا، بانگی ئەکرد ئەوە لفکە ئەوە لیرە ئەوە نۆکی برژاو ، پاش چەند دەقیقەیەک دوبارەی ئەکردەوە ئەوە لفکە ئەوە لیرە ئەوە گوڵە بەڕۆژەی برژاو .
دڵنیام ئەگەر ئەو فریشتەیە لە ژیاندا بمایە لەوانەبو کێشەی کارەبای چارەسەر بکردایە ، ڕەنگە بپرسن چۆن ؟ وەڵامەکەی زۆر ئاسانە ! ئەویش ئەوەیە بێ (گەندەڵی ) ، لەو ڕۆژەوە برنجی کوردی بو بە تاسوق و حکومەتی کوردی دامەزراوە ، کارەبا بوە بەو مەتەڵەی هەڵ نایە، جارێک ئەڵێن ئەو وەزارەتەی نانی گشت مەردمەکەی بە دەسە غاز نانێرێ، جارێک ئەڵێن گازۆیل نیە ،کورتو موختەسەر (بیانوی هین نانی جۆیە )، جارێک ئەڵێن تورەکەکە بەتاڵ بوەتەوە ، جارێک ئەڵێن هاووڵاتی نازانێ هاووڵاتیەکی ساڵح بێت دەس بەکارەباوە بگرێت ، بێ ئەوەی ڕەچاوی ئەوە بکەن ئەگەر دەس بەکارەباوە بگرین نەقڵی ئەودنیا ئەبین .
حوکمەتە فەنی بڵێی ئێوە بزانن حوکمەت بن، ێمە عالو سال نەبێن و نەزانین ڕەعیەت بێن خۆزگە پێتان ئەوتین . ئێمە نابەڵەیین بۆ ئەوەی خۆمان چاککردایە .
بەجۆرێ هاووڵاتی سەری لێشێواوە خۆشی نازانێ شایەتمان بە شانی کام وەزیر بێنێ ، کارەبا وەک تۆپی لێهاتوە ئەم وەزیر لێی ئەدا بۆ ئەو وەزیر، تەنانەت وامان لێهاتوە نازانین کاملا دۆڕاوە، تا ئێمەش چەپڵە بۆ براوە لێبدەین. بە مەرجێک بە پێی دۆکۆمێنتی میدیایی ، جەنابی وەزیر لە سەر شاشەی تیڤیەکانەوە عەرزی فەرموین ئەو کارەبایەی لەبەری دانیشتون کۆنکەنی لەبەرا ئەکەن ، بەلاش نیە ئەبێ بزانن لە کوێوە هاتوە وە چۆن هاتوە ، هەروا بێتەوە جارێکیان بەرپرسێکی حیزبی حەوت ساڵێ پێش ئێستا عەرزی فەرموین ئەگەر تا ساڵێکی تر کارەبا چاک نەبو منیش لەگەڵ ئێوە بای بای لە حوکمەت ئەکەم ، (OK) . بەگم ئەوە ساڵانمان خایاند نە کارەباو نە بای بای ، لەمەدا نە لۆمەی هیچ وەزیرێ ئەکەین نە لۆمەی هێچ بەر پرسێکی حیزبی ، ئێوە بڵێن بۆ ؟ لەبەر ئەوەی جارێک لەسەر تیڤیەکەوە بە ملەوەنی لەبەر پرسێکیان پرسی ئایا بەڕێزتان هەست ناکەن بێ کارەبا ژیان ناڕوا بەڕێوە ، لە وەڵامدا بەڕێزیان فەرمویان من نازانم بێ کارەبایی مانای چی چونکە کە کارەبا ئەبڕێ موەلیدەی تایبەت بەکار ئەهێنم ،من بێ کارەبا نابم ، بەگم عەوافی قسەمان نیە عافێت ئۆڵسن مافی خۆتە وگوناحیشی، توشت بوە بە توشی میلەتێکی وەک ئەم میلەتەوە ، بەیانی لە خەو هەڵئەسن بۆڵەیان دێ تا خەو ئەیان با بەلادا، ڕۆژی داوای معاش ئەکەن ، ڕۆژی ئەڵێن بەنزینمان بۆ هەرزان بکەن ، ڕٶژێ ئەڵێن نەوتمان بەنێ ڕەقبوینەوە توخوا ئەمە میلەتە ئێوە توشتان بوە بە توشیەوە وەڵا کافر بەزەیی پیاتانا دێتەوە هەر ئێوەشن تەحەمول ئەکەن، خوا فرسەتتان بدا .
با زۆر لەسەری نەڕۆین ڕازوگلەیی بەسبێت ولە کرۆکی باسەکە لانەدەین لە لاپەڕە چواری ڕۆژنامەی ئاوێنەدا لە ڕۆژی ١٣/١/٢٠١٥ کە ژمارەکەی (٤٦١) ە برادەرێک لە ژێر ناونیشانی شێرپەنجەی کارەبادا لێکۆڵینەوەیەکی پڕداتای ئەکادیمیانەی نوسیبو کە دوای دەسخۆشیو دەست گوشین ،باسەکەی ئەیهێنا هەڵوێستەی لەسەر بکرێو بکرێتە سەرچاوەیەکی زانستی بۆ توێژینەوە ولێکۆڵنەوە ئەگەر دەسەڵاتیش دڵی گەرد نەگڕێ نەبێتە هۆی تێکدانی میزاجیان بۆ لێپرسینەوەش هەم بابەتە هەم نایابە !!!!
بەڵام من بەزمانێکی سادە تر لەسەر وەزنی ئەوە لفکە ئەوە لیرە ئەتوانم بڵێم ئەوە کارەبا ، ئێوە بڵێن چۆن ؟ خەڵکینە ئەگەر ئەو حسابە بدەینە دەس دو حساب گەری دەسوقەڵەم پاک ، بڵێن لەوە ڕۆژەوە برایانی ئازیز ناوی خوایان لێهێناوە بڕیاریان داوە دەست لە هەموو خۆشیەکی خۆیان هەڵ بگرن خۆیان بەخت بکەن بۆ ئەم مەردمەی کە هیچی لەبەر چاو نیە ، حوکمداریمان بکەن تا ئەمڕۆ مەسروفاتتان چیە و چەندە لە کارەبادا ،باسی داهاتەکەی ناکەین لەبەر ئەوەی ئەڵێن قەبروقیامەت هەیە نەک گوناحباربین ، هەرژمارەیەک دەرچوو ئەیدەینە دەس کۆمپانیایەکی شارەزای بیانی بزانیین ئەو پارەیە دور لەڕوی جەنابتان ودور لەگەندەڵی چیتیائەبوو ،چی پێ ئەکڕراو چی پێ ئەکرا تەنها یەک نمونەش ئەکەینە دیاری گۆشە. شەش حەوت ساڵێ بەر لە ئێستا بڕیارتاندا سەعاتی کارەبای گەلحۆ دانێن بۆ ماڵان لەبەر ئەوەی پێتان وابوو خەڵکێکی گەندەڵ هەیە و جاروبار ناخونک ئەدەن لەکارەبا ، ببورن من هەڵەبوم سەعاتی زیرەک نەک گەلحۆ ،دوبارە داوای لێبوردن ئەکەم بێکارەبایی نەعوزوبیلا سەر لە دێویش تێک ئەدا تەنها پیاچونەوەیەک بەو پرۆژەی سەعاتە گەلحۆیەدا بکەن بزانن چێ بەسەر هات پارەکەی چەن