هه‌ڵبه‌ت ئابورى روانگه و بابه‌تێكى گرنگه‌و له هه‌رشوێنێكى ئه‌م دنیایه دا گرنگى پێده‌درێت و، مووچه و بوجه و بۆرسه و باج و گه‌شه‌ى ئابورى ساڵانه و هه‌ڵاوسانى نرخ و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زى نرخى دراو و شمه‌ك وهه‌رشتێكى تر كه پابه‌ستى ئابورى بێت گرنگه و جێگاى بایه‌خى هاوڵاتیانه و له‌وڵاتانى پێشكه‌وتوو و خاوه‌نى ئابورى گه‌وره به هۆى به‌رقه‌راربوونى ئارامى و ئاسایش ، هاوڵاتیانیان زۆر ترین بایه‌خیان بۆ خۆشگوزه‌رانى و باشتر بوونى بوارى داراییانه ، میدیاكانیان وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌ى خواستى وه‌رگران ریزبه‌ندى یه‌كه‌میان بۆ ئابورى و داراییه و سیاسه‌ت و ململانیه ئایدۆلۆژى و ئاینى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به پله‌ى دووه‌م و سێ یه‌م …………دێت ، بابه‌تى ئابورى و هه‌لى كار و بازرگانى و كرین و فرۆش له وڵاتانى پێشكه‌وتووى رۆژئاواى ئه‌وروپا و ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا سه‌ردێرى هه‌واڵه‌كانه.
له وڵاتانى جیهانى سێهه‌م و تازه گه‌شه‌سه‌ند و بایه‌خى ئابورى و دارایى هیچى كه‌متر نیه له وڵاتانى پێشكه‌وتوو ، مرۆڤ له هه‌رشوێنێكبێت وێڵى خۆشگوزه‌رانیه ، وه‌لێ نائارامى و خراپى ره‌وشى ئاسایش و مه‌ترسیه‌كانى جه‌نگ واى له مرۆڤ كردوه هێند له هه‌وڵى پاراستنى ئاسایشى دابێت هێنده نه په‌رژێته سه‌ر گوزه‌رانى ، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردوه میدیا له جیهانى سێهه‌م دا گرنگى وبایه‌خى به پێ ى ریزبه‌ندى پێویستیه‌كانى خه‌ڵك دابڕێژێت و گرنگى و بایه‌خى یه‌كه‌مى بۆ سیاسه‌ت و ململانیه و ئایدۆلۆژى و مه‌زهه‌بیه‌كانبێت و ئابورى و كۆمڵایه‌تى و كه‌لتوریه‌كان بكه‌ونه دواى سیاسه‌ت و ململانیه و ئایدۆلۆژى و مه‌زهه‌بیه‌كانه‌وه .
باشورى كوردستان وه‌ك ئه‌زموونێكى راگوزه‌رى 23 ساڵ حوكمرانى به هۆى بونى جۆرێك له ئارامى و كرانه‌وه به رووى جیهانى ئازاد دا ، چه‌ن هه‌نگاوێك جیهانى سێهه‌مى جێهیشتوه و له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ى پێشكه‌وتن دایه و سه‌ره‌تاى كاروانێكى درێژى ده‌ست پێكردوه به‌ره‌و جیهانێكى سه‌ر ئاوه‌ڵاو پێشكه‌وتوو ، گه‌شه‌سه‌ندنى ئابورى هه‌رێمى كورستان له دواى پرۆسه‌ى ئازادى عێراق له 2003 وه بونى میزانیه‌یه‌كى تاراده‌یك گونجاو بارودۆخى خه‌ڵك و ده‌زگاكانى هه‌رێمى كوردستانى برده قۆناغی گه‌شه‌سه‌ندنه‌وه له‌ماوه‌ى ده ساڵ دا ژیانى خه‌ڵكى به‌گشتى وه‌رچه‌رخاو ئابورى كومه‌ڵگاى كوردى گه‌شه‌ى به‌رچاوى به خۆیه‌وه دى .
میدیا له كوردستان ، ئه‌گه‌رچى هێشتا زوه بۆ ئه‌وه‌ى بڵین له كوردستان ئه‌وله‌ویه‌تى میدیا به‌پله‌ى یه‌كه‌م بۆ ئابوریه ، راستى ژیانى خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگا پێمان ده‌ڵێت كه له كوردستان هێشتا سیاسه‌ت و ململانیه ئایدۆلۆژى و حیزبیه‌كان سه‌ردێرى هه‌واڵكانن ، قسه و باسى گه‌رموو گورى تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش به‌پله‌ى باڵا حیزبایه‌تى و دووباره‌كردنه‌وه‌ى وه‌لائه بۆ سه‌ركرده سیاسیه‌كان ، په‌لامارى هێزى تیرۆریستى داعش یش به‌شێكى گه‌وره‌ى فه‌زاى سیاسى و حیزبى و ژیارى كۆمه‌ڵگاى ئێمه‌ى گرتۆته‌وه ، ژماره‌ى قوربانیكانمان له به‌رز بوونه‌وه دان و بونى هێزێكى تیرۆرستى له نزیك سنوره‌كان ئاسایش و ئارمى خه‌ڵكى كوردستانى خستۆته مه‌ترسیه‌وه .
ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستى ئه‌م نوسینه‌یه زیاد بوونى دوو دڵى و نیگه‌رانى و هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستانه له‌باره‌ى بابه‌تى دارایى و ئابورى ، پاش برینى به‌شه بووجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن حكومه‌ته شكست خواردوه‌كه‌ى نورى مالكى یه‌وه له ساڵى 2013 ، هه‌رێمى كوردستان بارودۆخێكى ناله‌بار ده‌گوزه‌رێنێت ، سه‌ربارى مه‌ترسیی تیرۆرستانى داعش ، كه‌رتى ئابورى هه‌رێمى كوردستان توشى جۆرێك له راوه‌ستان و كشانه‌وه هاتوه و تادێت نیگه‌رانیه‌كانى هاوڵاتیان زیاترده‌بێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ى میدیاى كوردى بایه‌خێكى له راده‌به‌ده‌ر به‌م پرسه بدات ، به‌سه‌ره‌نج دانێكى خێراى میدیاى كوردى (خوێنرا و بیسترا و بینراو) ده‌یان هه‌واڵ و راپۆرت و ریپۆرتاژ و دیمانه له‌مه‌ڕ ئه‌م پرسه كراوه و ده‌كرێت ، حكومه‌تى عیراق میزانیه ده‌نێرێت ، ناینێرێت ! موچه ده‌درێت نادرێت ! كه‌ى ده‌درێت ، كه‌ى نادرێت ، تا كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ى هه‌ندێك ده‌زگاى راگه‌یاندن پێدانى مووچه وه‌ك هه‌واڵى به‌په‌له و مژدانه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه ، ته‌نها به بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵێك له ژێر مانشێتى (مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه ده‌كرێت) به‌ماوه‌ى نزیك به پێپنج كاتژمێر (هم بابه‌ته 28528 جار خوێنراوهتهو)، لاى زۆرێك له چاپه‌مه‌نیه‌كانیش بوجه و مووچه بابه‌تى لاپه‌رى به‌رگه ، ئه‌مه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و به